كەمال كليچدار ئۆغلۆ ركابەرە سەرسەختەكەى ئەردۆغان شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

دواى ساڵێك لە گفتوگۆ و چەندين كۆبوونەوە، شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە وەك گەورەترين هێزى توركيا كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆماريان هەڵبژارد، بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنەكانى (14)ى ئايارى ئەمساڵ لەسەر بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆك كۆمارى كێبركێ لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان كانديدى هاوپەيمانى گەل. 

كەمال كليچدار ئۆغلۆ كێيە؟

كليچدارئۆغلۆ بە بنەماڵەيەكى عەلەوى لە (17)ى كانوونى يەكەمى (1948) لە ويلايەتى تۆنجەلى لە رۆژهەڵاتى توركيا لە دايك بووە.
قۆناغى سەرەتايى و ناوەندى لە قوتابخانەكانى شارەكەى تەواوكردووە، پاشان لە (1967) ناوەندى ئيلازيجى بازرگانى بە پلەى شەرەف تەواوكردووە، پاشان چۆتە زانكۆ لە ئەنقەرە، لە كۆلێژى ئەنقەرەى بەشى ئابوورى لە (1971) تەواو كردووە.

كليچدار ئۆغلۆ چەند پۆستى حكومى وەرگرتووە، كە دەستپێكى دامەزراوەى بيكەى كۆمەڵايەتى توركيا بوو لە (1992) لە ساڵى (1997 و1999) بەڕێوەبەرى گشتى ئەو دەزگايە بووە. 
چالاكى سياسى لە (2002) وەك كانديدى ئۆپۆزسيۆن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى دەست پێ دەكات دەچێتە ناو پارتى گەلى كۆمارى، لە مانگى ئابى (2007) لە بازنەى دووەمى ئيستەنبۆڵ دەبێتە ئەندام پەرلەمان.

كلچيدار ئۆغلۆ وەك غاندى ناودەبردرێت

لە (2009) دەبێتە كانديدى بۆ بەدەستهێنانى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ، تەنيا لە (37%)ى دەنگەكان بەدەست دەهێنێت بەرانبەر قەدير تۆباش، كانديدى ئاكپارتى شكستى هێنا.
لەدواى هەڵبژاردنى دەستەى گشتى حزبەكەى لە (2010) بەهۆى دەست لەكاركێشانەوەى دەينز بايكاڵ، سەرۆكى ئەو كاتى جەهەپە، كليچدار ئۆغلۆ بوو بەسەرۆكى پارتەكەى.

كێبركێ لەگەڵ ئەردۆغان

كليچدار ئۆغلۆ بە ركابەرێكى سەرسەختى ئەردۆغان و سياسىەتى ئاكپارتى ناسراوە، لە ناوەندەكانى توركيا بە نەيارى مافەكانى كورد تومەتبار دەكرێت، هەندێكى تريش بە گەوترين بەرگريكار لە بەها عەلمانييەكانى توركيا و ميراتى مستەفا كەمال ئەتاتورك، دامەزرێنەرى كۆمارى توركيا وەسفى دەكەن.

كليچدار ئۆغلۆ، لەچوارچێوەى پۆستى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى، هاوپەيمانييەكى دروستكردووە، لە يەكەم هەڵبژاردنى راستەخۆى سەرۆكايەتى لە مانگى ئابى (2014) بە ئامانجى لادانى ئەردۆغان بەشدارى لە هەڵبژاردنەكان كرد، بەڵام ئەردۆغان سەركەوت. 

بەراورد بە رابردوو ئەردۆغان چانسى لاوازە


لە ساڵى (2014) كليچدار ئۆغلۆ بەسەرۆكى جەهەپە هەڵبژێردرايەوە، سەركردايەتى دووبارە هەڵبژاردنەوەى پەرلەمانى (2015) كردەوە، پارتەكەى پلەى دووەمى بەدەستهێنايەوە.
لە (2018) جەهەپە لەگەڵ ئى پارت و پارتى سعادەت هاوپەيمانييەكيان بۆ هەڵبژاردنەكان پێكهێنا بەناوى هاوپەيمانى (جمهور) ئاكپارتى و پارتى نەتەوە پەرەست، هاوپەيمانييەكان دروستكرد،  بەناوى هاوپەيمانى (ميللەت)، لەو هەڵبژاردنە موحەرەم ئينجە دەنگەكانى پێش كليچدار ئۆغلۆ بوو. 
سياسەتى دەرەوە

لەسەر ئاستى سياسەتى دەرەوە كانديدى ئۆپۆزسيۆن بە دۆستى بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا دادەندرێت، پەيوەندييەكى دۆستانە بەدەسەڵاتى ئێران و عێراق دەبەستێتەوە، چاودێرانى سياسى هۆكارەكەى بۆ پاشخانى شيعەبوونى هەرسێ وڵات دەيانگێڕێتەوە.
سياسەتى ناوخۆ

كليچدار ئۆغلۆ لەسەر پرسى پەنابەرانى سووريا كاردەكات، كە لەچەندين بۆنە بەڵێنى داوە ئەگەر سەركەوتوو بێت، لە ماوەى دوو ساڵ بيانگێڕێتەوە بۆ زێدى خۆيان، هەروەها ئەردۆغان بە بەرپرسى پاشەكشەى دراوى توركى بەرانبەر دراوە بەهێزەكانى تر تۆمەتبار دەكات.

دەرفەتێك بۆ غاندى توركى

لە رووى تيۆرييەوە، هاوپەيمانى ئۆپۆزسيۆن باشترين دەرفەتى لەبەردەستە، بەهۆى ئەوەى گەلى توركيا (85) مليۆن كەسە رووبەڕووى بەرزبوونەوەى هەڵاوسان گرانى بژێوى ژيان بۆتەوە، جگە لەوەش ئەو رەخنانەى لە مامەڵەى حكومەتەكەى ئاكپارتى لەگەڵ كارەساتەكەى مانگى رابردوو بۆتە دەرفەت بۆ ئۆپۆزسيۆن.

بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى فاينشاڵ تايمزى بەريتانيا ئەردۆغان هەوڵدەدات لە يادى (100) ساڵەى دامەزراندنى كۆمارى توركيا دەسەڵاتى خۆى بەهێز بكات، ئەوەش لەكاتێدايە ئۆپۆزسيۆن هيواخوازە لەو گەڕەى هەڵبژاردن لە گەڕى دووەم كە دەرفەتى كانديدەكەى بەهێز دەبێت سەركەوتوو بێت، بەڵام بەگوێرەى چاودێرانى دۆخى توركيا سەرەڕاى گەڕانەوەى ميراڵ ئەكشنار، بەڵام ئەو رووداوانەى چەند رۆژى رابردوو لە بەرژەوەندى ئەردۆغان، چونكە ميراڵ ئەكشنار هێرشى توندى كردە سەر كليچدار، ئەوەش چانسى ركابەرێكى بەهێزى وەك ئەردۆغان بەهێز دەكات.

ئۆپۆزسيۆن گومانى لەتواناى كليچدار هەيە بەرانبەر ئەردۆغان

رۆس مايكلسۆن، پەيامنێرى رۆژنامەى (گارديانى) بەريتانى لە ئيستەنبۆڵ بەم جۆرە وەسفى گەڕانەوەى دابەشبوونێكى ئاشكرا لە پێش هەڵبژاردن لەنێوان پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان لە سوودى ئەردۆغانە.

لەلايەكى ترەوە بەگوێرەى رۆژنامەى (پۆڵيتيكۆ)ى ئەمەريكى چاودێرانى سياسي گومانيان لە تواناى كليچدار ئۆغلۆ هەيە، بەهۆى شێوازى خاكيانەى ببێتە هەڕەشەيەكى راستەقينە.

سەرەڕاى ئەوەش سەرۆكى جەهەپە لە كەمينەيەكى عەلەوييە، بەشێك لايەنگرانى ئۆپۆزسيۆن پێيان وايە بۆ كێبڕكێ لەگەڵ ئەردۆغان  كليچدار پێويستى بە كاريزمايە.

جەميل ئينيگۆرت، جێگرى سەرۆكى پارتى ديموكراتى ئەندامى شەش پارتەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر لەو هەڵبژاردنە شكستمان هێنا، دەرفەتێك نامێنێت بۆ ئەوەى يەكێك پێيان بڵێت، "پێم گوتن." گەل بەزينى نايەتەوە، بە توەندى سزاتان دەكات، شكست واتا كۆتاييهێنان بەسەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین