په‌يامى سه‌ركرده‌كانى توركيا له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار
نوچەنێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
كاتژمێر هەشتى سەرلەبەيانى ئه‌مرۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ده‌ستى پێكرد، سه‌ركرده سياسه‌يه‌كانى توركيا له ناوچه جياوازه‌كانى توركيا ده‌نگيان دا، له‌هه‌مان كاتژمێردا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كانديدى هاوپه‌يمانى جمهوور و كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت هه‌ردوو كانديدى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ده‌نگياندا.
له‌دواى ده‌نگدان ئه‌ردۆغان به ميدياكانى راگه‌ياند، ئێمه بۆيه‌كه‌مجار ئاماده‌ى گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن بووين، ئينشاڵله به‌شێوه‌يه‌كى خێرا كۆتايى به ده‌نگدان دێت و له هه‌موو جيهان رێژه‌ى ده‌نگدانى وڵاتان ناگاته له (90%)، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ديموكراسى له توركيا هه‌يه كه له (90%) به‌شدارى ده‌نگدان هه‌يه باوه‌رموايه به‌هامان شێوه ئه‌م رێژه‌يه دووباره ده‌بێته‌وه.
كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په و كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له ئه‌نقه‌ره ده‌نگياندا به ميدياكانى راگه‌ياند، بۆ رزگاربوون له‌ژێر فشاره‌كان و رزگاربوون له ده‌سه‌ڵاتى تاكره‌وى و بۆ هێناى ديموكراسى و ئازادى داوا له هه‌موو هاووڵاتيه‌كى ئه‌م وڵاته‌ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن و سندوقى ده‌نگدان بپارێزن.
كليچدارئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژادن له‌ژێر فشار‌و هه‌ڵومه‌رجێكى سه‌ختدا به‌رێوه‌ده‌چێت و گوتى، "به‌ڵام من باوەڕ‌م به عه‌قڵى ميلله‌ته‌كه‌م هەيە، سوپاس بۆ هه‌موو هاووڵاتيان كه به دواى مافى يارييه‌كه ده‌گه‌ڕێنن و ده‌نگه‌ده‌يان وه‌ك يارى به‌كاردێنن.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، سه‌رۆكى پارتى مه‌هه‌په له ئه‌نقه‌ره به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى توركياى كرد و رايگه‌ياند، داوا له‌خوداى گه‌وره ده‌كه‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى بۆ گه‌له‌كه‌مان، ميلله‌تى توركيا خولێكى هه‌ڵبژاردنى پێگه‌يشتووى ئه‌زموون كردووە.
ميراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى ئى پارت به‌شدارى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كرد و رايگه‌ياند، "بۆ هه‌موومان و به‌تايبه‌تى بۆ داهاتووى گه‌نجانمان هه‌ڵبژاردنێكى زۆر گرينگه توانيمان ده‌نگ بده‌ين له‌م هه‌ڵبژاردنه و ئينشاڵڵه خوداى گه‌وره ئه‌وه‌ى له‌دڵماندايه ده‌رده‌چێت."
ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كى ده‌نگياندا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "خۆزگه به‌رامبه‌ر به‌داواكارييه‌كانى كۆمه‌ڵگه وه‌ك سياسه‌تمه‌داره‌كان زمان بۆ داواكاريه‌كانيان به‌كاربهاتبا، زۆر شت هه‌يه پێويستى به گه‌رده‌ن ئازابوون هه‌يه و واز له‌م كاره ناهێنم، چونكه ئه‌و شتانه‌ى ده‌گوترێت شتى زۆر قورسن."
ئيمامئۆغڵو به رۆژنامه‌نووسانيشى راگه‌ياند، "خوداى گه‌وره هێزه ئه‌منييه‌كان بپارێزى ئه‌ركى ئه‌وانه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ئه‌م شه‌ره‌فه بپارێزن چونكه ده‌نگدان شه‌ره‌فێكه بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان پاراستنيشى له ئێمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كوو ده‌سته‌ى باڵاى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان."
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆل له درێژه‌ى قسه‌كانيشيدا رايگه‌ياند، "به‌داخه‌وه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌مانوويست وا نه‌بوو، ڕووبه‌رووى چه‌ند بابه‌تێكى درۆ بووينه‌وه و ئه‌مه‌ش ناخى من ده‌سوتێنێ من سه‌باره‌ت به‌هيچ كه‌سێك درۆناكه‌م تۆمه‌تى بۆ هه‌ڵنابه‌ستم هه‌ڵبژاردن وه‌ك كاغه‌زى ليتموس وايه ئه‌وه‌ى له ناختدداهه‌يه ده‌رى ده‌خات."
ئيمامئۆغڵو سه‌باره‌ت به په‌يوه‌نديه‌كانى رووسيا راشيگه‌ياند، توركيا ده‌وڵه‌تێكه چه‌ندين سه‌ده‌يه له‌م خاكانه نه‌ريتى ده‌وڵه‌تى هه‌يه، ئه‌گه‌ر سه‌يرى رابردووى بكه‌ين نه‌ريتێكى زۆر كۆنى دوور‌و درێژترمان هه‌يه ئێمه له‌كۆنه‌وه سياسه‌تێكى وردى ده‌ره‌وه په‌يره‌و ده‌كه‌ين ڕێبه‌رى دامه‌زراندنى ئاشتى په‌يوه‌سته به كه‌مال ئه‌تاتوركه كه په‌يره‌وى كردووه له ده‌ره‌و له ناوه‌و له هه‌موو جيهان ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌ويت رووسيا ببێته گه‌وره‌ترين لايه‌ن له په‌يوه‌نديداره‌كان له‌م كارانه، له‌م چوارچێوه‌شدا ئێمه سه‌ره‌تا رووسيا له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانمان پێكه‌وه ده‌مانه‌وێت جوگرافيايه‌كى بێ كێشه دروست بكه‌ين، لێره‌دا سياسه‌تى ئێمه په‌يره‌وه‌ى ده‌كه‌ين گفتوگۆ و لێك تێگه‌يشتنه نه‌ك ڕووبه‌روو بوونه‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه پرۆسه‌ى ده‌نگدانى سه‌ركرده‌كان عه‌لى باباجان رايگه‌ياند، "هيوادارم پرۆسه‌ى ده‌نگدان ڕوون بێت، دادپه‌روه‌رى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ديموكراسى زۆر گرينگه و هيوادارم خوولى دووه‌مى (28)ى ئايار و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا به‌سوودبێت بۆ وڵاته‌كه‌مان و ديموكراسى، توركيا وڵاته‌كى پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌سه‌ندووه له هه‌موو لايه‌كى ئه‌م وڵاته منداڵى ديموكراسى دۆستى هه‌يه رێژه‌ى به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌موو جيهان زياتره له‌چاو وڵاته ئه‌وروپييه‌كان به‌مه‌ش له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵمان خۆشه داوا له هاوڵاتيان ده‌كه‌م به‌تايبه‌ت له گه‌ڕى دووه‌م ئيراده‌ى خۆيان به‌كاربهێنن به‌شدارى له ده‌نگدان بكه‌ن ده‌نگى ئێوه ئاينده‌ى وڵاته‌كه‌مان دياريده‌كه‌ن."
سەرچاوە: بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment