ئۆپۆزسيۆن: ئەردۆغان مزگەوت بۆ بانگەشە بەكار دەهێنێت
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
هەريەك لە ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ و سەڵاحەدين دەميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە بەهۆى بانگەشەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و كانديدى هاوپەيمانى جمعوور دەگرن، كە هەينى رابردوو لە مزگەوتى سوڵتان ئەحمەد بانگەشەى هەڵبژاردنى كرد و هێرشى توندى كردە سەر پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان.
ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه، ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، كانديدى جێگرى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌شارى كه‌رس ره‌خنه له ئه‌ردۆغان، ده‌گرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن سه‌ردانى مزگه‌وتى سوڵتان ئه‌حمه‌د ده‌كات له حه‌وشه‌ى مزگه‌وته‌كه بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كات و ره‌خنه له ئۆپۆزسيۆنى وڵاتەكەى ده‌گرێت. ئيمامئۆغڵو گوتيشى، "له‌م رۆژانه‌دا به‌م ئه‌قڵه سياسيه‌ى كه وه‌ك ئه‌قڵێكى به‌رێوه‌به‌ر له هه‌موو شوێنێكى ئه‌م وڵاته قسه بۆ ئه‌م ميلله‌ته ده‌كات، ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ده‌نگى پێبده‌ن به‌و رستانه‌ى دروستى ده‌كات سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى خه‌ڵكه له‌م كاره‌شى هيچ دوودڵيه‌كى نييه من زۆر سه‌رسامم به‌م ئه‌قڵييه‌ته. "
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبۆڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، من بۆيه‌ك سانيه‌ش ياخود رۆژێك هيچ جياوازييه‌كم له‌نێوان ئه‌م (20) مليۆن خه‌ڵكه نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ته‌ربيه‌تى به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه و ئه‌مه ئه‌خڵاقه و ئه‌وه‌ى واز له‌مه‌بێنێت ناتوانێت ببێته به‌رێوه‌به‌رى وڵاته‌كه‌ى. نابێت وابێت وئێمه ئاراميمان پێويسته بۆئێمه پێويسته له شارێكى جوان و وڵاتێكى جوان بژين."
ئيمامئۆغڵو راشيگه‌ياند، "بۆ سه‌يركردنى ئه‌م (86)مليۆن هاوڵاتييه به‌هاوبه‌شى پێويستى به تێگه‌يشتنێكه، به‌ڵام تێگه‌يشتنى ئه‌مرۆ ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى ده‌نگ به‌من ده‌ده‌ن ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌ى ناشيده‌ن له‌نێوده‌چن، ئه‌وانه‌ى ده‌نگ ده‌ده‌ن نێوخۆيى و نيشتيمانين ئه‌وانه‌شى ده‌نگ به‌ئێمه ناده‌ن خيانه‌تكارو تيرۆرستن. ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتيان به‌يه‌ك چاو سه‌يربكرێت و هيچ جياوازييه‌كمان له نێوان نييه. له‌مزگه‌وته‌كان ئێمه تاوانبارده‌كه‌ن ده‌لێن دزن رۆژێك ئێوه داواى لێبوردنتان له خه‌ڵك كرد به‌و رستانه‌ى دروستان كردووه ده‌تانه‌وێت جياوازى له نێو خه‌ڵك دروست كه‌ن."
هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌ردانيه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا بۆ مزگه‌وت له يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "له‌مزگه‌وتدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات به‌ڵام نيوه‌ى قسه‌كانى درۆيه و نيوه‌كه‌ى تر‌ى تۆمه‌ته، بۆ ده‌نگ نه دين نه ئيمانى جێهێشتووه."
ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ مزگه‌وتى سوڵتان ئه‌حمه‌د ئۆپۆزسيۆن ده‌كاته ئامانج و ده‌ڵێت، "ئۆپۆزسيۆن ده‌ڵێن ئێمه بێينه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ديانه‌ت ناهێڵين، له شوێنى ئه‌وه نازانم چ سه‌رۆكايه‌تييه‌ك داده‌مه‌زرێنن، خه‌ڵكينه به‌ياهوى ئێوه نابێت ده‌بێت تاوه‌كو (14)ى ئايار شه‌و رۆژ كاربكه‌ين تاوه‌كو ئه‌و رۆژه بكه‌ينه ته‌رمى سياسى ئه‌وان رۆژى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ببێته كۆتايى ئه‌وان."
ده‌ميرتاش له بەشێكى تر‌ى قسەكانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له مزگه‌وت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن نيوه‌ى قسه‌كانى درۆيه نيوه‌كه‌ى تر‌ى تۆمه‌ته، بۆ ده‌نگ دين و ئيمانيان نه‌ماوه و رێگه‌ناده‌ين به‌م ئه‌قڵيه‌ته تاريكه وه‌ك خه‌ونێك داهاتووى ميلله‌ته‌كه‌مان تاريك بكه‌ن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment