گوته‌بێژى سه‌در: هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى 100 كورسى په‌رله‌مان ده‌ده‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌لاح عوبه‌یدى گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى، باس له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى 100 كورسى په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كات و ده‌ڵێ "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر گره‌و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى ئادار سه‌لاح عوبه‌یدى گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌در له‌ لێدوانێكى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ هه‌وڵه‌كانى ره‌وتى سه‌در ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت.

عوبه‌یدى ده‌ڵێ، "پێشتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌رفه‌ته‌مان به‌ سه‌رۆكه‌كانى تر داوه‌، تا چاكسازیى بكه‌ن".

دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ره‌وتى سه‌در كه‌ ئێستا پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون ده‌كات، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گره‌و له‌سه‌ر به‌ ده‌ستهێنانى 100 كورسى ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێ ركابه‌رى بكات به‌خێر بێت".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، سه‌ركه‌وتنى ره‌وته‌كه‌ى به‌وه‌ به‌نده‌ خواستێكى گشتى بۆ چاكسازییه‌كى خێرا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته‌ نه‌بێت ئه‌وا ره‌وتى سه‌در 100 كورسیش به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین