ميسر و ئازەربايجان داواى چارەسەركردنى قەيرانى سووريا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

عەبدولفەتاح سيسى، سەرۆكى ميسر سەردانى ئازەربيجانى كرد و لەگەڵ ئيلهام عليێف، سەرۆكى ئەو وڵاتە كۆبوونەوە باسيان لە پرسى وزە و يەكپارچەيى خاكى سووريا كرد.

ئەمڕۆ شەممە (28/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەسام رازى گوتەبێژى سەرۆكايەتى ميسڕ رايگەياند، عەبدولفەتاح سيسى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى ئازەربيجان گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندى هەردوو وڵات كردووە، هەر لەو كۆبوونەوە باسيان لە دروستكردنى ئەنجوومەنى بزنسمانانى هەردوو وڵات و بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى نێوانيان لە نەوت و گازى سرووشتى و پيشەسازى دەرمان و گەشتوگوزار و كلتوورى و چەند بوارێكى تر.

بەگوێرەى لێدوانى گوتەبێژى سەرۆكايەتى لەو كۆبوونەوە باسيان لەو پرسە نێودەوڵەتيانەى جێگەى بايەخى هەردوو وڵات بووە كردووە، هەردوولاش هاوڕابوون پێويستە قەيرانى سووريا بە رێگەى سياسى چارەسەر بكرێت و كار بۆ ئاوەندانكردنەوە و كۆتاييهێنان بە گرووپە چەكدارەكان بكرێت، لەبەرانبەريشدا پاڵپشتى دامەزراوەكانى ئەو وڵاتە و يەكپارچەيى خاكى سووريا بكرێت. 

هەر لەو كۆبوونەوە عەبدولفەتاح سيسى تێڕوانى وڵاتەكەى و پاڵپشتييەكانى بۆ دۆخى ليبيا لەپێناو چاسەركردنى قەيرانى ئەو وڵاتە خستۆتەڕوو.

رازى ئاماژە بەوەش دەكات لەو سەردانەى سەرۆكى وڵاتەكەى بۆ ئازەربيجان ژمارەيەك ياداشتى لێكتێگەيشتنى هاوبەش لەنێوان لايەنە حكومييەكانى هەردوو وڵات لەبوارى كلتوورى و سەرچاوەى ئاويى و وەزارەتەكانى پيشەشازى و وبازرگانى و ميسر و وەزارەتى ئابوورى ئازەبيجان واژۆكرا.

لەدواى رووخانى يەكێتى سۆڤيەت و دروستبوونى كۆمارى ئازەربجيان ئەو دوو وڵاتە لەسەر چەندين ئاست پەيوەندييەكانيان بەهێزكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین