كازمى : پێویستمان به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى رایگه‌یاند، عێراق پێویستى به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان نییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى ئادار كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ حه‌ده‌س دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عيَراق كردووه‌ و میدیاكانى عێراق به‌شێكیان لێى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

كازمى له‌ دیمانه‌كه‌ ده‌ڵێ، "پێویستمان به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان نییه‌ و ته‌نیا پێویستمان به‌ پاڵپشتى هێزى ئاسمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌".

جیا له‌وه‌یش دووپاتى ده‌كاته‌وه،‌ وڵاته‌كه‌ى پێویستى به‌ هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌.

له‌ به‌شێكى ترى دیمانه‌كه‌ مسته‌فا كازمى باس له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات له‌ماوه‌ى رابردوودا هێزه‌ ئاسمانییه‌كان 300 هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووك ئه‌نجام داوه‌. 

ئه‌م لێدوانه‌ى مسته‌فا كاومى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كاتێكدا دێ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى داهاتوو گفتوگۆى نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین