شوان کەریم پەرلەمانتار: بەپێ یاسا دەبێت زیانلێکەوتوانی وشکەساڵى قەرەبوو بکرێنەوە

سیهام میران – تایبەت بەنوچەنێت

شوان كەریم محەمەد سادق، جێگیری سەرۆك لیژنەی ئاودێری و کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچە نێتی راگەیاند، "بەپێی یاسابێت جووتیارانی زیانلێکەوتووی وشکەساڵی دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە حکومەتی هەرێم ناتوانێ ئەو کارەبکات "

شوان كەریم محەمەد سادق، ئەمرۆ شەممە ٢٧ی ئادار لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "ئەم وشکەساڵیەی ئەمساڵ زیانی زۆری هەبوو، بۆ ژینگە و بەروبومی کشتوکاڵی و رێرەوەکانی ئاوی بەردەوام  (کانیاوەکان) و ئاوی ژێرزەوی بۆ گشتییان کاریگەریی خۆی هەیە، بەداخەوە لە وڵاتانی جیهان کە وشکەساڵی دەبێت وڵاتان حاڵەتی لەناکاو رادەگەیێنن."

شوان كەریم محەمەد سادق، لە بەشێکی قسەکانی روونى ده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌سازییان كردووه‌، به‌ڵام نه‌بوونى پاره‌ گه‌وره‌ترین گرفته‌، شوان كه‌ریم گووتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکان وەکو وەزارتی کشتوکاڵ و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی شارەوانی و دەستەی ژینگە ئەمانە هەریەكە و لە بوارەکانی خۆیان ئامادەسازی دەکەن، بەڵام لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست ناتوانین وەكو وڵاتانی جیهان ئامادەسازیی تەواو بکەین، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی پارە و کەمی بودجە لە بەردەستی لایەنەکان ناتوانین وەك پێویست فریای ئەم بابەتە بکەوین".

سەبارەت بە قەرەبوکردنەوی جووتیاران جیگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ به‌دوورى زانى حكومه‌ت بتوانێ قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌، گووتی، "خۆی گەر بە پێی یاسا بێت لەو کاتانەی کە جووتیاران تووشی وشکەساڵی دەبن دەوڵەت لەسەریەتی کە قەرەبووی جووتیاران بکاتەوە، بەڵام ئێمە دیسان لە رووی مادییەوە ئەو توانایەمان نییە، تاکو قەرەبووی ئەو هەموو جووتیارانەی کوردستان بکەینەوە. لە راستیدا تاکو ئێستا کێشەمان هەیە نەمان توانیوە وەكو پێویست بەروبومی جووتیاران بە بازاڕى بکەین و لێیان بکڕینەوە بۆیە من پێموانییە وەکو پێویست فریای ئەو بابەتە بکەوین" 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین