هالوك لیڤێنت ئەو پیاوەى تورکەکان متمانەى پێدەکەن
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
هالوك لیڤێنت، هونه‌رمه‌ندى بەناوبانگى توركى ته‌مه‌نى (51) ساڵه، خاوه‌نى (12) ئهڵبوومى گۆرانییە، زیاتر له هەزار كۆنسێرتى ئه‌نجامداوه و دوو کتێبى نوسیوە، هەروەها چه‌نده‌ها خه‌ڵاتى به‌ده‌ستهێناوه.
ههلووك له (1998) درێژترین كۆنسێرتى جیهانى ماوه‌ى (12) كاتژمێر له‌سه‌ر شانۆ ماوەتەوە، به‌هۆى كێشه‌ى داراییه‌وه نه‌یتوانیوه له زانكۆ خوێندى ته‌واو بكات، به‌ڵام به‌هۆى ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سبێنێت.
هالوك لیڤێنت له‌كاتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ساڵى (1999) هاوكارییه‌كى زۆرى لێقه‌وماوانى كرد و هه‌روه‌ها رزگاركردنى منداڵێك له‌لایه‌ن ئه‌و هونهردهمهنده ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى فراوانی به‌دواى خۆیدا هێنا.
هالوك لەسەرەتاى بوومەلەرزەکەى شەشى شوباتى ئەمساڵ ههڵمەتێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى دوو میار ملیار لیرەى كۆكرتهوه، ئه‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات به هاوكارییه سیاسییه‌كان ناچێت،
له‌و ڕۆژه‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ره‌ش و باكوورى كرودستان روویداوه، هالوك كه دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئههباپى خێرخوازییە، لە چەندین ڕوەوە هاوکارى قوربانیانى بوومەلەرزەکەى کردووە. توانیوییه‌تى هاوكارییه‌كى زۆر كۆبكاته‌وه، له‌لایه‌ن زۆربه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى توركیا و هونه‌رمه‌ندان پشتگیریه‌كى زۆر له دامهزاوهى هالوك و ئافات ده‌كرێت و زۆربه‌ى هه‌نه‌رمه‌ند و سیاسیه‌كانى سۆشیال میدیا پشتگیرى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى هالوك ده‌كه‌ن.
دواى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان و رزگاركردنى ئهوكهسانهى له‌ژێر باڵەخانە ڕووخاوه‌كانى بومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندان و سیاسهتمهدارهكانى توركیا پشتگیرى دارایى له ده‌زگاى ئههباپ كراوه.
ئەو هونەرمەندە سەبارەت بە کۆکردنەوەى هاوکارى زیاتر ڕایگەیاندووە، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ واژۆكردووه وردبینى بۆ ئەو هاوکاریانە بکەن کە کۆمەڵى ئههباپ بۆ زیانلێکەوتووانى بوومەلەرزەکە کڕیویەتى، چونكه ماڵپەڕەکەى ڕووبەڕووى هێرشى ئه‌لیكترۆنى بۆتەوە به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵه فریاگوزارییانهى كه هالوک ڕاسته‌وخۆ دواى بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌نجامیداوه.
هه‌روه‌ها هالوك له‌پاش ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه پیلانهكانى خۆى له ڤدیۆیهكدا ئاشكرا ده‌كات و كه توانیویانه به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه نزیگه‌ى دوو ملیار كۆبكه‌نه‌وه و گوتى، "دڵ و ده‌روونمان بۆ هه‌موو ناوچانه كراوه‌یه، تاوه‌كو ئه‌و ساته‌ش ئێمه هاوكارى وه‌رده‌گرین وه ده‌ینێرین، وه‌كو كاره‌كانى چهندجارهشمان هه‌موو كاره‌كان به راپۆرت ئاماده‌ده‌كه‌ین."
ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، سه‌رۆكى مه‌هه‌په ره‌خنه لیڤێنت ده‌گرێت كه له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو كه په‌رله‌مانتارێكى مه‌هه‌په له ڤیدیۆیه‌ك ستایشى خۆى ده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌خنه له ئۆغژان ئۆغور دامه‌زرێنه‌رى ته‌له‌فزیۆنى بابهلا دەگرێت و دەڵێت، "ئێمه پێمان باش نییه ده‌وڵه‌ت پشتگیرى له لایه‌نێك بكات كه بە په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌دا هاوكارى كۆده‌كه‌نه‌وه، باشه ده‌وڵه‌ت چ هه‌یه نه‌یكات یاخود پێ راناگات یان دۆخه‌كه هێور بكاته‌وه؟ ئه‌و ئههبپانه و بابهلانه درۆزنن و باڵ ده‌كوتن ئه‌م فێلبازانه نابێت هیچ شوێنێكیان هه‌بێت له نێو ڕاگەیاندنى توركیدا."
به‌رامبه‌ر به‌قسه‌كانى باخچه‌ڵى هالوك لیڤێنت له تویته‌ر وه‌ڵامى دایه‌وه و رایگه‌یاند، "دوێنێ په‌رله‌مانتاره‌كانى مه‌هه‌په هاتوون سه‌ردانى چادرهكانى ئێمه‌یان كرد، وابزانم باخچه‌ڵى به‌لاڕێدا رۆیشتووه، من هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ داموودهزگاكانى حكومه‌ت كارده‌كه‌م، حكومه‌ت به‌بێ هاوكاریى ڕێکخراو و کۆمەڵەکان سه‌ركه‌وتوو نابێت."
هالوك له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئێمهنزیكهى دوو ملیارمان كۆكردۆته‌وه بۆ زیانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ره‌ش وئێمه ئه‌وه‌ى پێویست بوو كردمان ئه‌وانه‌ى له‌مه‌و به‌دوا ده‌یانه‌وێت هاوكارى لێقه‌وماوان بكه‌ن با هاوكارییه‌كانیان بنێرن بۆ ئافادى.
له‌لایه‌كیتر دوێنێ ڕاگەیاندکار ئۆغوژان ئۆگور دوێنێ ده‌ستگیركرا، به تۆمەتى بڵاوکردنەوەى هەواڵى چەواشەکارى بۆ ڕاى گشتى، رایگه‌یاندووه دیوارى به‌نداوه‌كانى مه‌ڕه‌ش و هاتاى درزى بردووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی جمهوریەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment