حكومەتى توركيا لەسەر داخستنى هەدەپە دەبێتە دووبەش
نوچەنێت
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
ئايشه يڵدرم، نووسەرى تورك سه‌باره‌ت به داخستنى هه‌په‌و پرسى كورد رايگه‌ياند، به‌پێى چه‌ند زانيارييه‌ك دوو گروپێك له سه‌رۆكايه‌تى توركيا كار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سياسه‌تى كورد و داخستنى هه‌ده‌په له حكوومه‌تى توركيا ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێت له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاته واببينرێت كه‌ده‌يه‌وێت حزبێك دابخات.
ئايشه يڵدرم، نووسه‌ر لە ماڵپه‌رى (t24) سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتى سياسه‌تى كورد له حكوومه‌ت رايگه‌ياند، له‌كۆشكدا واباسده‌كرێت دوو تيمى جياواز سه‌باره‌ت به‌بابه‌تى دۆسيه‌ى داخستنى هه‌ده‌په‌و ده‌سه‌ڵاتى پرسى كورد له حكوومه‌ت هه‌يه. تيمێكيان له‌گه‌ڵ داخستنى هه‌ده‌په دايه، به‌ڵام لايه‌نه‌كه‌ى تر به‌تايبه‌تى پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن نابێت ده‌سه‌ڵاتێك ببينرێت كه ده‌يانه‌وێت پارتێك دابخه‌ن، بەڵكو ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌م كاره دووربكه‌وێته‌وه، به‌تايبه‌تيش ئه‌و تيمەى كه ئه‌فكان عه‌لا ئه‌ندامێتى ده‌كات داوا ده‌كات ئه‌كپارتى سياسه‌تى خۆى بگۆرێت به‌رامبه‌ر سياسه‌تى كورد، واز له دژايه‌تى و ئەم رێگا توونده‌ى بهێنێت.
ئايشه يڵدرم له درێژه‌ى نووسينه‌كه‌شيدا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه‌ش دەڵێت، دووباره ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى كردووه به بونيادنانه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست كردوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به ئێران سياسه‌ته‌كانى توندتر بكات، واده‌بينرێت هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌رى له‌م ناوچانه ده‌ستپێكردووه.
بەشێك له‌م ده‌سپێشخه‌ريانه‌شى پرسى كورده هه‌م له توركيا و هه‌م له سووريا، ده‌يه‌وێت زياتر رێبازى ئاشتيانه‌تر په‌يره‌وكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى بۆسه‌ر ئێران هەبێت، تاوەكوو له‌بارودۆخێكى ئارامتردا بتوانێت ئه‌م ناوچانه به‌رێوه‌ببات.
يڵدرم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووە، ئێستا نازانين ئايا هه‌ده‌په داده‌خرێت ياخو نا، ئه‌گه‌ر دابخرێت له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ديارنييه، به‌دڵنيايەوە ئه‌وه‌ى گرينگه ئه‌و كار‌انه‌ى رووده‌دات ده‌بێت په‌يوه‌ندى به ئه‌كپارتييه‌وه نه‌بێت.
له‌د‌واى ئه‌م كاتژمێره‌دا هه‌رچيه‌ك بكه‌ن له هه‌ڵبژادنه‌كان به‌رانبه‌ر هه‌ده‌په، ئه‌كپارتى زۆر باش ده‌زانێت ده‌نگه‌كانى هاووڵاتيانى كورد و هه‌ده‌په به‌ده‌ست ناهێنێت، چونكە كورد ده‌نگى تەنيا بۆ هه‌ده‌په‌يه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆدا ئه‌مه‌ش زۆر باش ده‌بينرێت، به‌ڵام كوشكى سه‌رۆكايه‌تى به هه‌بوون و به‌نبوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌روات، به‌رگه‌ى هيچ يارييه‌ك ناگرتێت بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ستى بدات. ئه‌وه‌ى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيش ده‌يه‌وێت بيكات هه‌وڵده‌دات ئه‌و ده‌نگده‌ره كوردانه‌ى كه ده‌نگ به ئه‌كپارتى ده‌ده‌ن له ناوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات نايه‌وێت له خۆى دووربخاته‌وه.
هه‌وه‌ها يڵدرم جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، گرينگترين كێشه ئه‌وه نييه كه ده‌نگى كورد بگه‌رێننه‌وه بۆ دواووە، نابێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌يه وا ببينرێت كه ده‌يه‌وێت پارتێك دابخات كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌رۆين. ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات پيلانه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌ده‌ربخات وه‌ك پيلانێكى چاره‌سه‌ر له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه، به‌دڵنيايى به‌وه‌ش ده‌يه‌وێت كێ والێبكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌رانى كورد سه‌رلێشێواو بكات.
سەرچاوە: (t24)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment