كوشتنى ئه‌فسه‌رێكى هه‌واڵگرى له به‌غدا حكومه‌ت رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى ئادار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه له هه‌واڵێكدا باس له كوشتنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌كات كه ناڕه‌زاییه‌كى توندى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق دروست كردووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه پله‌ى "عه‌قید" بووه و له ناوچه‌ى مه‌نسوورى به‌غدا كوژراوه. ماڵپه‌ڕى “حوڕه” و ماڵپه‌ڕى "نی‌نا"ى عێراقیش كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه بووه ناوى ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا ڤیدیۆیه‌ك نه‌بێت كه ئه‌ویش ناڕه‌زاییه تونده‌كه‌ى دروست كردووه.
له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌یه‌وێ سه‌ركه‌وێته سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ى كه‌سێك ته‌قه‌ى لێده‌كات و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن تاوانباران چه‌ند كه‌سێك بوون به ئۆتۆمبیل رایانكردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كوشتنه‌كه حوڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گومان ده‌كرێت میلیشیاكان له پشت ئه‌و رووداوه بن، چونكه بڕیارێك ده‌رچووه هه‌ندێك له كارمه‌ندانى هه‌واڵگرى بۆ پاسه‌وانى سنوور بگوێزرێنه‌وه و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى میلیشیاكانى وه‌ك قه‌یس خه‌زعه‌لى دروست كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment