په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق له‌  تۆمه‌تباركردنى سه‌در پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق كه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى به‌ "دووڕوویى" تۆمه‌تبار كرد بوو، وێراى فشاره‌كانى لایه‌نگرانى سه‌در بۆ سه‌رى، كه‌چى له‌دوایین په‌یامدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ ره‌خنه‌كه‌ى خۆى پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلوول باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌درى به‌  "مونافیقى" تۆمه‌تبار كردووه‌. باسم خه‌شان روونى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م تۆمه‌ته‌ى بۆ خودى موقته‌دا نییه‌، به‌ڵكو بۆ ره‌وتى سه‌دره‌ كه‌ له‌ناو حكومه‌ته‌ و بانگه‌شه‌ى گۆڕانكاریى و چاكسازیش ده‌كات.

شه‌وى رابردوو له‌ گفتوگۆیه‌كى كه‌ناڵى "دجله‌" مشتومڕێك له‌نێوان عوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در و باسم خه‌شان دروست بوو، چونكه‌ خه‌شان موقته‌دا سه‌درى به‌ "مونافیقى" تۆمه‌تبار كرد، عوده‌ى عه‌واد هه‌ڕه‌شه‌ى لێكرد و داواى لێكرد له‌م قسه‌یه‌ پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

له‌ شارى موسه‌نا چه‌ندان كه‌س له‌ لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در له‌ دژى باسم خه‌شان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خه‌شانیان به‌ سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كرد. پێشتر خه‌شان له‌سه‌ر لیستى سائیروون كه‌ له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت بوو به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر جیابووه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین