وه‌زيرى دادى توركيا هێرش دەكاتە سەر ئۆپۆزسيۆن
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
دواى ئەوەى هاوپەيمانى رەنج و ئازادى پاڵپشتى بۆ كەمال كليچدارئۆغلۆ دەربڕى، وەزيرى دادى توركيا هێرشى توندى كردە سەر ئۆپۆزسيۆن، پرسيار لە هۆكارى ئەو پاڵپشتييە دەكات.
به‌كر بۆزداغ، وه‌زيرى دادى توركيا له رێوره‌سمێكدا رايگه‌ياند، كه ده‌يه‌وێت پرسيار له هاوپه‌يمانى ميلله‌ت بكات سه‌باره‌ت به پشتيوانييان له‌لايه‌ن نەيارانەوە و ده‌ڵێت، "په‌كه‌كه له قه‌نديل له راگەيێندراوێكدا پشتيوانى خۆيان بۆ كه‌مال كليچدارئۆغڵو راگه‌ياندووه، ئێستاش هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ پارتى چه‌پى سه‌وزو له‌نێوان هاوپه‌يمانى رەنج و ئازادى و هه‌موو لايه‌نه‌كانى نێو هاوپه‌يمانه‌كه پشتيوانى خۆيان بۆ كه‌مال كليچدارئۆغڵو راگه‌ياندووه. لێره‌دا مافى خۆمانه پرسياربكه‌ين ئايا ئه‌و رێكخراوانه بۆچى ده‌يانه‌وێت پشتيوانى تۆبكه‌ن؟ بۆچى ئه‌و لايه‌نه‌ى پشتگيرى له‌م رێكخراوانه ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت پشتيوانى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت بكه‌ن."
وه‌زيرى دادى توركيا و كانديدى په‌رله‌مانتارى ئه‌كپارتى له شانل ئورفا له مه‌راسيمێكدا سه‌باره‌ت به پشتيوانى كردنى هه‌ده‌په له له كه‌مال كليچدارئۆغڵو رايگه‌ياند، بۆمان ده‌ركه‌وت هاوپه‌يمانى كاركردن و ئازادى پشتيوانى كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت ده‌كه‌ن، له‌دواى ئه‌مه‌ش بانگه‌وازى هه‌موو ده‌نگده‌رانيان ده‌كه‌ن ده‌نگ به كليچدارئۆغڵو بده‌ن، يه‌كه‌م جار كانديديان ديارى نه‌كرد، ئێستاش برياره‌كانيان ئاشكراكرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى پارتى ئى و ئه‌وانى تر بۆزداغ گوتى، "ده‌مه‌وێت له ئى پارتى و لايه‌نه‌كانى تر‌ى نێو ئۆپۆزسيۆن بپرسم، ئێوه ده‌تانگوت هه‌رشوێنێك سێبه‌رى تيرۆرى لێ بێت ئێمه له‌و شوێنه نابين، پارتى ئاينده و جه‌هه‌په پێكه‌وه ده‌تانگوت نه‌فره‌ت له تيرۆر، لێره‌دا ده‌پرسم له‌قه‌نديل راگەياندێندراو بڵاوكرايه‌وه كه كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌يمانى جمهور ده‌هێنن و پشتيوانى كليچدارئۆغڵو ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها هه‌مان لێدوان له‌لايه‌ن ئه‌ندامانى گوله‌نيش دراوه."
بۆزداغ ئاماژه‌ى به پشتيوانى كردنى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئۆپۆزسيۆن كرد و گوتى، "له‌پێش ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا جۆن بايدن هاوشێوه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى ئێستا چه‌ند لێدوانيكى دابوو، هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن هه‌ندێك وڵات له نێو يه‌كێتى ئه‌وروپاش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته لێدوان ده‌ده‌ن. هه‌ندێك ئۆرگانى راگه‌ياندن رێكلام بۆ ئۆپۆزسيۆن ده‌كه‌ن."
وه‌زيرى دادى توركيا سه‌باره‌ت به هه‌ده‌په ده‌ڵێت، "هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ پارتى چه‌پى سه‌وز ده‌چێته په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى كاركردن و ئازادى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، ئه‌وانه‌ى له‌نێو هاوپه‌يمانييه‌كه‌نه داوايان لێكراوه پشتيوانى كليچدارئۆغڵو بكه‌ن، ئايا لێره‌دا مافى ئێمه نييه پرسيار له‌ئێوه بكات ئايا ئه‌و رێكخراوه تيرۆرستانه بۆچى پشتگيرى ئێوه ده‌كه‌ن وه ئه‌وانه‌ى هاوكارى ئه‌م رێكخراوانه ده‌كه‌ن بۆچى له‌گه‌ڵ ئێوه‌ن، ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت توركيا لاواز كه‌ن و ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌يانه‌وێت توركيا بێ هێزو لاوازكه‌ن بۆچى پشتيوانى له ئێوه ده‌كه‌ن؟ ئايا ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان باسى چيتان كردووه و ئايا هيچ په‌يمانێكتان به‌وان داوه وچ جۆره په‌يمانێك، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنتان به‌ئه‌وان داوه چ جۆره به‌ڵێنێك ده‌مانه‌وێت بێنه ده‌ره‌وه‌و ئاشكراى كه‌ن."
سەرچاوە: سى ئێن ئێن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment