ئـابـووری ڕووسـیـا لـە پـۆسـت کـۆرۆنـا ئابووری جیهان
داتەپینی گەشەی ئابووری ڕووسیا بە رێژەی 2.8%، بووە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سووی ئەو وڵاتە بۆ 4.5%، لەلایەن بانکی ناوەندی ڕووسیاوە.

نوچەنێت 

وەزارەتی ئابووری ڕووسیا، داتەپەینی ڕێژەی داهاتی ناوخۆی تاکی، بۆ 2.8% ڕاگەیاند، ئەم داتەپینەی، (GDP) وڵاتەکە، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو دابەزینی ئابووری ڕووسیا 2.2% بووە. بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی ڕووسیا ڕێژەی سووی بەرزکردەوە. 

بانکی ناوەندی ڕووسیا رایگەیاند: "پشت بەستنی ئابووری وڵات بە نەوت، گەشەی ئابووری وڵاتی بە ڕێژەی 3.1% دابەزاندووە، ئەم دابەزینە بەرزترین ئاستە، بەراورد بە 11 ساڵی رابردوو." هەروەها بەرزکردنەوەی سووی بۆ 4.5% ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسە باڵاکانی وڵاتی ڕووسیا، کێشە جیۆسیاسییەکانی وڵاتەکەیان. فاکتەری سەرەکین لەو بڕیارەی حوکوومەتی ڕووسیا، پێشبینیی دەکرێت ئەو ڕێژەی سوو، بۆ ئاستێکی زیاتر بەرز بکاتەوە. سەپاندنی سزای ئابووری ڕۆژئاواییەکان، بەسەر بەرپرسە باڵاکانی حوکوومەت و، کۆمپانیایە ڕووسییەکان، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان، جگە لە کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی پەتای کۆرۆنا و نزبوونەوەی نرخی نەوت. 

بڕیاری بەرزکردنەوەی سووی بانکی لە کاتێکدایە، کە دابەزینی بەهای ڕۆبڵی ڕووسیا، بووە هۆی هەڵکشانی ڕێژەی هەلئاوسان، بۆ زیاتر لە 5.8%، بەڵام بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: "کە پلانیان نزمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە بۆ سەرەتاییەکانی ساڵی 2021، بۆ ئەو مەبەستە لە 23ی نیسان کۆبوونەوەیەک لەو بارەیە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین