فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان کوردستانی

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ 17 مانگ ده‌بێت هێرشى له‌م جۆره‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى ئادار، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"یان كردووه‌ له‌ گوندى سه‌یدا له‌ ده‌شتاییه‌كانى عه‌ین عیسا له‌ باكوورى شارى رقه‌.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رامى عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فڕه‌نسى قسه‌ى كردووه‌ و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هێرشى ئاسمانى ده‌بێت له‌دواى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى كه‌ سوپاى توركیا و میلیشیاكانى سووریا له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 له‌ دژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئه‌نجامیان داوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سوورى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، 24 كاتژمێره‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان توركیا و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا توركیا نه‌یتوانیوه‌ پێشڕه‌وى بكات و ته‌نانه‌ت هه‌سه‌ده‌ تانكیكى توركیایان تێكشكاندووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانییه‌كانى به‌ تایبه‌تى له‌ ریزى خه‌ڵكى سڤیل هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین