سكرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنها ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەس نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تەنیا ئاگربەست لە غەزە بەس نییە، دەبێت کێشەی ئەم دوو دەوڵەتە چارەسەر بکرێت

ڕۆژی سێشەممە (15/تەمموز/2025)  ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "هاووڵاتییانی فەلەستین بەبێ ماف لە خاکەکانی خۆیان دەژین، ئەمەش پێچەوانەی مرۆڤایەتی و یاسای نێودەوڵەتییە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، "ئاگربەست لە کەرتی غەزە بەتەنها بەس نییە و داکۆکی لە چارەسەرکردنی کێشەی دوو دەوڵەت دەکەین کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان مافەکانیان جێبەجێ بکەن.

گوتێرێز دەشڵێت، "گرنگە ئاگربەست ببێتە هۆی چارەسەر بۆ کێشەکان و ئەو چارەسەرەکاتێک بەدی دێت کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان دەوڵەتێکیان هەبێت کە بتوانن مافەکانیان تێدا دەستەبەر کرابێت، بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە پلانی کۆنفرانسێک هەبێت سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتەکە کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تەمموزدا بەڕێوەبچێت".

بەرپرسە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا داوا دەکات، کاری زیاتر بکرێت و دووپاتی دەکاتەوە، "بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی هەیە لە غەزە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین