كازمى: نابینه‌ خاڵى هێرشكردنه‌ سه‌ر سعوودیه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ سعوودیه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یى سعوودیه‌ به‌ گرنگ ده‌زانێ و هه‌وڵ ده‌دات نه‌بێته‌ خاڵى هێرشكردنه‌ سه‌ر سعوودیه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى نیسان، میدیاكانى عێراق ده‌قى ئه‌و لێدوانانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ سعوودیه‌ داویه‌تى، له‌وانه‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باس ئه‌و لێدوانانه‌ى گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ كازمى تێیدا باس له‌ گرنگى په‌یوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ ده‌كات.

كازمى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئاماده‌بوونى سعوودیه‌ له‌ عێراق له‌ڕووى ئابوورى و سیاسییه‌وه‌ گرنگه‌ و هاوكار ده‌بێت له‌ سه‌قامگیربوونى عێراق.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌وڵى داوه‌، هاوسه‌نگى دروست بكات، كازمى ده‌ڵێ، "له‌ ماوه‌یه‌كى كورت په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئه‌مریكا و ئێران و توركیا دروست كردووه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كى نایابمان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ هه‌یه‌".

دواتر باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ زه‌بر له‌ په‌یوه‌ندى عێراق وسعوودیه‌ بده‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق نایه‌وێ ببێته‌ خاڵى هێرشكردنه‌ سه‌ر سعوودیه‌.

دوێنێ 31ى ئادار مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ سعوودیه‌ و ئه‌مڕۆیش سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین