بۆچی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزای هاوپه‌یمانێكی تری بدات؟
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
ده‌ستپێكی كڕین
ماڵپه‌ڕی"ئارتى" رووسى بڵاوی كردۆته‌وه له 2015 نیودلهی نیازى كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئێس- 400 راگه‌یاند، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2018 ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی هندستانی كرد، به به‌های 5.53 ملیار دۆلار رێككه‌وتنیان مۆركردووه.
هندستان دووه‌م وڵات ده‌بێت
به‌هۆى كڕینى ئێس -400
رووبه‌ڕووى تووڕه‌یى ئه‌مریكا ببێته‌وه
ده‌رباره‌ی كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و سیسته‌مه و شێوازی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هندستانه‌وه ماڵپه‌ڕی "سه‌حافه‌نێت" ى كوێتى بڵاوی كردۆته‌وه، رووسیا مه‌شق به پسپۆڕانی هندستان ده‌كات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئێس- 400 ی سیسته‌مى دژه مووشه‌كی ئاسمانی ده‌كات، له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه دا هاتووه ڤلادیمێر رۆگۆف جێگری ده‌سته‌ی فیدڕاڵی رووسی بۆ هاوكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی له په‌راوێزی پێشه‌نگای " Aero India" بۆ فرۆكه‌وانی كه له شاری به‌نگلۆرى هندستان كرایه‌وه، رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراوی پێشوو، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م ساڵ هندستان یه‌كه‌م به‌شى ئه‌و سیسته‌مه وه‌ربگرێت.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا
هاوشێوه‌ی توركیا هندستان په‌یوه‌ندى به‌هێزی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، به‌ڵام هه‌مان پرس ئه‌و په‌یوه‌ندییانه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌كات، ئه‌مریكا له داهاتوو هه‌ڕه‌شه له هندستان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی"حوره" له راپۆرتێكی ده‌ڵێت: مامه‌ڵه‌ی هند له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی واشنتن به‌تایبه‌ت رووسیا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری رووسی ئێس- 400 ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا.
له به‌شێكی تری راپۆركه‌ی گوته‌ی چه‌ند یاسادانه‌ر و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گواستۆته‌وه، كه ئه‌و گرێبه‌سته نیودلهی رووبه‌ڕووی سزاكان دیاریكردنی سنووری په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هند له سیناریۆكانی توركیا بپارێزن، كه به هه‌مان شێوه ده‌كه‌وێته ژێر فشاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا دوای كڕینی چه‌كی رووسی.
هه‌ر له‌و راپۆرته هاتووه، كه تانفی مادان لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ی برۆكنیگز كه ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه، ده‌ڵێت: رێككه‌وتنێكی هندی ئه‌مریكی هه‌یه، به‌ڵام رووسیا خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییانه.
هه‌ر له‌و راپۆڕته‌دا هاتووه سیناتۆر بۆب مینیندیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیران نامه‌یه‌كی بۆ لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا نووسیووه، كه سه‌ردانی هیندستان ده‌كات، هانی ده‌دات له‌سه‌ر وروژاندنی مه‌ترسییه‌كان ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی له هندستان، كه به هاوتا هندیه‌كانی رابگه‌ینێت كه رێككه‌وتنی ئێس 400 قابیلی سزاكانه به گوێره‌ی یاسای ئه‌مریكا.
چه‌كی رووسی به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رگری هندستان پێك ده‌هێنێت به نرخێكی كه‌متر، به كه‌مترین كۆتوبه‌ندی سه‌پێندراو، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه په‌یوه‌ستن به مافه‌كانی مرۆڤ.
بۆچی هندستان سیسته‌می ئێس400 ده‌كڕێت؟
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: ئامانجی هندستان له كڕینی سیسته‌می به‌رگری رووسی بریتیه له رێگری كردنی پاكستان له ده‌ستخستنی ئه‌وه سیسته‌مه.
به‌گوێره‌ی یاسای"كاتاس" كه له 2017 ده‌رچووه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌مه‌كانی به‌رگری رووسیا ده‌كڕن رووبه‌ڕووی سزاكان ده‌بنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، واشنتن هانی هیندستان ده‌دات، دووركه‌وێته‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووسیا، هاوبه‌شی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هندستان له‌و ساڵانه‌ی دوایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان ببوو، كه گونجاو بوو هندستان وه‌ك هاوبه‌شێكی به‌رگری سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه حیسابی بۆ بكرێت.
دوینێ هه‌یه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گه‌یشته هه‌ندستان یه‌كه‌م دیداری راسته‌وخۆی نێوان ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا و نیودلهی ده‌بێت، له‌و سه‌ردانه ئه‌و پرسانه‌ی پێوه‌ندی به چین هه‌یه دیارترین خاڵی گفتوگۆ له‌سه‌ر‌كردنه.
ماڵپه‌ڕی" Sputnik"ى رووسى بڵاوی كرده‌وه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ راگنات سینگ وه‌زیری به‌رگری هندستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هۆشداریی دا هندستان كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس 400.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه ئۆستن له نیودلهی رایگه‌یاندووه" له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا پێویسته چه‌كی روسی نه‌كڕێت له پێناو پارێزراویان له سزاكانی وڵاته‌كه‌ی".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی رایگه‌یاند، "نیودلهی تا ئێستا هیچ كاروانێكی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس 400 نه‌كڕیوه، بۆیه جارێ گفتوگۆی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزاكان نه‌كراوه".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی"عه‌ره‌بی Sputnik" ده‌رباره‌ی تێچووی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه، حكومه‌تی هندی له‌كۆتایی 2019 بڕی 800 ملیۆن دۆلاری وه‌ك بڕی یه‌كه‌م بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری داوه به مۆسكۆ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی داهاتوو پاتری یه‌كه‌می موشه‌كه‌كان بگه‌ن.
دوای توركیا هندستان دووه‌م وڵاته له هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا سیسته‌می به‌رگری رووسی ده‌كڕێت، توركیا رووبه‌ڕووی سزاكان بوویته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه چه‌ندین وڵاتی تر بڕیاری كڕینی سیسته‌می ئێس 400 یان داوه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می به‌رگری رووسیان كڕیوه:
له راپۆڕتێك دا ماڵپه‌ڕی"ئه‌نادۆڵی توركی" ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئێس-300 و 400 یان له رووسیا كڕیوه:
چین: یه‌كه‌م كڕیاری ئه‌و سیسته‌مه بوو، له مانگی كانوونی دووه‌می 2014 ڕێككه‌وتنی مۆركرد، یه‌كه‌م كاروانی پاترییه‌كانی له‌مانگی ئایاری 2018 وه‌رگرت.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌رقاڵی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ن:
1ــ توركیا: له مانگی ئه‌یلولی 2018 توركیا رێككه‌وتنی گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس 400ی رووسی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆری دا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له مانگی شوبات سێرگی شیمیزرۆڤ به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای"رۆستیخ" رایگه‌یاند تێچوو ئه‌و گرێبه‌سته كه‌متره له دوو ملیار دۆلار، به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی توركیا ئه‌نقه‌ڕه له نیوه‌ی مانگی ته‌مووزی ئه‌م ساڵ ده‌بێته دووه‌م كڕیاری ئه‌و سیسته‌مه.
2ــ هندستان: له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018 هندستان به‌بڕی 5050 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی كڕینی 5 سیسته‌می له سیسته‌می ئێس 400ی واژۆكرد، به‌گوێره‌ی وه‌زیری كاروباری به‌رگری هندستان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020 راده‌ستكردنی ده‌ست پێده‌كات، له مانیگی نیسانی 2023 ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی گرنگی پێده‌ده‌ن:
1ــ سعوودیه: له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له كاتی سه‌ردانی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز بۆ مۆسكۆ ئه‌وكات رایگه‌یاند گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ كڕینی سیسته‌می ئێس- 400 له مانگی شوباتی 2018 ڤلادیمێر كۆخین یاریده‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ هاوكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی رایگه‌یاند، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به پێدانی ئێس- 400 به سعوودیه واژۆی له‌سه‌ر كراوه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ره‌كانی كراوه، له مانگی شوباتی 2018 خالید قه‌رمه‌لی باڵیۆزی سعوودیه له مۆسكۆ له وه‌ڵامی پرسیاری كاتی وه‌رگرتنی سیسته‌می به‌رگری له لایه‌ن سعوودیه‌وه گوتی، "ئه‌و پرسه تا ئێستا جێگه‌ی گفتوگۆیه، هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه".
2 ــ قه‌ته‌ڕ: له مانگی ئازاری 2019 محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان سانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، " گفتوگۆ هه‌یه بۆ كڕینی چه‌كه جۆراوجۆره‌كانی رووسیا، به تایبه‌ت ئێس- 400 ئه‌گه‌رچی هێشتا هیچ بڕیارێكی لێنه‌دراوه.
3ــ بیلا رووسیا: له 2015 و 2016 راپۆرته‌كانی راگه‌یاند باسی له‌وه ده‌كرد، بیلارووسیا یه‌كه‌م وڵاته سیسته‌می ئێس400 ده‌كڕێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌رگیرانی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
4 ــ پاكستان: له مانگی شوبات پاكستان: ئاژانسی"ریا نوڤوستی" رووسی له مانگی شوباتی 2017 له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پاكستانی گواستیه‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه بۆ كڕینی سیسته‌می ئێس 400 وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هندستان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی، به‌ڵام دواتر ئیسلام ئاباد پشتڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی نه‌كردووه.
5ــ جه‌زائر: راپۆرته‌كانی راگه‌یاندنی رووسی ناوی جه‌زائیریان وه‌ك كڕیاری سیسته‌می ره‌سمی هێنا، به‌ڵام لایه‌نی ره‌سمی جه‌زائر هیچ لێدوانیكی نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه.
6ــ مه‌غریب: له 2017 راپۆرته‌كانی هه‌واڵی مه‌غریبی بڵاویان كرده‌وه، مه‌غریب گرنگی به‌كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس400 ده‌دات، ڤالیریان شوڤاییف باڵیۆزی رووسیا له به مه‌غریب رایگه‌یاند گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی فرۆشتنی ئێس 400 ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته تا ئێستا هیچ داوایه‌كی ره‌سمی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
7ــ سووریا و سوودان و میسڕ و عێراق: له مانگی كانوونی دووه‌می 2018 ڤیكتۆر بونداریف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری به‌رگری رایگه‌یاند ئه‌و وڵاتانه له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌مه‌كانی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی ئێس 400 بكڕن، به‌ڵام دواتر ئه‌و وڵاتانه هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌كرده‌وه.
17 وڵات سیسته‌می ئێس- 300 رووسیان كڕیوه:
له‌و ژماره‌یه چه‌ند وڵاتێكیان هاوپه‌یمانی ناتۆ سیسته‌می ئێس- 400 یان كڕیوه، كه یۆنان و چیكۆسلۆڤاكیا و بولگاریا بوو، ئه‌و وڵاتانه‌شی له هاوپه‌یمانی ناتۆ نه‌بوون: ئۆكڕانیا، جه‌زائر، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربایجان، میسر، هندستان، ئێران، كازاخستان، ڤه‌نزوێلا، ڤێتنام، جۆرجیا، مۆلدۆڤا، توركمانستان، ئۆزبه‌گستان.
بۆچی ئه‌مریكی كڕینی سیسته‌می به‌رگری رووسی ره‌ت ده‌كاته‌وه؟
ماڵپه‌ڕی"حوره" له راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری رووسی و چه‌كی پێشكه‌وتووی رووسی ماجید قه‌بیسی ئه‌فسه‌رخانه‌نشینی عێراقی له لێدوانێك ده‌ڵێت ، "ئه‌مریكا مه‌ترسی له تێكچوونی هاوسه‌نگی هێز هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات بۆ باڵاده‌ستی ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه".
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانی ماجید قه‌یسی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رێكی تر دۆخی هه‌رێمیه له‌و ناوچه‌یه، وه‌ك دۆخی لیبیا، یا سووریا، هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی تریش ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆ بێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌وتووترین چه‌كی به ئیسرائیل به‌خشیووه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی باڵاده‌ستی جۆری ئیسرائیل به‌سه‌ر دراوسێكانی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment