ئایا لوتفی ساڤاش، سەرۆك شارەوانی هاتای دەبێتە جەهەپە؟ شیکاری

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەپشت پەردەوە سەرقاڵى دياريكردنى كەسێكى ترە بۆ ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری لە هەڵبژاردنی (18)ی حوزەیرانی داهاتوو، لوتفی ساڤاش، سەرۆك شارەوانی هاتاى يەكێك لەو كەسانەى ئێستا ناوى بۆ كانديدكردن باسدەكرێت، بۆ ئەوەى ببێتە ركابەرى  رەجەب تەيب ئەردۆغان. 

هەندێك لە ناوەندەكانی جەهەپە باس لەوە دەكەن كە ئەگەر هەیە لوتفی ساڤاش ببێتە كاندیدی جەهەپە، بۆ ئەوەی شەش پارتەكە رەزامەندی لەسەر كاندیدبوونی نیشان بدەن و ببێت بە كانديدێكى هاوبەش.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن پارتی باشە ڤیتۆ دژ بە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ بەكار دەهێنێت و پاڵپشتی لە مەنسوور یاڤاش، سەرۆك شارەوانی ئەنقەرە و ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆك شارەوانی ئیستەنبۆڵ دەكات. 

هەرچەندە ئەو دوو سەرۆك شارەوانییە ئەندامی جەهەپەن، پەڵام ناوەندەكانی حزب هیچ پاڵپشتییەكیان ناكەن، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە پێویست ناكات یەكێك لەو دوو سەرۆك شارەوانییە بە كاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەدەست بدەین.

مەحموود ئۆڤەر، نووسەری تورك دەڵێت، "لە ناوەندەكانی جەهەپە پێشنیاری لوتفی ساڤاش كراوە، كە كەسایەتییەكییەی دیارە، دەتوانێت دەنگی دەنگدەرە پارێكارەكانیش راكێشێت، چونكە پێشتر ئەندامی ئاكپارتی بووە پاشان چۆتە ناو جەهەپە، لە دوو هەڵبژاردنی لەدوای یەك سەرۆكی شارەوانی هاتای بردۆتەوە، ئەوەش وەك سەرۆكێكی سیمبوڵی وایە."
نوووسەر لەبەسێكی تری قسەكانی دەڵێت، "ئایا دەكرێت ساڤاش كە ناوێكە و پارێزگاری لێكراوە كلیچدار بیكاتە سوپڕایز بۆ هەمووان." سەرۆكى شارەوانی هاتای ئەو کەسەیە کە زۆرترین شارەزایی لەسەر ئەوە هەيە کە ناوەندەکانی دەسەڵاتی جیهانی چی دەڵێن.

محەمەد برلاس دەڵێت، "لەپشت پردەی جەهەپە باس لە لوتفی ساڤاش وەك كەسایەتییەك  دەكرێت، كە ناكۆكیی لەسەر نییە و وەك سەرۆكێكی سیبوڵییە."

لە بەرنامەی كەناڵی قەرار سەرۆكی شارەوانی هاتای گوتی، "ئەگەر كلیچدار كاندیدی سەرۆكایەتی نەبێت، ئەوە خواستی كاندیدبوونم هەیە، ئەوەشی ئەو بڕیارە دەدات مێزە شەش كەسییەكەیە نەك لوتفی ساڤاش."

لە مانگی رابردوو لە دیدارێكدا گوتی، "ئەگەر كلیچدار كاندید بێت، واجبە هاوكاری بكەین، ئەگەر وانەبێت، من مامۆستای بەشدارم لە پزیشكی، زانكۆم بەڕێوە بردووە، خاوەنى پاشخانێكی پاكم، دەمەوێت وەك هاوڕیكانی ترم بچمە ئەو ململانێیە لەگەڵ دۆستەكانم یەكێك بم لە كاندیدەكان."

لە چەند رۆژى رابردوو ساڤاش جەختى لەسەر پاڵپشتى كليچدار ئۆغلۆ كردەوە و گوتى، "ئەگەر مێزە شەش كەسييەكە بڕياريان دا بەدواى كاندێكى هاوبەش جگە لە كليچدار ئۆغلۆ بگەڕێن، ئەوا من شانازى بەوە دەكەم لەچوارچێوەى ئەو پشبڕكێيە بم."
ئۆگۆر بۆيراز، سكرتێرى پارتى باشە رايگەياند، "بەهۆى لێدوانەكانەوە هەندێك پێيانوايە كليچدار ئۆغلۆ كانديدە، بەڵام سەرۆكى جەهەپە تا ئێستا هيچ راگەيێندراوێكى لەسەر ئەوە بڵاونەكردۆتەوە، كە بەڵگە بێت لەسەر كانديدبوونى."
لە بەشێكى ترى قسەكانى سكرتێرى پارتى باشە گوتى، "دانووستاندنەكانى سەر مێزەكە لە مانگى داهاتوو دەستپێدەكەنەوە، ئەوەى گرنگە كەسێك خواستنى كانديدبوونى هەيە، من پيرۆزبايى لە لوتفى ساڤاش دەكەم، هەرچەندە ئەو راگەيێندراوێكى مەرجدارى بڵاوكردۆتەوە، دەڵێت ئەگەر كليچدار ئۆغلۆ كانديد نەبێت من كانديدم."

ئۆگۆر دەڵێت، "ئەگەر ميراڵ ئەكشنار كانديد بێت، ئەوا بەدڵنيياييەوە (100%) سەردەكەوێت، هيوادارم چاوبەڕيارى بوون بە سەرۆك وەزيران بخشێنێتەوە، بەڵام سەرۆكى حزبەكەمان بەردەوام ئەوەى پشتگوتراوەكان دەڵێت."

نووسەرێكى تورك بە ناوى محەمەد يۆڤا ئاماژە بەوە دەكات دەنگى عەلەوييەكان و ناوەندەكانى جەهەپە كە چارەنووسى هەڵبژاردنەكان لە هاتى ديارى دەكەن، كە گرنگترين فاكتەرى سەركەوتنى لوتفى ساڤاش بوون، لێدوانەكانى سكرتێرى پارتى باشەش ستايشى تێپەڕاندووە، ئەوەش واتا ئەو پارتە تێڕوانينى بۆ كانديدبوونى لوتفى ئەرێنييە.

ئەو نووسەر توركە ئاماژە بە سەردانى جيفرى فليك، باڵيۆزى ئەمەريكا لەگەڵ خێزانەكەى بۆ لاى سەرۆكى شارەوانى هاتاى دەكات كە سەردانێكى ئاسايي نەبووە، ئەو جۆرە سەردانە يا بەرهەمى دەبێت، ياخود ژيانى سياسى وێران دەكات، ئەگەر كليچدار ئۆغلۆ كانديد نەبێت، ئايا ساڤاش كانديد دەبێت؟ هەموو لايەك دەزانن سەرۆكى جەهەپە موفاجەئەى دەبێت، هەندێكيش دەڵێن، "ساڤاش بە ناسنامەى نەتەوەيى و موحافيزكارى و ئەتاتوركى ناسراوە، كەسايەتييەكى ئازا و نيشتيمانييە، هيوادارم سەردانى باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە تەنيا سەردانێك نەبێت بۆ بينينى شوێنەوارە مێژووييەكانى ئەنتاكيا و سمانداغ."

لە مانگى ئادارى ساڵى (2014) لوتفى ساڤاش پرزيشك و سەرۆكى شارەوانى هاتايە لەسەر سنوورى سووريا، ئەوكاتەى سەرۆكى زانكۆى مستەفا كەمال بوو ناوێكى نەتەوەيى بەهێزى بۆخۆى دروست كرد.
لە ساڵى (2009) كرا بە سەرۆكى شارەوانى ئەنتاكيا، لە  (2014) لە پارتى دادوگەشەپێدان جيابۆوە و پەيوەندى بە جەهەپەوە كرد.
ساڤاش سوننيەكى توركمانييە، ئەندامى جەهەپەيە، بە گۆڕينى ليستەكان بەناوبانگە، لە مانگى حوزەيرانى ساڵى (2018) جەهەپە ناوى ئەندامانى نوێنەرانى بڵاوكردەوە، ساڤاش لە ليستەكە دابوو، پاشان دەهێندرا، خۆى گۆڕانكارى لە ليستەكە كرد، بۆ ئەوەى بەيانى كە هەڵسان ليستێكى نوێ ببينين. 
سەرچاوە: عربي 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین