سـەروەت و سـامـانـی ئـەمـریـکـایـیـەکـان و پـلانـی بـاجـی جـۆو بـایـدن شیکاری ئابوری
دروستبوونی مشتوومڕی نێوان کۆنگرێسمانانی ئەمریکا، لە زیادکردنی ڕێژەی باج، کاریگەری لەسەر داهاتی سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە دروست کردووە، پلانی ئیدارەی بایدن، بەرزکردنەوەی ئاستی کەمترین باج لە کاتژێرکدا لە، 7 دۆلارەوە بۆ 15 دۆلار دەدەن، بەڵام بە هۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا، دیمۆکراتەکان هەوڵی پێدانی هاوکاری بە خانەوادەکان دەدەن، لە پێناو ڕاگرتنی ڕێژەی هەژاری و بێ کاری.

ئامادەکردنی نوچەنێت

دوای ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم ، پەتای کۆرۆنا بەهێزترین قەیرانە کە کاریگەریەکەی فراوانی لەسەر ئابووری جیهان دروستکرد، ئەمەش بووە هۆی، داتەپینی ئابووری وڵاتە زلهێز و پیشەسازییە گەورەکان، بەڵام ئەم قەیرانە ڕێگر نەبووە، لە زیادبوونی سەروەت و سامانی میلیاردێرە جیهانییەکان بە تایبەت ئەمریکاییەکان. 

بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، تا ئاستێک توانی بووژانەوە لە ئابووری جیهان بهێنێتە کایەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا، دەرفەتێك بوو، بۆ سەرمایەدارەکانی جیهان لە پارێزگاریکردنیان، بۆ سەروەت سامانیان و پارێزبەندیان لە دانی باج بە حوکوومەتەکانیان، دوای ئەوەی هەر وڵاتێک ناچار بوو گۆڕانکاری، لە سیستەمی باجی وڵاتەکەی دروست بکات، لە پێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لەو ماوەیەدا. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک لە دەوڵەمەندەکان، بۆ پێنەدانی باج بە حوکوومەتەکانیان، ڕێگای جودا بە کاردەهێنن، لەوانە گواستنەوەی سەروەتەکانیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکانیان، لە ڕێگەی ڕێکخراوی خێرخوازی و سندوقی دڵنیایی پارەی کاش". 

هاوکات تێدمان کۆستانسیای گەورە، بەڕێوبەری سویسری لەو بارەیەوە دەڵێت: "بەشێک لە سەرمایەداران، بۆ نەدانی باج، هەوڵی فرۆشتنی بەشێک لە کۆمپانیاکانیان دەدەن پێش بەرزکردنەوەی ئاستی باج.

سـەروەتـی سـەرمـایـەدارانـی ئـەمـریـکـا چـەنـدە؟! 

لەسەرەتای ئاداری 2021ـدا، پەیمانگایThe Institute for Policy Studies، لە توێژینەوەیەکیدا، ئاستی سەروەتی میلیاردێرە ئەمریکاییەکانی خستەڕوو، سامانی دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا لە سەردەمی کۆرۆنا، واتە لە 2020 بۆ 2021، بڕی 1.3 تریلێۆن دۆلار زیادیکردووە، بەمەش سەروەتی میلیاردێرەکانی ئەمریکا، بە بڕی 4.2 تریلیۆن دۆلار ئەژمار دەکرێت، واتە یەک لە پێنچی داهاتی تاکی ئەمریکای، نزیکەی داهاتی 300 میلیۆن تاکی ئەمریکی. 

ئەم بەرزبوونەوە، ڕێژەیەی پارەی میلیاردێرەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، 44 سەرمایەداری ئەمریکایی ناویان چووە لیستی میلیاردێرەکانی ئەمریکا، بەمەش تێکڕای ڕێژەی پارەی 15 ملیاردێر بە ئاستی58% زیادیکردووە. 

ئیلۆن موسك، یەکێکە لەو میلیاردێرە ئەمریکایانە، کە ئاستی پارەکەی بە رێژەی  500%، زیادیکردووە، واتــــە، بڕی پارەی ئەو سەرمایەدارە لە ماوەی ساڵێکدا، لە 614 میلیار دۆلار بۆ زیاتر 660 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. 

پەتای کۆرۆنا، بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری لە ئەمریکا بۆ 2.4%، ئەم ڕێژەیە بەرزترین ئاستە لەو وڵاتە، دوای ڕووداوەکانی، شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، کە بووە هۆی بێ کار بوونی تێكڕایی، 8 میلیۆن هاوڵاتی ئەمریکایی. 

پلانی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ پاراستنی خێزانە ئەمریکاییەکان لە بێ کاری و هەژاری، کاریگەری لەسەر ئەو دەستکەوتانەی، میلیاردێرەکانی ئەمریکا بەدەستیان هێناوە دروست دەکات. 

بـە واتـایـەکـی تـر، بەخشینی بڕی 1.9 تریلیۆن دۆلار، بە خانەوادە ئەمریکاییەکان لە لایەن حوکوومەتەوە، دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی ئاستی بژێوی بەشێکی زۆری خێزانەکان، بۆ پێش سەردەمی کۆرۆنا، ئەمەش وا دەکات ڕێژەی پارەی سەرمایەدارەکان وەک خۆی بمێنێتەوە، بۆیە لە پێناو زیادکردنی بڕی سامانەکانیان میلیاردێرەکان، ڕێگای جۆراوجۆر دەگرنە بەر.

ئاستی ڕێژەی وەرگرتنی باج لە لایان وڵاتان لە 2021 دا

پـلانـی جـۆو بـایـدن، لـە پـێـدانـی بـاج و کـاریـگـەریـیـەکـانـی 

بەردەوامی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و، بووژانەوەی ئابووری، ئەگەرەکانی زیادکردنی باج لە لایەن حوکوومەتەکان، بەتایبەت ئەمریکا بەهێزن، چونکە شرۆڤەکارانی سیستەمی باج پێشبینیی دەکەن، سەقامگیری بازاڕەکان هانی وڵاتان دەدات، کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی باج بکەن، بۆ پڕکردنەوەی لێکەوتە نێگەتیڤەکانی پەتای کۆرۆنا. 

پێشبینییە ئابوورییەکان، بۆ سیاسەتی بایدن لە پێدانی باج، بەرزکردنەوە و زیادکردنی ڕێژەکەیەتی، بە تایبەت بۆ میلیاردێرەکان، ئەمەیش فاکتەرێکی سەرەکییە لە پلانی سەرمایەدارە ئەمریکییەکان، بۆ گواستنەوە و دابەشکردنی سەروەتەکانیان، بە ناوی ئەندامانی بنەماڵەکەی یان منداڵەکانیان. 

بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا، بۆ سیستەمی باج، هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکای بڕی پارەکەی، لە 11.7 میلیۆن دۆلار زیاتر بێت، ئەوا ڕێژەی باج وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و، بڕەکەی زیاتر دەبێت، بەڵام پێشبینیی دەکرێت، بایدن بۆ پاراستنی سەرمایەی هاوڵاتیانی ئەمریکای، ئەو ڕێژەیە، بۆ 3.5 میلیۆن دۆلار نزم بکاتەوە، کە هەمان ئاستی دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2009یە. 

بۆیە سەرمایەداران بیر لە پلانی ئەڵتەرناتیڤ دەکەنەوە، لە وڵاتانی تر، لە سیستەمی باجی وڵاتەکە خزمەت بە پاراستنی سەرماکانیان دەکات، ئەم دیاردەیە لە ساڵی 2020ـدا، بە ڕوونی دەردەکەوێت، بە تایبەت دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپرسی  کۆمپانیایەکی ڕاوژێکاری، هەوڵی سەرمایەداران، بۆ گواستنەوەی سامانەکانیان بۆ وڵاتێکی تر بە ڕێژەی 206%، زیادیکردووە. 

کریستی هانسۆن، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی NEPC، تایبەت بە سیستەمی باج ڕایگەیاند: "سەرمایەدارەکانی ئەمریکا سامانەکانیان دەگوازنەوە بۆ ئەو ویلایەتانەی، کە کەمترین ڕێژەی باجیان هەیە، لەوانە ویلایەتەکانی تەکساس و فلۆریدا و واشنتن دەجوڵێنەوە. 

هەروەها لەو چوارچێوەیەدا ئەو سەرمایەدارانە پارەکانیان، لە رێکخراوی خێرخوازی خەرج دەکەن، بەراورد بە ساڵی 2019،  ڕێژەی بەخشین و کارکردن لە سێکتەری خێرخوازیی لە ئەمریکا بڕی 74% زیادیکردووە، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی بڕی 168 میلیۆن دۆلار دێت لە بوارەکەدا.

سەرچاوەی داتای ئینفۆگرافیک: OECED

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین