سعوودیه‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كازمى وه‌ك هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سعوودیه‌ كه‌ نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى ئێرانە، هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كه‌ى تیرۆكردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ك هه‌لێك ده‌قۆزێته‌وه‌، كه‌ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ هه‌وڵه‌كه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كرێن، بۆیه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى شاى سعوودیه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كازمى ده‌كات و له‌سه‌ر داواى بن سه‌لمانیش ئه‌مڕۆ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" جومعه‌ عناد سه‌عدوون وه‌زیرى به‌رگرى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێك كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌فسه‌رانى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى، به‌ داوایه‌كى فه‌رمى كه‌  له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه‌ ئاراسته‌ى كرابوو گه‌یشته‌ سعوودیه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ پێشخستنى په‌یوه‌ندى به‌رگرى نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه‌.

جیا له‌مه‌یش محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشتر په‌یوه‌ندى به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ و  دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر پاراستنى ئاسایشى عێراق مكوڕه‌ و سازشى له‌سه‌ر ناكات.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا سعوودیه‌ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق ئاسایى كردووه‌ته‌وه‌، به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران له‌م وڵاته‌دا دابنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین