دارايى پەيوەندييەكانى توركيا و ئيسرائيل ديارى دەكات نەك لێدوانەكانى ئەردۆغان
نوچەنێت
نووسينى: پێى ئيسكۆبار
وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها
هێرشى چەكدارانى حەماس بۆ سەر ئيسرائيل و كاردانەوە سەربازييەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەزە، كە كوژراوێكى زۆرى لێكەوتەوە زۆربەيان ژن و منداڵن، كاردانەوەى توندى جيهانى لێكەوتەوە، بەتايبەتيش جيهانى ئيسلاميى.
لەسەرەتاوە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا وەك نێوەندگير پێشنيارى ئاڵوگۆڕى ديلەكانى نێوان حەماس و ئيسرائيلى كرد و تا ئەندازەيەك بەرانبەر ئيسرائيل بێلايەن بوو، بەڵام قەبارەى زيانە مرۆييەكانى خەڵكى سڤيل لە غەزە و زيادبوونى سەركۆنەى نێودەوڵەتى بەرانبەر مامەڵەى ئيسرائيل بووە هۆى ئاڵۆزى خواستى توركيا، دواتريش كە دەركەوت ئەنقەرە ناتوانێت رۆڵى نێوەندگير ببينێت تووڕەيى جيهان بەرانبەر ئيسرائيل زيادى كرد، زمانى ئەردۆغان گۆڕانى گەورەى بەسەرداهات.
لە (20)ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو ئەردۆغان كارەكانى سوپاى ئيسرائيلى بە كۆمەڵكوژى ناوبرد، لە (28) هەمان مانگ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەهۆى بەردەوامى هێرشەكان بۆ سەر غەزە، ئيسرائيل تاوانبارى جەنگە، هەردوولاش باڵيۆزى خۆيان بۆ هەڵسەنگاندنى گشتگير بانگێشت كردەوە.
بازرگانى توركيا لەگەڵ ئيسرائيلى تاوانبارى جەنگ:
بە رووانين بۆ ئەو هەڵوێستانەى توركيا و بەردەوامى هێرشەكانى ئيسرائيل كە بۆتە هۆى كوژرانى هەزاران ژن و منداڵى بێتاوان لە غەزە، لەوەيە چاوەڕوان كراوبێت ئەردۆغانى خاوەن سياسەتى رەگوريشە ئيسلاميى، پێداچوونەوە بە پەيوەندييە بازرگانييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل بكات و لەوانەشە سزاى ئابوورى بەكاربهێنێت، بۆ ئەوەى فشار خستنە سەر تەلئەبيب لە پێناو راگرتنى هێرشەكان، بەڵام ئەوە رووى نەدا، بەڵكوو لەبرى ئەوە پڕۆسەى بازرگانى دوولايەنە بەردەووام بوو، زۆربەشيان لە رێگەى ئەندامانى كۆمەڵەى بزنسمانان و پيشەوەرانى سەربەخۆى توركيا (مۆسياد) كە پاڵپشتى ئەردۆغان دەكات بەڕێوەدەچێت.
لە (1996) توركيا و ئيسرائيل رێككەوتنى بازڕگانى ئازاديان (FTA) واژۆكرد، كە رێگە بە هەردوو وڵات دەدات باج لە كاڵاى پيشەسازيى يەكتر وەرنەگرن، ئەو رێككەوتنە فاكتەرێكى گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانى پەيوەندى ئابوورى.
سەرەڕاى قەيرانە سياسييەكانى نێوانيان پارێزگارييان لە پەيوەندييە ئابوورييەكان كردووە، لە (2002) بە دياريكراوى كاتێك پارتى دادوگەشەپێدان گەيشتە دەسەڵات قەبارەى بازرگانى هەردوو وڵات بە درێژايى ئەو ساڵانە زيادى كردووە.
بەگوێرەى داتاكانى كۆمەڵەى هەناردەكارانى توركيا قەبارەى بازرگانى نێوان توركيا و ئيسرائيل لە سەرەتاى ئەم سەدەيە يەك مليار و (400) مليۆن دۆلار بوو، لە ساڵى رابردوو بەهاى هەناردەى توركيا بۆ ئيسرائيل گەيشتە پێنج مليار و (100) مليۆن دۆلار، ئەوەش ئاماژەيە كە لە بوارى ئابوورى هەماهەنگى گەورەيان هەيە، توركيا بە يەكێك لەو چوار وڵاتە دادەندرێت كە كاڵا لە ئيسرائيل هاوردە دەكەن.
دابينكردى سووتەمەنى بۆ ئامێرە جەنگييەكان:
توركيا سەرچاوەيەكى گرنگە بۆ ئيسرائيل (65%) هاوردەى ئيسرائيل لە مادەى رەقە، كۆمپانياى ئيشداشى سەر بە كۆمەڵەى مۆسياد سەرچاوەى سەرەكييە، لە دەستپێكى جەنگ لە حەوتى ئۆكتۆبەر ئەو كۆمپانيايە (50) هەزار تۆن پۆڵاى بۆ ئيسرائيل رەوانەكردەوە، كە بەشێكى بۆ درووستكردنى بۆم بەكاردێت، ئەوەش جەختكردنەوەيە لەسەر قووڵايى پەيوەندييە ئابوورييە ئاڵۆزييەكانى نێوانيان.
ساڵى رابردوو ئەو كۆمپانيايە (64) بارهەڵگر پۆڵاى رەوانەى بەندەرى حەيفا لە ئيسرائيل كردووە، لەدواى حەوتى ئۆكتۆبەر حەوت بارى ديكەى رەوانەكردووە.
ئيشداش رۆڵى سەرەكى لە پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات هەيە، رۆڵەكەى لە بازرگانى دوورترە، ئەو كۆمانيايە لە درووستكردنى مزگەوتى چاناكالى توركي رۆڵى هەبوو، محەمەد قورمز رێزى لێى نا، لە ساڵيادى دامەزراندنى (69) ساڵەى ئيسرائيل ئەو كۆمانيايە وەك گەورەترين هەناردەكارى توركيا توركى بۆ ئيسرائيل رێزى لێندرا، ئەوەش پەيوەندييەكى لە رووى بازرگانى و ديپلۆماسييەوە جۆراوجۆر كردووە.
لە (95%) چيمەنتۆى ئيسرائيل لە لايەن توركياوە دابين دەكرێت، ديارترين كڕياريش وەزارەتى بەرگريى ئيسرائيلە، بەگوێرەى پەيمانگەى ئامارى توركى (TÜIK) بەهانەى هەناردەى چيمەنتۆ لە ساڵى رابردوو (174) مليۆن دۆلار بوو، شەش مليۆ و (39) هەزار دۆلار لە دواى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر بوو.
كۆمپانياى ئەرين قابزە كە ئەندامى مۆسيادە لەدواى حەوتى ئۆكتۆبەر زياتر لە (200) هەزار تۆن پێداويستى بۆ ئيسرائيل رەوانە كردووە.
لە (10)ى ئەمساڵ لەدواى كاردانەوەى راى گشتى توركى بەهۆى بازرگانى كۆمپانياكانى توركيا لەگەڵ ئيسرائيل كۆمەڵەى مۆسياد راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، تێيدا باس لەوە دەكات، كە لەم دواييە گومان خراوەتە سەر دۆخى كۆمەڵكەمان و ئەندامانيان لەسەر بنەماى چالاكى كەمێك لە ئەندامانمان لەگەڵ ئيسرائيل، لەبەر ئەو هۆيە ئێمە زۆر بە وردى لێكۆڵينەوە لەو بانگەشانە دەكەين كە دامەرزاوە و ئەندامانمان دەخەنە ژێر گومان، بەگوێرەى پەيماننامەى خۆمان لێكۆڵينەوەكە دەكەين پاشان كۆتاييهاتنى زانيارييەكان بۆ راى گشتى بڵاودەكەينەوە، بەڵام مۆسياد وەڵامى رۆژنامەى ئيڤرنسيلى نەدايەوە لەسەر ئەندامى ئەو لێكۆڵينەوەى كە دەستيان پێى كردبوو.
سەرەڕاى ئەوەى مۆسياد راگەياند، لێكۆڵينەوە لە بازرگانييەكان دەكەن، بەڵام كۆمپانياى ئيشداش لە رەوانەكردنى مادەى ئاسنى بۆ ئيسرائيل بەردەوام بوو، بەگوێرەى داتاى كۆمەڵەى هەناردەكارانى توركيا لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ ئەو كۆمپانيايە بە بڕى (35) مليۆن دۆلار مادەى پۆڵاى بۆ ئيسرائيل رەوانەكردووە، لە مانگى رابردوو برەكەى گەيشتووە بە (38) مليۆن و (500) هەزار دۆلار، ئەو ژمارانە دەرى دەخات كە ئەو كۆمپانيايە بەبێ گوێدانە تووڕەيى خەڵك و لێكۆڵينەوەى بەردەوام بازرگانييەكانى بەردەوامە.
يەكێكى ديكە لە ئاماژە گرنگەكان لەسەر هەماهەنگى ئابوورى بەردەوامى نێوان توركيا و ئيسرائيل سەرەڕاى بەردەوامى هێرشە سەربازييەكان بۆ سەر غەزە، جووڵەى دەريايى بەندەرەكانى هەردوو وڵاتە، عەبدولقادر ئۆراڵ ئۆغلۆ، وەزيرى گواستنەوەى توركيا رايگەياند، لە حەوتى ئۆكتۆبەرەوە تاوەكوو (31)ى كانوونى يەكەم (701) كەشتى لە بەندەرەكانى توركياوە بۆ ئيسرائيل چووە، رۆژانە هەشت گەشت هەبوو، (480) كەشتى راستەوخۆ بەندەرەكانيان جێهێشتووە، (221) كەشتى ديكە لە بەندەرى وڵاتى سێييەوە چوونە، لە توركياوە روويان لە ئيسرائيل كردووە.
سەرەڕاى سەركردەكانى پارتى دادوگەشەپێدان و ئەندامانى مۆسياد هەڵوێستيان توندە بەرانبەر ئيسرائيل، بەڵام پەيوەندى ئابوورى ئەنقەرە ــ لەئەبيب بەردەوامە، توركيا بەردەوامە لە دابينكردنى پێداويستييەكانى وەك پۆڵا و چيمەنتۆ و سەوزە و ميووە و ئۆتۆمبێل و ئامێرى كارەبايى، بە نموونە كۆمپانياى (Zorlu Holding) لە (7%) پێداويستييە كارەباييەكانى ئيسرائيل لە رێگەى بەرهەمهێنانى وزە دابين دەكات.
تا ئێستا قەيرانە سياسييەكان كاريگەرى لەسەر پەيوەندييە ئابوورييەكانى نێوانيان نەبووە، بەڵكوو بەردەوام لەگەشەكردن دايە، توركيا ئێستا تووشى قەيرانى ئابووريى بووە بۆ دەرچوون لەو قەيرانە هەوڵى بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا و ئەوروپا دەدات، ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيسرائيل لە (2022) بووە هۆى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ميسر و ئەمەريكاش.
بەردەوامى بازرگانى شەرمنانە:
بۆيە ئەوە هەڵبژاردنێكى زيرەكانە نابێت، تاوەكوو توركيا لە رێگەيەوە پەرە بە پەيوەندييەكانى بدات، بۆيەش ئەردۆغان ئێستا لەبرى ئەوەى راستەوخۆ هێرش بكاتە سەر ئيسرائيل، بنيامين ناتەنياهۆى بە ئامانج گرتووە، چونكە پێى وايە ژيانى سياسى نزيك بۆتەوە لە كۆتايى، لە لايەكى ديكەشەوە ئەو گوتارەى دژ بە ئيسرائيل ئيسلاميى سياسى پشتى پێ دەبەستێت گوتارێكە لاى رايگشتى قبووڵكراوە، ئەوەش لە كاتێكى ديكە دەبێتە بەهێزكردنى گوتارى ئەردۆغان.
لە ئەندامدا ئامانجە سياسييەكان هەميشە لە پێش كاردانەوە مرۆييەكانن، بۆيە بازرگانى توركيا و ئيسرائيليش بەردەوامە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى گاردێل
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment