عێراق رێژەی هەناردەکردنی نەوت بەرێگای تورکیا زیاتر دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

دوای سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە و پێشوازیکردنی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا چەند ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، یەکێک لەو رێککەتنانەش لە بواری وزەبوو، کە بڕیارە لەمەوبەدوا عێراق لەڕۆژێکدا یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەی تورکیا بکات.

لەوبارەیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا سەبارەت بە ڕێککەتنەکان ڕایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق پێمانی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ تورکیا دەنێرن، بەم شێوەیە بێت ئێمە چیتر لەدەرگای ئەو ئەو نادەین و بەشی پێویستەکانمان بۆ دابین دەکرێت."

لەبەرامبەردا زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە خاوەن دوو ڕووبارین و دەمانەوێت ڕووباری سێیەم دروستبکەین ئەویش ڕێگای گەشەپێدانە و دەستمان کردووە بەکارەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، هەروەها لەبوای وزەشدا هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە دوو هێندە دەکەین."

دوای ڕاگەیاندنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبواری وزەدا، کۆمپانیاکانی تورکیا بوونەتە هاوبەش لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی کەرکوک لەلایەن ئەردۆغانەوە و ڕاگەیاندنی ناردنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ تورکیا بووە سەردێری میدیاکانی ناوخۆ و جیهانی و بە گەرانەوەی تورکیا بۆ خاکی کەرکوک ناویان برد.

بەتایبەت میدیاکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرفراوان تیشکیان خستە سەر ڕێککەوتنە گرنگەکانی نێوان عێراق و ئەنقەرە و جەختیان لە پرۆژەی هەناردەکردنی نەوت و رێگای گەشەپێدان کردەوە.

خالێکی زۆر گرنگی ئەو رێککەوتنە لەبواری نەوتدا، کە کۆمپانیای نەوتی تورکیا پترۆلیم (TPAO) پشکی (%15)ـی کۆمپانیای بی پی ئینێرجی لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکوک دەکرێت و دەبێتە یەکێک لە هاوبەشەکانی ئەو کۆمپانیایە. بڕیاریشە هەردوو کۆمپانیا لە نزیکترین کاردا بەهاوبەشی کار بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکانی وەک قوبە بابا، ئاڤانا، کێڵگەکانی بای حەسەن، جەمبور و خەیاز لە کەرکوک.

دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ئەلپەرئاسلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین و هەنگاوی گرنگمان ناوە بۆ ئەوەی بتوانین نەوتی تورکی بکەین بە کۆمپانیایەک کە لەڕۆژێکدا یەک ملیۆن بەرمیل نەوت و گازی سروشتی بەرهەمبهێنێت. بەو ڕێککەتنە نوێیە لەگەڵ کۆمپانیای بی پی لە کێڵگەکانی کەرکوک بووینە هاوبەش ."

بەگوێرەی داتاکانی پیشەسازی دەرهێنانی کانزاکانی عێراق کە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کۆمپانیایەی کە تورکیا لەگەڵی بۆتە هاوبەش لە ڕۆژێکدا نزیکەی (300) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. کۆمپانیای بی پی دوای ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا پێشبینی دەکات رێژەی بەرهەمهێنان زۆر زیاتر بکرێت و توانای سەرچاوەی کۆی گشتی بگاتە (20) ملیار بەرمیل نەوت. 

دوابەدوای ئەو سەردانە، باسم محەمەد وەزیری نەوتی عێراق لە (2026/8/1) و شاندێکی باڵای سامانە سروشتییەکان گەیشتنە ئەنقەرە و لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبوونەوە و واژویان لەسەر ڕێککەتنامەی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی بۆڕی عێراقی- تورکیا بۆ بەندەری جەیهانی تورکیایان کرد و رێککەتنەکە بۆماوەی ساڵێک کاری پێدەکرێت. هاوکات لەچوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە عێراق ڕۆژانە (750) بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان لە تورکیا دەکات.

سەبارەت بەو هەنگاوە عەلی زەیدی لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ڕێککەوتنی هەنارەی نەوت بۆ تورکیا دەستکەوتێکی ستراتیژییە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان. هەروەها ئەم دەستکەوتە گەرەنتی هەنارەکردنی نەوت و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئابووریە لەنێوان عێراق و تورکیا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین