ئۆپۆزسيۆنى توركيا گفتوگۆ لەسەر سێ ناو دەكات بۆ كانديدى سەرۆكايەتى شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

چەند سەرچاوەيەك لە پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) رايانگەياند، لە كۆبوونەوەى رۆژى پێنجشەممە سەركردەكانى شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى حكومەتى توركيا  گفتوگۆ لەسەر دياريكردنى كانديدێك بۆ كێبركێى سەرۆكايەتى دەكەن.

شەش پارتەكە بەيانى پێنجشەمە بۆ دياريكردنى كاندێكى هاوبەش كۆدەبنەوە، ئەوەش لەكاتێدايە بەرپرسانى ئەو پارتانە كۆبوونەوە دوو قۆڵييەكانيان چڕكردۆتەوە، چاوەڕان دەكەن رەجەب تەيب ئەردۆغان رۆژى (14) مانگ بۆ بەرێووەچوونى هەڵبژاردنەكان ديارى بكات.

رۆژى يەكشەمەى رابردوو كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى لەگەڵ ميرال ئەكشنار سەرۆكى ئي پارت ماوەى كاتژمێر و نيوێك كۆبوونەوە، لەدواى كۆبوونەوەكە ئۆغلۆ رايگەياند، "كۆبوونەوەكى ئەرێنى بوو." لەكاتێدا ئەكشنار جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، لەو كۆبوونەوە باس لە كانديدى هاوبەش نەكرا.

بڕيارە بەيانى سەركردەكەى پارتى، (جەهەپە، ئى پارت، سعادەت، ئايندە، ديڤا، ديموكراسى) بە ميواندارى تەمێل كەرموڵا ئۆغلۆ كۆبنەوە.
ماڵپەڕى (بى بى سى) تورك بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەيەكى جەهەپە بڵاويكردەوە، كليچدار ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەى دەستەى جێبەجێكردنى پارتەكەى رەتى كردەوە وردەكارى ديدارەكەى لەگەڵ ئەكشنار باس بكات، بەڵام ئاماژەى بەوە كرد، رۆژى پێنجەشممە كانديدى هاوبەش ديارى دەكرێت.
بەرپرسێكى ئەو پارتە ئۆپۆزسيۆنە رايگەياندوە، رۆژى پێنجشەممە شەش پارتە كەسێك ديارى دەكەن، بەڵام دواتر بۆ جەماوەر ئاشكرا دەكرێت، ئەگەرى بەهێزيش ئەوەيە كانديدەكە كليچدار ئۆغلۆ بێت.
لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، لە ئێستا بەدواوە پێم وانييە هيچ كێشەيەك لەسەر كانديدى ئەو شەش پارتە هەبێت، ئەو پرسەش لە دووى ئادار چارەسەر دەبێت، كليچدار ئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كۆبوونەوەم لەگەڵ ئەكشنار  ئەرێنى بوو." بۆيە بەبۆچوونى من ئەو دەبێتە كانديد، ميراڵ رەخنەكانى لەسەر مێزەكە دەخاتە روو، بەڵام لە كۆتاييش دەگەنە چارەسەرێكى مامناوەند.

لە لايەكى ترەوە سەرچاوەيەك لە ئى پارت بە (بى بى سى) راگەياند، لە كۆبوونەوەى كەمال كليچدار لەگەڵ سەرۆكى پارتەكەمان باس لە پرسى كانديدبوونى نەكراوە، لەو كۆبوونەوە باس لە ئەجێنداى سياسى دواى بوومەلەرزەكان و شێوازى بەرێوەبردنى كراوە. 

كۆرشات زۆرلۆ، گوتەبێژى ئى پارت رايگەياند، سەركردەكانى شەش پارتەكە لە كۆبوونەوەى بەيانى بۆ دياريكردنى كەسێك كۆدەبنەوە كە دەبێتە (13)مين سەرۆكى توركيا، ئەو خواستە ئاشكرا دەكرێت، ئێمەش لەگەڵ گەلەكەمان بەشدارى دەكەين.

باسكردن لە سێ كانديد

تەمێل كەرەموڵا ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى سعادەت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دياركردنى كانديد لە ماوەكانى رابردوو لە نەخشەى كارى شەش پارتەكە نەبووە، بەڵكو بەشێوەيەكى لاوەكى باسى لێوەدەكرا.
لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، بەرپرسى هەندێك لەو پارتە ئاماژەيان بەوە كردووە، لەكۆبوونەوەى داهاتوو، كەمال كليچدار ئۆغلۆ، ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، مەنسور ياڤاش، گفتوگۆيان لەسەر دەكرێت، دواتريش چۆنيەتى راگەياندنى كانديدى هاوبەش ديارى دەكرێت.
كەناڵى (سى ئێن ئێن) تورك باسى لەوەشكردووە، ئى پارت كۆبوونەوەيەكى فراوانى لەگەڵ دەستەى جێبەجێكردن كردوو، گفتوگۆ لەسەر هەموو بژاردەكانى كانديدى سەرۆكايەتى كراوە.

بەگوێرەى كەناڵەكە لەو كۆبوونەوە هەڵسانگاندن بۆ هەريەك لە، كليچدار ئۆغلۆ و مەنسوور ياڤاش، ئيمامئۆغلۆ كراوە.
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەكانيش، هەندێك پێيانوايە ياڤاش حەزناكات كانديد بێت، بۆيە لە دەرەوەى خشتەى كارەكان بێت، ئەوانەى تريش باس لەوە دەكەن، ئيمامئۆغلۆ رووبەڕووى بڕيارى دادگا بۆتەوە، ئەگەر كانديد بكرێت كێشەى بۆ دروست دەكرێت، بۆيە لەو قۆناغەى ئێستا كانديدنەكردنى زۆر بەباشتر دەزانن.

سەبارەت كە كليچدار ئۆغلۆش كەسانێك پێيان وايە، بەگوێرەى ئەو بەرنامەى كە  ئۆپۆزسيۆن لە گۆڕەپانەكە بەهێز دەكات، سەرۆكى جەهەپە ئەو كەسايەتييە نييە.


بەرپرسێكى ئى پارت رايگەياندووە، گفتوگۆ لەسەر سێ كەس دەكرێت، كليچدار ئۆغلۆ نەيگوتووە، "من كانديدم."بەڵام ئێستا گفتوگۆى لەسەر دەكرێت، هەڵسەنگاندنى بۆ كراوە، بەبۆچوونى من لە كۆبوونەوەى بەرپرسانى ئەو شەش پارتە بڕيارێك دەدەن و دەگەنە رێككەوتن، لەدواى ئەو قۆناغە ناوى لە ناكاو نابێت، مێزەكەش هەڵناوەشێتەوە.

رايگشتى ئى پارت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بە كانديدێكى هاوبەشى شەش پارتەكە بەشدارى هەڵبژاردن دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا رێز لەو بڕيارە دەگرن كە سەركردەكانى ئەو شەش پارتە دەيدەن.
ناوى كليچدار ئۆغلۆ لەسەر مێزەكەيە
سەرۆكى پارتى سعادەت، ياخود گۆڵتكين ئۆيساڵ، سەرۆكى پارتى ديموكرات لە كۆبوونەوەى سبەى يەكێكيان ناوى كەمال كليچدار ئۆغلۆ  وەك كانديدى سەرۆكايەتى ديارى دەكات.
مەنسوور ياڤاس قسەى هەيە
لە هەنگاوێكى چاوەڕواننەكراو، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە، كە تا ئێستا خۆى بەدوور گرتووە لە پرسى كانديدبوونى بۆ سەرۆكايەتى، سەبارەت بە كانديدبوونى گوتى، سەركردەكانى ئەو شەش پارتە بڕيارى گونجاو دەدەن، ئەگەر بڕياريان دا من كانديد بم، ئەوە واجبە بەو بڕيارەوە پابەند بم.
لەم چوارچێوە ئومێد ئۆزداغ، سەرۆكى پارتى سەركەوتن رايگەياند، پارتەكەى لەگەڵ پارتى وڵات هاوپەيمانى دەكات و كانديدى سەرۆكايەتيان موحەرەم ئينجەيە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆزداغ، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە پارتەكەى بەربەستى گەيشتنە پەرلەمان تێدەپەڕێنێت، سەبارەت بە كانديدكردنى ياڤاش ئۆزداغ گوتى، وەك پارت ناتوانين كانديدى بكەين، ئەگەر جەهەپە كانديدى بكات، ئێمە پاڵپشتى دەكەين و كانديدمان نابێت.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین