ئايا دوورخستنەوەی توركيا له پرۆگرامى فرۆكه‌ى (ئێف 35) هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆرێت؟
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
(30) ساڵ به‌ر له ئێستا، بۆيه‌كه‌مجار ناتۆ ده‌ستى به فراوانبوونى خۆى كرد، له هه‌مان رۆژدا دوو دراوسێى په‌يوه‌ستكرد به هاوپه‌يمانى توركيا و يۆنان، كە مێژووێكى درێژى پڕململانێيان هەيە، تا ئێستاش بەردەوامن لە ململانێكان، هەر هەنگاوێكى وڵاتان دژ بە وڵاتێكيان ئەوەى تر بە بەرژەوەندى بۆخۆى دەزانێت، ئێستاش يۆنان دوورخستنەوەى توركيا لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35) بە بەرژەوەندى خۆى دەزانێت.
وڵاته‌كانى ناتۆ له سه‌ره‌تاى ساڵانى جه‌نگى سارد، هه‌وڵيانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى سنووره‌كانى ڕۆژهه‌ڵات فراوان بكەن، توركيا و يۆنان به‌رانبه‌ر كه‌ناراوه‌كانى ده‌ريابوون، هه‌رچه‌نده له جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌گه‌رچى كێشه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌ك هەيە، به‌ڵام له ناتۆش هاوپه‌يمانن.
توركيا سوودى گەورەى لە ئەندامبوون لە ناتۆ وەرگرتووە
لەدواى ئه‌وه‌ى توركيا بووه هاوپه‌يمانى ناتۆ، له ڕووى ره‌گه‌زنامه و ئابوورى و سه‌ربازى پێگه‌يه‌كى باشترى هه‌يە، بووه خاوه‌نى وڵاتێكى به‌هێزى سه‌ربازى لەو رێكخراوە، هەروەها بووە يه‌كێك له به‌هێزترين وڵاته سنوورييه‌كانى ناتۆ، كه دەتوانێت به سوپا و وه‌به‌رهێنانى به‌رگرى و سيسته‌مى مه‌شقى سه‌ربازيى هه‌نارده‌ى زۆرێك له وڵاتان بكات، هەروەك له پرۆژه‌كانى پيشه‌سازى به‌رگرى وته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتوو بووە له هاوبه‌شه گرينگه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، كە خاوه‌نى دروستكراوى فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 16)يە، به (فرۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى سێ يه‌م) ناسراوه، كه بڕبڕه‌ى پشتى هێزى ئاسمانى توركيايان پێكدەهێنێت.
به‌ڵام له‌م كۆتاييانه‌دا بارودۆخه‌كه گۆرا، توركياى هاوبه‌ش له پرۆگرامى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 35) كه به (فرۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى پێنجه‌م) ناسراوه ئه‌مه‌ريكا له‌م پرۆگرامه دوريخسته‌وه. ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ كرينى هه‌ندێك پارچه‌ى گرينگ بۆ باشتركردنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) كە به‌هۆى سەپاندنى سزا به‌سه‌ر پيشه‌سازى به‌رگرى و پرۆسه‌كه‌ى خاوتركرده‌وه، له به‌رانبه‌ردا يۆنان هێزى ئاسمانى خۆى به‌كارهێنا به‌هۆى ئه‌و فرۆكه جه‌نگيه‌ى نه‌وه‌ى پێنجه‌م و چواره‌م كه له ئه‌مه‌ريكا كڕيبووى هه‌روه‌ها فرۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى پێنجه‌م و چواره‌مى راڤاڵى لە فه‌ره‌نسا وه‌رگرت و هێزى ئاسمانى خۆى فراوانتركرد.
ئايا له‌م بارودۆخه له ده‌رياى ئيجه كاريگه‌رى هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆرێت؟
جه‌نه‌ڕاڵ بن هۆدجس، فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى ئه‌وروپاى ئه‌مه‌ريكا، دووساڵ له شارى ئيزمير توركيا كارى كردووه و له ساڵى (2018) له سووپا خانه‌نشين كراوه، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر له‌م پێشهاتانه‌دا توركيا و يۆنان به‌راورد بكه‌ين بڕواناكه‌م پێگه‌ى سوپاى توركيا لاوازتر بێت"
هۆدجس ئاماژه به‌مه‌ش ده‌دا، "توركيا له هاوپه‌يمانى ناتۆ خاوه‌نى دووه‌م هێزى زه‌مينييه، خاوه‌نى هێزى ده‌ريايى و ئاسمانى به‌هێزه، ئه‌گه‌ر سوپا و هێزه تايبه‌ته‌كانى هه‌ژمار بكه‌ين توركيا يه‌كێكه له سووپا به ئه‌زموونه‌كانى ناو ناتۆ. هه‌ر لەبەر ئەو هۆكارەشە توركيا له زۆر بابه‌تدا ده‌ستێكى باڵاى هه‌يه. ئه‌گه‌ر بزانين ئايا له ده‌رياى ئيجه هاوسه‌نگى هێز ده‌گۆرێت؟ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بدۆزينه‌وه ئێمه‌ش يه‌كه‌مجار دۆخى ئاسمانى ئه‌م دوو وڵاته و وه‌به‌رهێنانه‌كانى به‌م دوواييانه‌يان تاوتوێ ده‌كه‌ين."
توركيا نزيكه‌ى دوو هێنده‌ى يۆنان فڕۆكەى هەيە
به‌پێى ئامارى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى جيهانى فرۆكه مۆدێرنەكانى جه‌نگ، كه لێكۆلينه‌وه له هێزى ئاسمانى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌كات و له دواين راپۆرتدا ئەمساڵ بڵاويكردۆته‌وه، يۆنان له ئينفۆنتۆردا خاوەنى (372) فڕۆكه‌ى چالاكى له هێزى ئاسمانى هه‌يه. ئه‌مه‌ش سێ له‌سه‌ر يه‌كى ئه‌م (137) فرۆكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستى مه‌شق و ڕاهێنان به‌كارى ده‌هێنن. ئه‌وه‌ى تر واته (188) فڕۆكه بۆ مه‌به‌ستى هێرشكردن به‌كاردێت، واته كاتێك شه‌رێك يان ناكۆكيدا هه‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ى ماوه‌ش وه‌ك ئۆتۆمبێل و هێليكۆپته‌ر بۆ مه‌به‌ستى گواستنه و لۆجستى به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌م راپۆرته، يۆنان ژماره‌ى كارمه‌ندانى هێزى ئاسمانى (33) هه‌زار كه‌سه، له ڕووى كاريگه‌رييه‌وه هێزى ئاسمانى توركيا له‌گه‌ڵ هێزى ئاسمانى يۆنان به‌راورد بكه‌ين، توركيا دووهێندەيە، به‌و پێيه‌ش توركيا خاوه‌نى (700) فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى له هێزى ئاسمانى خۆي‌دا هه‌يه. له‌مانه‌ش به نزيكه‌يى نيوه‌ى فرۆكه‌ى جه‌نگيين، توركياش وه‌ك هه‌موو وڵاتانى تر يه‌ك لەسەر سێى بۆ مه‌به‌ستى مه‌شق و ڕاهێنان به‌كار ده‌هێنێت. له ئێستادا توركيا ده‌توانێت سوود له‌م فرۆكانه وه‌ربگرێت و به‌كارى بهێنێت. هه‌رچه‌نده (20) ساڵه هاتۆته نێو ئه‌م ليسته‌وه، هه‌روه‌ها (280) فرۆكه‌ى جه‌نگى مۆدێرنكراوى هه‌يه كه به‌رده‌وام به‌كاريده‌هێنێت. توركيا خاوه‌نى (80) هه‌زار كارمه‌نده له هێزى ئاسمانيدا. توركيا خاوه‌نى (800) هه‌زاركارمه‌ندى سوپايه، نيوه‌يان زياتر به‌رده‌وام له كارده‌كه‌ن، له‌نێو ناتۆدا پێنجه‌م به‌هێزترين وڵاته له سووپادا، سوپاى يۆنان به‌نزيكه‌يى يه‌ك له‌سێى كارمه‌نده‌كانى چالاكن نزيكه‌ى (375) هه‌زار كارمه‌ندى سوپاى هه‌يه.
يۆنان لەم ساڵانەى رابردوو پێگەى سوپاى لەناو هاوپەيمانى ناتۆ بەهێزبووە
به‌گوێره‌ى گڵۆباڵپاوه‌ر كه ساڵانه ليستێك بڵاوده‌كاته‌وه كه هێزى سه‌ربازى وڵاتان به‌راورد ده‌كات، يۆنان (10) هه‌مين سوپاى به‌هێزى ناتۆيه. نزيك بوونه‌وه‌ى يۆنان له نێو ئه‌م (30) وڵاته‌ى هاوپه‌يمانى ناتۆ له ڕووى به‌هێزى سووپاوه زۆر كۆن نييه.
يۆنان له‌م ريزه‌دا، به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ دروست بوونى گرژييه‌كانى ئه‌م كۆتاييه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌ستى كردووه به وه‌به‌رهێنانى به‌رگرى توانيويه‌تى بگاته ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ى ئێستا.
توركيا تاوه‌كو ئێستا چاوه‌روانى وه‌ڵامى ئه‌مريكايه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى فرۆكه‌ى ئێف 16، يۆنان ده‌ستيكردووه به فراوانكردنى هێزى سوپا‌و به كرينى فرۆكه‌ى ڕافاڵى فه‌ره‌نسى و فرۆكه‌ى ئێف 35ى ئه‌مه‌ريكا.
يۆنان له‌پاش كرينى ئه‌م فرۆكانه له ساڵى (2011) ڕووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى سه‌ختى ئابوورى بووه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌م قه‌يرانه توندە، توانى ببێته خاوه‌نى هێزێكى كاريگه‌رى زياتر.
هه‌ردوو وڵات له (90%)ى هێزى ئاسمانيان پشت به وڵاتانى ناتۆ و به‌تايبه‌تيش ئه‌مه‌ريكا ده‌به‌ستن. ده‌بێت ئاماژه به‌مه‌ش بكرێت يۆنان له ڕووى ژماره‌ى ستاف و ڕاهێنان و به‌رهه‌مهێنانى ته‌كنه‌ڵۆژيا سنورداره.
لێره‌دا كێشه‌يه‌كى تر سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئايا جياوازى له نێوان ژماره‌ى كارمه‌ند و فرۆكه‌وان و فرۆكه چه‌ند گرينگه؟ ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌ى كراوه يۆنان له ڕووى ته‌كنه‌لۆژياوه ده‌توانێت زياترى بكات؟
هۆدجس ژه‌نه‌راڵى خانه‌نشينكراوى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ى دايه‌وه، "به‌يه‌ك سيسته‌م ناتوانێت تواناى گۆرينى هه‌موو شتێكى هه‌بێت."به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى جياواز توركيا قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه له‌وانه‌يه كاره‌كان بگۆرێت.
فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكى خاڵى ناكۆك لەنێوان يۆنان و توركيا
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێت، "به‌يه‌ك جۆره مۆدێڵى فرۆكه يان سيسته‌مى چه‌ك هه‌موو شتێك ناگۆرێت، بەڵكو رەچاوى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و سيسته‌مه كراوه، چاودێريكردن و چاكردنه‌وه‌ى خه‌رجيه‌كى زۆره، ئه‌گه‌ر هه‌موو پاره‌كانيان بۆ ئه‌مه ته‌رخان بكه‌ن ئه‌و كاته بۆ پێداويسته‌كانى تر پاره‌يان نامێنێت، وه‌كو ژماره ئه‌م سيسته‌مانه هيچ سوودێكيان نيیه، به‌ڵام كڕينى ئه‌م سيسته‌مه له‌ڕووى كواليتييه‌وه سوودێكى زۆر به‌م وڵاته ده‌به‌خشێت. ئه‌گه‌ر توركيا ئه‌مه‌ى به شتێكى تر قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه، له‌م بارودۆخه‌دا كاريگه‌رى له‌سه‌ر هێزى هاوسه‌نگى ده‌رياى ئيجه ده‌بێت."
توركيا سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى (ئێس400)ى له رووسيا كڕيى، له‌مانگى حوزه‌يرانى (2019) پارچه‌كانى گه‌يشته توركيا.
ئه‌مه‌ريكا به‌توندى كاردانه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر ئه‌نقه‌ر پيشانداو رايگه‌ياند، ئه‌م سيسته‌مه له‌گه‌ڵ سيسته‌مه‌كانى ناتۆ ناگونجێ به‌بيانووى ئه‌وه‌ى رووسيا ده‌توانێت له‌رێگه‌ى ئه‌م سيسته‌مه‌وه زانيارى سه‌ربازييه نهێنييه‌كان ئاشكرا بكات. ئه‌مه‌ريكا له مانگى ته‌مووزى ساڵى (2019) توركيا وه‌ك هاوبه‌شێك دوورى خسته‌وه له پرۆگرامى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 35).
يۆنان له مانگى حوزه‌يرانى ساڵى (2022) دا داواكارى پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ريكا كرد بۆ ئه‌وه‌ى 20 دانه له فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 35) بكرێت.
هه‌روه‌ها يۆنان بۆ نوێكردنه‌وه‌ى فرۆكه ((ئێف 16)) كه له ژێر ده‌ستيياندايه داواكارييان پێشكه‌ش كرد.
حكومه‌تى ئه‌سينا، چاوه‌ڕوانه له ساڵى (2028) ياخود (2027) فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 35) بگاته ده‌ست وڵاته‌كه‌يان.
توركياش داواكارى پێشكه‌شكردبوو بۆ كڕينى (40) فرۆكه‌ى (ئێف 16) و نزيكه‌ى (80) بۆ نوێ بكاتەوە، نوێكردنەوە (ئێف 16) كه له‌لايه‌ن كۆمپانياى لۆكهيد مارتنى ئه‌مه‌ريكا به‌رهه‌مهێنراوه به‌ڵام توركيا تاوه‌كو ئێستا هيچ وه‌ڵامێكى له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
پێش ئه‌وه‌ى توركيا له به‌رپرۆگرامى فرۆكه‌ى (ئێف 35) دوربخرێته‌وه سوپاى توركيا له‌به‌رنامه‌يدا هه‌بوو 100 دانه له فرۆكه‌ى (ئێف 35)بكرێت.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له لێدوانێكيدا رايگه‌ياندبوو، " ئه‌و رووداوانه‌ى له پرۆگرامى به‌ده‌ستهێنانى فرۆكه‌ى (ئێف 35)ڕوويدا، ئيراده‌ى ئێمه‌ى زياتر كرد، ئينشاڵه ده‌بينه خاوه‌نى فرۆكه‌ى جه‌نگى تايبه‌تى خۆمان."
ئه‌نقه‌ره له ساڵى (2010) رايگه‌ياند توركيا، ده‌ستى كردووه به كاره‌كان بۆ دروستكردنى فرۆكه‌ى تايبه‌تى جه‌نگى ناوخۆيى نه‌وه‌ى پێنجه‌م. له‌پاش ساڵى (2018) توركيا به‌فه‌رمى ده‌ستيكرد به دروستكردنى فرۆكه‌ى (XـTF) فركه‌كه ناوى (MMU) بوو. هه‌روه‌ها توركيا له به‌رنامه‌يدا هه‌يه له ساڵى (2025) ئەم جۆره فڕۆكه نوێيه نمايش بكه‌ن، هه‌روه‌ها برياره له‌ساڵى (2030) چه‌ندين فڕۆكه‌ى له‌م جۆره به كۆمه‌ڵ به‌رهه‌م بێنن. ئه‌گه‌ر توركيا ئه‌و به‌رنامه‌ى داناوه سه‌ربگرێت تاوه‌كو ساڵى (2040) ده‌توانێت فرۆكه جه‌نگييه‌كانى نه‌وه‌ى پێنجه‌م ببێته جێگره‌وه‌ى كه‌شتيه‌كانى ئێستاى توركيا.
له ئێستادا ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا و ئه‌لمانيا ده‌ستيان كردووه به‌دروستكردنى فرۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى شه‌شه‌م.
هۆدجس له وه‌ڵامى پرسيارى ئايا ئه‌و ڕووداوانه‌ى كۆتايى مه‌ترسى له‌سه‌ر پێگه‌يى به‌رگرى توركيا له داهاتوو هه‌يه؟ رايگه‌ياند، "به‌ڵێ، ئه‌م جۆره به‌رگرييه له‌ڕووى ده‌ستگه‌يشتن توركيا پاش ده‌كه‌وێت.هۆكارێك هه‌بووكه توركيا به‌شدارى له به‌رنانه‌ى فرۆكه‌ى (ئێف 35)كرد، ئه‌وانيش ده‌يانزانى كه پێويستيان به‌و هێزه هه‌يه. به‌ڵام بريارێكى سياسيان وه‌رگرت، هه‌لبژاردنێكى ستراتيژيى خراپيان كرد وه خۆيان بينيه‌وه له دۆخێكى به‌دبه‌ختى."
به ته‌نيا كرينى فرۆكه‌كان نيه، ئه‌مه‌ريكا زياتر توخمه سه‌ربازيه‌كانى له يۆنان دامه‌زراندووه و لێره‌دا له‌باره‌ى پيلانه درێژخايه‌نه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له يۆنان نيشانه‌ى پرسيار دروستده‌كات.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا، چه‌ند ساڵه به‌رنامه‌يان داناوه بۆ بنكه‌كانى له ئه‌لێكساندروپۆلى، ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ريكا له دژى هه‌ره‌شه‌كانى رووسيايه وه‌ك به‌ديلێك به‌كارى ده‌هێنێت بۆ به‌نده‌ره‌كانى ديكه‌ى چين و رووسيا له يۆنان.
هه‌روه‌ها به‌نده‌رى پيرايۆس له ئه‌سيناى پايته‌ختى يۆنان سه‌ر به كۆمپانياى بازرگانى چينى كۆسكۆيه و به‌نده‌رى سالۆنيكسيش سه‌ر به ئۆليگاركى رووسيايه.
نه‌بوونى توركيا و ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌مه‌ريكا له به‌رنامه‌ى (ئێف 35)نابێته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى هێزى هاوسه‌نگى له ده‌رياى ئيجه بگۆرێت. هه‌روه‌ها كرينى سيسته‌مى به‌رگرى له رووسيا، توركيا ده‌ڵێن ئێمه به‌پێى به‌رنامه‌ى ئه‌مه‌ريكا كارده‌كه‌ين.
هودجس ئه‌م پێشهاتانه‌ى باسكردوو رايگه‌ياند، "واده‌زانين ئه‌م سيسته‌مانه‌ى توركيا له رووسياى كريوه وا له‌كۆگاكاندايه، توركيا ئه‌و هه‌نگاوه‌ى نايتى ده‌توانێت بيگه‌رێنته‌وه، ده‌توانێت ئه‌م سيسته‌مانه بدات به ئۆكراينا به‌م كاره‌ش ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه نێو پرۆگرامى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى (ئێف 35)ى ئه‌مه‌ريكا. ئه‌و كاته به‌م هه‌نگاوه زۆر جياوازترده‌بوو له‌وه‌ى له‌م باروو دۆخه‌ى ئێستا تێيدايه. من بێ هه‌ڵوێست نيم، ئه‌و برياره بۆ ئه‌ردۆغان زۆر سه‌خت ده‌بێت له ماوه‌ى هه‌ڵبژاردن دا بيدات، به‌ڵام كاتێك ئه‌م رێكه‌وتنه‌يان له‌گه‌ڵ رووسيا واژۆكرد ده‌يانزانى ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئاوا ده‌بێت."
توركيا و يۆنان له‌گه‌ڵ به‌هێزترين سوپاى ناتۆ په‌يوه‌ندييه‌كانيان به تێپه‌ربوونى كات چۆن گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتووه؟
له ته‌مووزى ساڵى (2020) له باكوورى يۆنان، هه‌واڵێكى نهێنى بڵاوبووه‌وه كه ئه‌مريكا (20 )كيلۆمه‌تر له سنوورى توركيا له باكوورى يۆنان بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى له شارى ئه‌لێكساندرۆپۆلى دامه‌زراندووه، وێنه‌ى فرۆكه و سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكى له بنكه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه بڵاوبۆوه. هه‌روه‌ها وه‌زيرى به‌رگرى يۆنان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌سينا سه‌ردانى ئه‌و بنكه‌يان كرد. هاوكات پێنج ساڵ تێپه‌رى بوو به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى مووشه‌كى به‌رگرى پاتريۆت له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه له بنكه‌ى ئاسمانى ئينجيرليك له توركيا.
له مانگى يه‌كى ساڵى (2021)، يۆنان برياريدا به‌كرينى (24)دانه فرۆكه‌ى جه‌نگى ڕاڤال و شەش فرۆكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نوێ و (18) فرۆكه‌ى كۆنى فه‌ره‌نسا، له‌گرژييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌راست فه‌ره‌نسا به ئاشكرا پشتگيرى له يۆنان ده‌كرد هه‌ر به‌و هۆيه‌ش يۆنان و فه‌ره‌نسا ڕێككه‌وتنێكى گه‌وره‌يان واژۆ كرد له‌به‌رامبه‌دا فه‌ره‌نسا به‌بڕى دوو مليار و (600) مليۆن دۆلار له يۆنانى وه‌رگرت.
له مانگى شوباتى ساڵى (2021)، به‌ِشێوه‌ى فه‌رمى ئه‌مه‌ريكا و يۆنان مانۆرێكى هاوبه‌شى سه‌ربازييان ئه‌نجامدا له نێو ئه‌مانه‌ش بنكه‌ى ئه‌سكه‌نده‌روپۆلى بوو.
حكومەتى يۆنان چاوەڕوان دەكات لە چەند ساڵى داهاتوو فڕۆكەى (ئێف 35) وەربگرێت
له مانگى حوزه‌يرانى ئه‌و ساڵه، نيكۆلاوس پاناگيۆتۆپۆلۆس، وه‌زيرى به‌رگرى يۆنان رايگه‌يان له‌گه‌ڵ لۆيد ئۆستين وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا قسه‌ى كردوه بۆئه‌وه‌ى يۆنان ببێته به‌شێك له پرۆگرامى هاوبه‌شى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى(ئێف 35).
ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياندبوو له‌كاتى به‌شداريكرنيان له پرۆگرامى به‌رهه‌مهێنانى فرۆكه‌ى (ئێف 16) له قۆناغى يه‌كه‌م به برى يه‌ك ملياره و (400) مليۆن دۆلاريان داوه‌ته ئه‌مه‌ريكا. ميدياكانى يۆنان ئاشكرايان كردبوو يۆنان لە برى به‌ده‌ستهێنانى فرۆكه‌ى (ئێف 35)برى يه‌ك مليارو 800 مليۆن دۆلارى ده‌دات هه‌روه‌ها له‌هه‌واڵه‌كاندا رايانگه‌ياندبوو، "بۆنان بۆ به‌ده‌ستهێنانى فرۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى پێنجه‌م ئه‌م بڕه پاره‌ى دايتى شايه‌نيه‌تى".
له مانگى ئه‌يلولى ئه‌و ساڵه، توركيا هێشتا چاوه‌روانى بڕيارى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكايه بۆ به‌ده‌ستهێنانى فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 16)، يۆنان دوو فرۆكه‌ى يه‌كه‌مى نوێكراوى (ئێف 16)كڕى و ده‌ستيكرد به مه‌شق و ڕاهێنانى فرۆكه‌وانه‌كان. ئه‌و رۆژه‌ى يۆنان فرۆكه‌ى (ئێف 16)ى به‌ده‌ستگه‌يشت، جۆرج تسونيس باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌سينا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى برى يه‌ك مليارو (500) دۆلارى پێويسته له ماوه‌ى هەشت ساڵ ده‌خايه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى (ئێف 16) بۆ يۆنان دابين بكات.
تسونى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا، پێگه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌خاته ڕوو و رايگه‌ياند، "فرۆكه‌ى جه‌نگى له‌گه‌ڵ فرۆكه‌ى نه‌وه‌ى چواره‌م و پێنجه‌مى ناتۆ به‌هاوبه‌شى ده‌توانێت كار بكات وله‌لايه‌ن هاوپه‌يمانه‌كانمان ڕۆلێكى گرينگى هه‌يه بۆ به‌رگريكردن و به‌رژه‌وه‌ندييه ئه‌منيه‌كان."
توركيا داواى فرۆكه‌ى (ئێف 16)ى كردبوو، لێره‌دا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا، داوايان له جۆبايدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كرد كه هه‌نگاوى كۆنكرێتى له‌به‌رانبه‌ر توركيا بدات بۆئه‌وه‌ى رێگريبكات له به‌كارنه‌هێنانى ئه‌و فرۆكانه كه توركيا له ئاسمانى يۆناندا به‌كارنه‌هێنى.
لەم دۆخەدا به‌گشتى له ئه‌وروپا له‌شه‌ش وڵات‌دا (120) دانه له فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 35) به‌كارده‌هێنرێت. له ساڵى (2030) ئه‌م ژماره‌يه ده‌گاته (600) دانه، له به‌رنامه‌دايه فرۆكه‌ى جێت بچێته نێو ئينفۆنتۆرى (10) وڵاتى ئه‌وروپى.
سەرچاوە: BCC
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment