سه‌كۆى ئه‌و مووشه‌كانه‌ دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كرابوون کوردستانی

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشكراى كرد سه‌كۆى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوێنێ له‌نێوان كه‌ركووك و هه‌ولێر ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كرابوون و ده‌ڵێ، "له‌ شوێنێكى نزیكى عه‌كاشه‌ى باكوورى كه‌ركووك دۆزراونه‌ته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى ئادار، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ عێراق دۆزینه‌وه‌ى شه‌ش سه‌كۆى مووشه‌كى راگه‌یاند، كه‌ بۆ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى نێوان هه‌ولێر و  كه‌ركووك به‌كارهاتوون.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ڵێ جۆرى مووشه‌كه‌كان گراد بووه‌ و سه‌كۆكانیش له‌ ناوچه‌ى نه‌بیاوه‌ى خوارى شاخى عه‌كاشه‌ له‌ باكوورى كه‌ركووك دۆزراونه‌ته‌وه‌، شه‌وى رابردوو له‌ لایه‌ن گرووپێكه‌ له‌ یاسابه‌ده‌ر به‌كارهاتوون.

شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كه‌ى به‌ ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌ ناوچه‌یه‌كى چۆڵ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه‌.

له‌ مانگى ئه‌یلوولى رابردووه‌وه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌م هێرشى مووشه‌كییه‌ به‌ ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ گرووپه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین