توركيا قەبارەى بارزگانيمان لەگەڵ ئەفريقيا (82) مليار دۆلارە ئابووری جیهان

نوچەنێت

فاروق قەيماقچى، جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "ئەنقەرە بايەخى تەواو بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيا دەدات، ئەو پڕۆژانەى لەو كيشوەرە هەمانە بڕەكەى زياتر لە (82) مليار دۆلارە."

ئەمڕۆ شەممە (17/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە جێگرى وەزيرى درەوەى توركيا لە پەرلەمانى وڵاتەكەى رايگەياند، "رۆژ لەدواى رۆژ پەيوەندييەكانمان لەگەڵ وڵاتانى ئەفريقيا بەهێزتر دەبێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "توركيا لەم دوايە لەرێگەى پڕۆژەكانەوە لەچەندين بوار رێككەوتنی لەگەڵ كۆنگۆ و ئەنگۆلا و تەنزانيا و ئيسيوبيا و چاد و سيراليۆن واژۆكردووە."

جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوەش كرد، "ئەنقەرە پەيوەندى سياسيى و ئابوورى و بازرگانى و كلتوورى لەگەڵ وڵاتانى ئەفريقيا بەهێزتر بووە، قەبارەى بارزگانى نێوان توركيا و ئەفريقيا لە چوار مليار و (300) مليۆن دۆلار بەرزبۆوە بۆ زياتر (35) مليار دۆلار، ئەو پڕۆژانەشى كە توركيا لەو كيشووەرە وەرگريگرتوون زياتر بەهاكەی زیاتر (82) ماليار دۆلارە، ئاستى وەبەهێنانى كۆمپانيا توركييەكان بە راستەو نزيكەى شەش مليار دۆلارە."

سەبارەت بەژمارەى باڵيۆزخانەكان لەو كيشورە فاروق قەيماقچى دەڵێت، "لەگەڵ كردنەوەى باڵيۆزخانە لە غينيا بيسا و ژمارەى باڵيۆزخانەكانمان لەو كيشوەرە گەيشتە (44) باڵيۆزخانە."

لە ساڵى (1998) حكومەتى توركيا بڕيارى دا پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ئەفريقيا بەهێز بكات، دواتر بەرپرسانى باڵاى توركيا لەسەر چەندين ئاست سەردانى وڵاتانى ئەو كيشوەرەيان كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین