چاوش‌ئۆغڵو: ئيداره‌ى بايدن له پرسى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16 ) ئاسانكارى بۆ توركيا ده‌كات
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبوه‌وه له‌پاشان كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا.
ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه، ئه‌نتۆنى بلينكن، له‌و كاته‌وه‌ى ده‌ستبه‌كاربووه يه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رميیه‌تى بۆ توركيا، دوێنێ بلينكن و چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌يان كرد كه بوومه‌له‌رزه‌ى لێ روويدابوو، ئه‌مرۆش له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبووه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه په‌يوه‌نديى ستراتيجى سه‌ربازى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا يه‌كێكه له خاڵه هاوبه‌شه گرينگه‌كانى نێوانمان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به داواكارى فرۆكه‌ى (ئێف 16)ى ئەمەریكی بە وڵاتەكەشی گوتى، "به‌هۆى سزاى تاكلايه‌نە، پيشه‌سازى سه‌ربازيمان ڕووبه‌رووى سه‌ختى بۆته‌وه، تاوتوێى دواين بارودۆخى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16)مان كرد، ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌شێوه‌يه‌كى زۆر به‌هێز پشتيوانى داواكارييه‌كه‌مان ده‌كات. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاگادارى پێشكه‌ش به كۆنگرێس بكه‌ين.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا راشيگه‌ياند ئه‌گه‌ر داواكارى توركيا له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه جێبه‌جێ بكرێت ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى تواناى ناتۆ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ داوامان كرد كه چاوه‌روانين كۆتايى به پشتيوانى و هاوكارييه‌كانى رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه‌و يه‌په‌گه بێنن، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى گوله‌ن له ئه‌مريكا دەربكەن.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامان كردووه پێويسته پرۆسه‌ى فيزا خێراتربكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش پێش راگه‌ياندنه‌كانى باڵيۆزخانه‌كان هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى باشتر هه‌بێت.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ئه‌ندانبوونى هه‌ردوو وڵاتى سويد و فينڵه‌ندا رايگه‌ياند، له‌بابه‌تى فراوان بوونى ناتۆدا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ چاوه‌روانييه‌كانى خۆمان له هه‌ردوو وڵات كرد، هاورێكانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌وان ده‌كه‌ن كه ده‌بێت بنرێت به‌ڵام له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ميشه‌يى ناكه‌ين.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به مه‌رج دانانى ئه‌مه‌ريكا بۆ توركيا رايگه‌ياند، ئێمه به‌راستى نازانيين مه‌رج بۆ ئێمه دانێن له پرۆسه‌ى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16) له به‌رامبه‌ردا ئێمه رازيبين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو وڵاته ببنه ئه‌ندام له‌ناتۆ. له‌م خاڵه‌دا زۆر گرينگه هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش هه‌بێت، ئێمه له پرۆسه‌ى به‌رنامه‌ى (ئێف 35) هاوبه‌ش بووين، ئێمه به‌هۆى سزاى (CATSA) دوورخراينه‌وه و چاوه‌رێده‌كه‌ين ئه‌و پاره‌ى داومانه بيگه‌رێنينه‌وه‌و بۆئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه.
لای خۆشیەوە ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، هه‌موو كات سه‌رۆك بايدن ده‌ڵێت، تواناى جوله‌ى هاوبه‌شى ناتۆ‌و توركيا هه‌ميشه بۆ ئێمه گرينگه، ئيداره‌ى بايدن پشتيوانى داواكارى توركيا ده‌كات له فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16)، هه‌روه‌ها ئێمه له نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌منى سنوورى باشوورى توركيا تێده‌گه‌ين.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كه دوێنێ سه‌ردانى بنكه‌يى ئاسمانى ئينجيرليك كه له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه وه‌ك ناوه‌ندى يارمه‌تى دامه‌زراوه‌و سه‌ردانى هه‌تايان كردووه‌و وێرانكارى ئه‌و شوێنانه‌يان بينيوه‌و گوتى، هەزار تۆن كه‌رسته‌ى ديكه‌مان ناردووه‌و لە داهاتوو زياتريش ده‌نێرين.
بلينكن ئاماژەی بەوەش كرد، ڕۆڵى توركيا له پاراستنى كه‌ناراوه‌كانى ئۆكرايناو ده‌رياى ره‌ش زۆر گرينگه، هه‌روه‌ها گرينگه توركيا به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى مۆنترۆك، ئه‌مه‌ريكا بوونى مێژووى توركيا له ناتۆ به‌رز ده‌نرخێنێت، ئێمه وه‌ك دوو وڵات به‌رده‌وام له‌كاركردن به‌رانبه‌ر به تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تى دەبین، هه‌روه‌ها بۆ ئێمه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و يۆنان و ئه‌رمينيا زۆر گرينگه.
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment