موقته‌دا سه‌در باس له مردن و كوشتنى خۆى ده‌كات
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو چوارى ته‌مووز ڤیدیۆیه‌كى كورت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در قسه بۆ لایه‌نگرانى ده‌كات و ده‌ڵێ، "وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت شتێك هه‌یه ره‌وتى سه‌در چالاك ده‌كات، كێ له ئێوه ده‌یزانێ؟.. كه‌س نایزانێ...ئه‌وه مردن یان كوشتنى منه. له‌وانه‌یه ئه‌مه كه‌مێك چالاكتان بكات، ئه‌و كات ده‌ڵێن ئه‌و موقته‌دا مرد، بووه شه‌هیدێكى نوێ یان خوێنێكى نوێ بۆ زیندبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌رته‌وازه‌يیه.. موژده‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى مردنم و شه‌هیدبوونتان پێده‌ده‌م ئه‌گه‌ر خوا سه‌ركه‌وتووم بكات".
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌و لێدوانه‌ى موقته‌دا سه‌درى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به "لێدوانێكى ترسناك" وه‌سفى ده‌كات و ده‌ڵێ، "پێشتر موقته‌دا لێدوانى له‌م شێوه‌یه‌ى نه‌داوه".
هاوكات له‌باره‌ى موقته‌دا سه‌در رۆیته‌رز راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، رۆژ له‌دواى رۆژ ئه‌و ره‌وته‌كه‌ى پێگه‌ى خۆى جێگیرتر ده‌كات، به‌رپرسانى رۆژئاواى گوتوویانه ره‌وتى سه‌در تاكه ره‌وته ده‌توانێ سنوور بۆ هه‌ژموونى ئێران له عێراق دابنێت.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون رایگه‌یاندووه، بۆ یه‌كه‌م جار هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق به‌ده‌ست بهێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment