وەزيرى دەرەوەى توركيا بڕى هاوكارييەكان ئاشكرا دەكات
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ژماره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئاشكراكرد كه به‌هاناى توركياوه هاتوون و رايگه‌ياند، تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى داواى هاوكارى كردنى ئێمه‌يان كردووه ژماره‌يان (120) وڵاته، (88) له‌و وڵاتانه له مه‌يدانه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكارمان بوون له زۆر بوداردا توانيان به‌هانامانه‌وه بێن وه‌ك گه‌ران و فرياگوزارى سه‌ره‌تايى و نه‌خۆشخانه‌ى مه‌يدانى، (23) له‌و وڵاتانه ئه‌ركه‌كانيان ته‌واو كردوو گه‌رانه‌وه‌ته‌وه ئێستا (65) وڵات له مه‌يدانه‌كه شان به‌شانى ئێمه به‌رده‌وامن له كاره‌كانيان.
ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن)ـى تورکى بڵاويكرده‌وه، له مه‌ره‌ش ژماره‌يه‌كى زۆر باڵه‌خانه رووخا ياخود زيانى پێگه‌يشت به‌و هۆيه‌ش له ناوه‌ندى دامه‌زراوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئافات له غازى عه‌نتابدا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و موراد كوروم، وه‌زيرى ژينگه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
چاوشئۆخڵو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئێمه راسته‌وخۆ رووبه‌رووى كاره‌ساتى سه‌ده بووينه‌وه كاتێك له‌و شوێنانه هاتووچۆ ده‌كه‌ى زياتر هه‌ست به كاريگه‌ريى رووداوه‌كه ده‌كه‌ى، له هه‌موو روێكدا كاره‌كانمان به‌رده‌وامه، له رووداوێكى له‌م شێوه‌يه‌دا ئێمه دواى هاوكارى نێوه‌ده‌وڵه‌تيمان كرد له‌رێگه‌ى يه‌كێتى ئه‌ورووپاو ناتۆ هه‌موو وڵاتان به‌هانامانه‌وه هاتوون. وه‌كو هه‌موو شاره‌زايانى جيهان ده‌ڵێن خراپترين كاره‌ساتى ئه‌م سه‌ده‌ييه. خيزانەکان ناچاربوون ماڵه‌كانيان به‌جێبێڵن و له‌ژێر خێمه نيشته‌جێبوونە.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى خسته‌روو، وەک وەزارەتى دەرەوە هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌و پرۆسەیە بكه‌ين، چونکە ئه‌م كاره‌ساته ئازارى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه و وه‌زاره‌ت و باڵيۆز و ستافه‌كه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى باش‌ترين خه‌بات بكه‌ين بۆ ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه پێشتريش په‌تاى كۆرۆنا هه‌موو جيهانى هه‌ژاند بوو توانيومان بەره‌نگارى ببينه‌وه. سوپاسى هاوكارى هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ين، کە چه‌ند سيسته‌مێكمان دامه‌زراندووه بۆ گه‌ياندنى ئه‌و هاوكارييانه‌ى كه رێكخراوه‌كانى ده‌ره‌و و هاووڵاتيان و هاوده‌وڵه‌تانى دۆستمان كه ده‌يانه‌وێت هاوكارى توركيا بكه‌ن. له‌لايه‌كيتر زۆر داواكاريمان بۆ دێت ده‌بوو وه‌ڵاميان بده‌ينه‌وه چونكه له‌هه‌موو جيهان پشتگيرى و سه‌ره‌خۆشى خۆيانمان بۆ ده‌نێرن.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌هاناى توركياوه هاتوون گوتى، به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ى له توركيا روويداوه (120) وڵات داواى پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى ئێمه‌يان كردووه‌و (88) له‌و وڵاتانه راسته‌وخۆ له‌نێو گۆڕەپانەکەدا هاوكاریيان كردووه، له‌ئێستادا (23) وڵاتى ئه‌ركه‌كانيان ته‌واو بووه و گه‌راونه‌ته‌وه و (11) هه‌زار و (302) كارمه‌ندى بيانى له ڕێكخراوى هاوكارى له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداربوون.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا پێنج هه‌زار و (377)كه‌س له‌و كارمه‌نده بيانيانه له هه‌ندێك شوێن ماون له‌لايه‌كه‌ى تر ئه‌وه‌ى زۆر پێويسته خێمه‌يه و كابينه‌يه به ته‌ئكيد ئه‌و كابينانه‌ش هێواشتر ده‌گاته ده‌ستمان و له توركيا به‌رهه‌مهێنان هه‌يه له هه‌موو جيهاندا هه‌وڵمان داوه به فرۆكه‌ى بارهه‌ڵگر خێمه بهێنين له‌لايه‌كيتر له‌لايان رێكخراوه‌كانى وه‌ك كۆميساياى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خێمه‌يان بۆ ئێمه دابين كردووه و توانيومانه (222) هه‌زار خێمه بدۆزينه‌وه‌و (120) هه‌زار خێمه له‌لايان وڵاتانه‌وه دابينكراوه‌و (102) هه‌زار له‌و خێمانه به‌خۆمان داوامان كردبوو له ئێستادا (70) هه‌زاريان به‌ده‌ستمان كه‌وتووه‌و (55) هه‌زاريش چاوه‌روانين بگاته ده‌ستمان. بۆ ئه‌مه‌ش پێويسته فرۆكه بدۆزينه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌يان له‌لايه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ين به فرۆكه‌كانى وڵاتانى ناتۆ و( THY)، هه‌روه‌ها له زۆر به‌ى وڵاتان داواده‌كرێت سه‌رۆك و هاوتاكانى وه‌ك هاوخه‌مييه‌ك سه‌ردانى توركيا بكه‌ن ئێمه نامانه‌وێت كه‌س توره‌بكه‌ين به‌ڵام له غازى عه‌نتاب هه‌ولێكى زۆر هه‌يه بۆئه‌وه‌ى بتوانين هاوكارى لێقه‌وماوان بكه‌ين به هه‌ماهه‌نگى ده‌بێت كات ته‌رخان بكه‌ين بۆ ئه‌م سه‌ردانيانه.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى ژينگه‌و شارسازى و گۆرانى كه‌شوهه‌واى توركيا رايگه‌ياند، كاره‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و باڵەخانانەى زيانيان به‌ركه‌وتووه له هه‌ر ده پارێزگاكه، هه‌ڵسه‌نگاندنى زيانه‌كان بۆ سێ مليۆن ته‌واو بووه و له‌وانه‌ش (345) هه‌زار به‌ش زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه پێويسته به زووترين كات بروخێنرێت. ئێمه له‌كۆتايى مانگى ئاداره‌وه ده‌ست به‌گه‌وره‌ترين پرۆژه‌ى نيشته‌جێكردنى كاره‌ساتبار له مێژوودا ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنان و باڵه‌خانانه‌ى تێكده‌درێت له شوێنى دانيشتوان نزيك بێت ئه‌وا پرۆسه‌ى سنورداركردنى هاتووچۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به‌كه‌مترين زيان ته‌واوبكرێت بێ ئه‌وه‌ى هيچ زيانێك به هاوڵاتيان بگه‌ينين.
سەرچاوە: سى ئێن ئێن تورك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment