ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى میلیشیاكانى عێراق نیگه‌ران ده‌كات
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو 15ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یێندراوێكى تریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرد و تێیدا ستایشى رۆڵى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تى عێراق و كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد، له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى "سه‌به‌رستانه و بێگه‌رد".
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێگ
دوو جار هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌بێت
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوایش ده‌كات توندوتیژى له ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌كان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به دوور بخرێت. ئه‌مه دووه‌م راگه‌یێندراوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، یه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له 22 مانگى رابردوو بوو، كاتێك پیرۆزبایى له عێراقییه‌كان كرد له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه و ستایشى حكومه‌ت و كۆمیسیۆنى كرد له به‌ڕێوه‌چوونى.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى لایه‌نه ناڕه‌زاییه‌كانى نیگه‌ران كردووه، كه زۆربه‌یان لایه‌نه میلیشیاكانى نزیك له ئێرانن و له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تحن، بۆیه ئه‌مڕۆ موختار موسه‌وى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانییه‌كه له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى نیگه‌رانى و سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بایه‌خ به هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌دات.
موسه‌وى ده‌ڵێ، "سه‌رمان له‌و بایه‌خه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سوڕماوه، كه زیاتر له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى جیهان ته‌نانه‌ت زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكایش، بایه‌خى به هه‌ڵبژاردنى عێراق داوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فه‌تح پێیوایه به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شێوه‌یه‌ك بووه له پیلانگێرى ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌و بایه‌خدانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش گرنتییه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پیلانگێڕییه شكست نه‌هێنێ. دواتریش ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه بایه‌خى به هه‌ڵبژاردنى 2018 نه‌داوه و ده‌پرسێ، "ئایا هۆكارى ئه‌و زێده بایه‌خییه و زێده‌ڕۆییه له‌م هه‌ڵبژاردنه چییه؟".
سه‌رچاوه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كه زۆربه‌ى لایه‌نه ناڕازییه‌كانى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له خۆ ده‌گرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان راگه‌یاندووه، بڕیارى نوێى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بۆ پاڵپشتى هه‌ڵبژاردنى عێراق فشارێكى نوێ له دژى لایه‌نه شیعه ناڕه‌زاییه‌كان پێكده‌هێنێ، ئێستا خه‌ریكه له‌وه ده‌ترسن رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ببنه‌وه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌رهاتوو ته‌واوى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ره‌ت بكه‌نه‌وه.
میلیشیاكان ترسیان لێ نیشتووه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى نیشان داوه بۆئه‌وه‌ى هاوكارى عێراق بكات له‌سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، به‌ڵام لایه‌نه میلیشیاكان ئه‌مه به پیلانگێڕى ده‌زانن، ته‌نانه‌ت كه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنیش راگه‌یێندرا نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونامى" و جنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان له عێراق به سه‌رپه‌رشتیارى "ساخته‌كاریى" وه‌سف كرد، كه‌چى ئێستا نیگه‌رانن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پلاسخارت و یۆنامى بكه‌ن.
دوێنێ قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پێشوازى له جنین پلاسخارت كرد، به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى نووسینگه‌كه‌ى خه‌زعه‌لى به‌ڵگه‌ى ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به پلاسخارت داوه. گۆڕ‌انى هه‌ڵوێستى میلیشیاكان له‌به‌رانبه‌ر پلاسخارت وایكردووه به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌در توانجیان لێ بدات.
عیسام حوسێن سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات پێشتر میلیشیاكانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پلاسخارتیان به "سه‌رپه‌رشتیارى ساخته‌كاریى" ده‌زانى، كه‌چى ئێستا له‌گه‌ڵى داده‌نیشن. ئه‌و به‌رپرسه‌ى ره‌وتى سه‌در پێیوایه پلاسخارت ته‌نیا وه‌ك چاودێرێك كارى خۆى به وردى كردووه و سه‌رپه‌رشتیارى ساخته‌كاریى نییه وه‌ك میلیشیاكان باسیان كردووه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه دانیشتنى پلاسخارت و خه‌زعه‌لى "دیدارێكى ئاساییه".
به‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و په‌سه‌ندكردن بچن و گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆیان تێدا نه‌كرێت، به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرا بێت.
دوێنێ سه‌عد مه‌تڵه‌بى سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مریكا و وڵاتانى هه‌رێمه‌كه و وڵاتانى كه‌نداو فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئێستا په‌سه‌ند بكرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment