ئایا هه‌لى دادگاییه‌كى دادپه‌روه‌رانه به هه‌ده‌په ده‌درێت؟
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
داواكاری گشتی له لیستی تۆمه‌ته‌كانى ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات به "به قسه و به‌كردار ئامانجیان په‌خستن و وێرانكردنی یه‌كێتییه، كه ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له‌یه‌كتر جیا ناكاته‌وه". هه‌روه‌ها بانگشه‌ى ئه‌وه ده‌كات هه‌ده‌په هه‌رگیز له یه‌ك بابه‌تى نشتیمانى له ته‌ك توركیا نه‌وه‌ستاوه و به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بووه كه نه‌یارى توركیان". دواتر شاهین داوا له دادگاى باڵا ده‌كات هه‌ده‌په قه‌ده‌غه بكات و هه‌روه‌ها 689 سیاسه‌تمه‌دارى كورد بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له ژیانى سیاسى دوور بخاته‌وه.
به‌پێی ده‌ستووری توركیا دادگای ده‌ستووری تاكه لایه‌نى دادوه‌رییه پرسى داخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارته سیاسییه‌كانى به‌ده‌سته له‌شێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌دژى هه‌ده‌په تۆماركراوه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: پارتی دیموكراتی گه‌لان"هه‌ده‌په" دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌كرێت؟
هه‌میشه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی گرنگی تایبه‌تیان به ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی دادگا داوه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دوو جار گۆڕانكارییان له په‌یكه‌ری دادگای ده‌ستووری كرد، له ساڵانی 2010 و 2017. دادگای ئێستا له 15 دادوه‌ر پێكهاتووه، سێ له دادوه‌رانه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردران، 12 دادوه‌ره‌كه‌ی تر له له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه، یا دیاریكراون، یا هه‌ڵبژێردراون. ته‌نیا سێ دادوره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژردرێن، كاتێك ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بێت په‌رله‌مان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حزبه بێت كه سه‌ر به سه‌رۆكه، ئه‌وا ده‌كرێت هه‌مان پارت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر به‌رزترین دادگاى وڵاتیش هه‌بێت.
زۆربه‌ى دادوه‌ره‌كانى دادگاى ده‌ستووریى
سه‌ر به ئاكپارتى و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان دانراون
بۆیه سیسته‌مێك له توركیا هه‌یه، له‌و سیسته‌مه 12 دادوه‌ر له لایه‌ن سه‌رۆك دیاری ده‌كرێن، جا له لایه‌ن عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆكی پێشوو هه‌ڵبژێردرێن، یاخود سه‌رۆكی ئێستا، هه‌ردووكیان دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد وگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وان. سێ دادوه‌ر له په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن، كه ئه‌و په‌رله‌مانه‌یش له 2002 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه، ئه‌و دیاریكردنانه له‌سه‌ر بۆچوونی سیاسی و لایه‌نگری كه‌سی ده‌وه‌ستێ، ئه‌وه‌ى گرنگه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌و دیاریكردانانه‌ی ئه‌و دواییه بۆ ئه‌ردۆغان. بۆ نموونه: یه‌ڵدز سه‌فیرینۆ ئۆغلۆ كه له 2019 به ئه‌ندام په‌رله‌مان دیاری كرا له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له نێوان 2015 و 2018 سه‌ڵاحه‌دین منتاش و به‌سڕی باغچی جێگرانی وه‌زیری داد بوون له حكومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پێش دامه‌زراندنیان له دادوه‌رى ، كۆتا دیاریكردنی ئه‌ردۆغان عیرفان فیدان بوو، ئه‌وه‌ش زله‌یه‌ك بوو له رووی دادگا و ستراسبورگ درا، كه روون بوویه‌وه زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی بۆ رازیكردنی ئه‌ردۆغان بووه، پێشێلكاریى ده‌ستوور و دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه یاسایایی و دیاریكردنه سیاسیانه، دادگا بڕیاره‌كانی ده‌گونجاند له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، واته: ویستی ئه‌ردۆغان.
له سه‌ره‌تای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 2016 ئه‌و شێوازه زیاتر ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش واته: پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دادگای گۆڕیوه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك، سه‌ربه‌خۆ یا بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو دادگایه‌كه، جێبه‌جێكاران باڵاده‌ستن به‌سه‌رییه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش پارتی داودوگه‌شه‌پێدان له پرسی دژی پارتی دیموكراتی گه‌لانی دیموكرات ئه‌و دادوه‌رانه ده‌بێت، كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دیاری‌یان ده‌كات، ئه‌وه‌شی به‌رزی ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌ردۆغان هه‌ڵیبژاردووه.
ئه‌نجامێكى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ئه‌م پرسه
ئه‌ردۆغان هه‌میشه پارتی دیموكراتی گه‌لانی به بوونى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراو تۆمه‌تباركردووه، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان له هاوتاكردنى پارتی دیموكراتی گه‌لان و پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر دوورتر رۆیشتووه، له دوای پرسی قه‌ده‌غه‌كردن، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتى: پارتی دیموكراتی گه‌لان رێكخراوێكی تاوانكاره له‌ژێر په‌رده‌ی سیاسی خۆی شاردۆته‌وه، داخستنى و رێگه‌نه‌دانى به گه‌ڕانه‌وه‌ى به ناوێكى تر ئه‌ركى شه‌ڕه‌فه، ئه‌مانه وامان لێده‌كات بینینى فشارى سیاسى له‌سه‌ر دادگا له كاتى دادگاییكردنه‌كه شتێكى له‌ناكاو نه‌بێت.
ناچۆ سانشیز ئه‌مۆر بڕیارده‌ری هه‌میشه‌یى له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی توركیا بۆ ماڵپه‌ڕی (ئه‌حوال) گوتی، "هیچ كه‌سێك دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه له دادگای توركیا ناكرێت، ئه‌گه‌ر ویستێكی سیاسی له‌پشت تۆمه‌ته‌كه هه‌بێت".
نات شه‌نكان به‌ڕێوبه‌ری ستراتیژی لێكۆڵینه‌وه له ده‌زگای "فریدۆم هاوس" گوتی: زه‌حمه‌ته خه‌یاڵی ئه‌وه بكرێت پارتی دیموكراتی گه‌لان دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ران بكرێت" له ژێر رۆشنایى ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه دادگاكانی توركیا به پرۆسه‌یه‌كى پاكتاوكردن تێده‌په‌ڕن كه له دواى هه‌وڵى كۆده‌تاكه‌وه هاتووه.
شه‌نكان ده‌شڵێ، بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیه‌یه بڕیارێكى ته‌واو سیاسییه و بێگومان له‌سه‌ر ئاستى سیاسى تاوتوێ ده‌كرێت نه‌وه‌ك یاسایى، بۆ ئه‌م دادگاییه‌یش هیچ یه‌كێك له‌و هه‌قیقه‌تانه سوودى نابێت كه به‌هۆى ئه‌وانه‌وه رێگه به دامه‌زراندنى هه‌ده‌په دراوه یان رێگه‌ى پێدراوه له هه‌ڵبژاردنه نشتیمانى و ناوخۆییه‌كان به‌شدارى بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وانه بێت ئه‌سته‌مه پێشبینى ئه‌نجامى دۆسیه‌كه‌ى هه‌ده‌په بكرێت، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكارى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى ده‌وه‌ستێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، به چاوپۆشین له ئه‌نجامه‌كه ئاشكرایه دۆسیه‌كه به‌گوێره‌ى یاسا و واقیع تاوتوێ ناكرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى پرسى داخستنى هه‌په‌ده، ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندى سیاسى و بارى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان ده‌وه‌ستێ، دوور له بیرۆكه‌ى ره‌وایه‌تیى له دادگایه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment