ڕێگە بە سەرۆکی فەلەستین نادرێت بەشداری لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێدانی ڤیزا بە سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین و بەرپرسانی دیکە ڕەتدەکاتەوە، بۆیە ناتوانن بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرووەکان بەشدار بن کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچیت.

ڕۆژی شەممە (2025/8/30) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە ڤیزا بدات بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، كە بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین وڵات دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی، دەسەڵاتی فەلەستین و ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین تۆمەتبارن بە یارمەتیدەرێکی گەورە بۆ ئامادەنەبوونی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی و شکستی دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بڕیارەکە مەحموود عەباس و نزیکەی (80) بەرپرسی تری فەڵەستینی دەگرێتەوە، بەڵام چەندین سەرچاو باس لەوە دەکەن کە ئەم سیاسەتە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەڵەستینی لە لووتکەی ساڵانەی جیهانیدا سنووردار دەکات لە کاتێکدا چەندین وڵات ئامادەکاری دەکەن بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینی.

لە بەرامبەردا، سەرۆکایەتیی فەڵەستین ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پێنەدانی ڤیزا بە وەفدی فەلەستینی کە دەبووایە بەشداربن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە بەیاننامەیەکدا داوا لە، "ئەمەریکا کراوە چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە".

هاوکات باڵیۆزی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "بە تەواوی دەبینین مانای چییە و چۆن وەفدی فەڵەستین دەچەوسێندرێنەوە.

هەر سەبارەت بەم پرسە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە لە (57) وڵاتی ئەندام پێکدێت وەک، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، میسر، پاکستان، بڕیارەکەی ئەمەریکایان ئیدانە کرد و بە جیاکاری ناویان برد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین