میرێكى سعوودیه‌ : داعش له‌ لبنانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌بدولره‌حمان بن موساعید بن عه‌بدولعه‌زیز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ میره‌كانى سعوودیه‌ له‌ وه‌ڵامى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵاى لبنانى ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى داعش له‌ لبنانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى عێراق كراون".

شه‌وى رابردوو سێى كانوونى دووه‌م عه‌بدولره‌حمان بن موساعید له‌ تویته‌ر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌سڕوڵا و به‌ "گه‌وره‌ترین درۆزنى سه‌رده‌م" ناوى ده‌بات و وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ دوێنێ حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له‌ یادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كردبوویه‌ سه‌ر سعوودیه‌.

نه‌سڕوڵا ده‌ڵێ، "سعوودیه‌ هاوكار بووه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش له‌ سووریا و عێراق" كه‌چى میر عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێ، "ئه‌ى ئه‌وه‌ى مووسڵى راده‌ستى داعش كرد و فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى به‌ سوپاى عێراق دا مالیكى نه‌بوو، كه‌ دووانه‌ ئێرانییه‌كه‌ى تۆیه‌ له‌ عێراق؟ بگه‌ڕێوه‌ سه‌ر لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى مووسڵ".

دواتر میر عه‌بدولره‌حمان بن موساعید ده‌ڵێ، "ئه‌ى چى له‌باره‌ى ئه‌و پاسه‌ سه‌وزانه‌ى كه‌ لبنانییه‌كان به‌چاوى خۆیان بینیان چه‌كدارانى داعشیان له‌ سنوورى لبنانه‌وه‌ و به‌ره‌و سنووره‌كانى عێراق ده‌گواسته‌وه‌،  به‌ چاودێرى ئێران و حزبه‌كه‌ت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین