هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له دیاله زووتر ده‌ستپێده‌كات
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى ئادار ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى" عێراقى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات زیاتر له هه‌ر شارێكى عێراق رێژه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان و زانیارییه‌كان له تۆمارى ده‌نگده‌ران له دیاله زیاتره و ته‌نانه‌ت رێژه‌ى 80%ى ده‌نگده‌ران ناوى خۆیان له تۆماره‌كه نوێكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كاره‌ى دیاله وایكردووه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ستایش بكرێت، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى له شاره‌كه باسیان كردووه مه‌رج نییه گێڕانه‌وه‌ى بایۆمه‌ترى ئاماژه بێت بۆ به‌رزى رێژه‌ى به‌شداربوون له شاره‌كه‌یان.
تاڵب خه‌زره‌جى به‌رپرسى مافى مرۆڤ له شاره‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى یه‌كه‌م راپرسى كه له شاره‌كه كراوه، رێژه‌ى به‌شدارنه‌كردن زۆر ده‌بێت و چونكه خه‌ڵكه‌كه رقێكى زۆریان هه‌یه.
هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له دیاله ده‌ستى پێكردووه
ئه‌و چاودێره‌ى مافى مرۆڤ روونى ده‌كاته‌وه، به هۆكاره‌كانى خراپى بارى ئابوورى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى چاوه‌ڕوان ناكرێت رێژه‌ى به‌شداربوون له شاره‌كه به‌رز بێت. تاڵب خه‌زره‌جى ده‌شڵێ، "زوو ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن هۆكارێكى تر تا خه‌ڵك رقى له هه‌ڵبژاردنه‌كه بێت".
عه‌بدوڵا كه‌ریم چاودێرى سیاسى له دیاله، باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر رێژه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران له دیاله بگات به 100% ئه‌وا ماناى ئه‌وه نییه خه‌ڵك هه‌مووى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات. به بڕواى عه‌بدوڵا كه‌ریم یه‌كێك له هۆكاره‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى بایۆمه‌ترى ئه‌وه‌یه تا حزبه‌كان له ده‌نگى ئه‌وان سوودمه‌ند نه‌بن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه دیاله خاڵى ركابه‌ریى هه‌موو حزبه‌كانى عێراق ده‌بێت، بۆیه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش له شاره‌كه زوو ده‌ستى پێكردووه.
عه‌بدوڵا شه‌مه‌رى كه چالاكوانێكه له شاره‌كه باسى له‌وه كردووه، حزبه‌كان هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى براوه بن، هه‌ڵبژاردنى بێ ساخته‌یش واته نه‌مانى حزبه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان.
له راپۆرته‌كه باسى ئه‌وه كراوه بارودۆخه‌كه له خانه‌قین جیاوازتره، چونكه حزبه كوردییه‌كان له شاره‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوویش شێوازى خۆیان له كاندیدكردن گۆڕیوه، بۆیه ده‌توانن سه‌رنجى ده‌نگده‌ران رابكشێن.
بڕیاره له 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و پێشتر شه‌شى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه دیارى كرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه واده‌كه‌ى گۆڕا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment