ناكۆكى قووڵ دەكەوێتە نێوان دوو ئۆغلۆەكەى جەهەپە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لەدوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكانی مانگى رابردوو ناكۆكییەكانی نێوان كەمال كلیچدارئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) و ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ سەری هەڵداوە، بەهۆی شكستی ئەو حزبە ئیمامئۆغلۆ خواستی ئەوەی ئەوەی هەیە سەرۆكایەتی حزبەكەی بگرێتە دەست و گۆڕانكاری گشتگیر  توركیا لە پارتەكەی ئەنجام بدات.

لەدوای شكستی كلیچدار ئۆغلۆ بەرانبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەو دەنگدانەی داوای كشانەوەی كلیچدار لە سەرۆكایەتی حزبەكەی دەكەن، زیادی كردووە، لە بەرانبەردا كلیچدار ئۆغلۆ رەتی دەكاتەوە دەست لە كار بكێشێتەوە، بەڵكوو لیژنەیەكی نوێی جێبەجێكردنی ناوەندی پێكهێنا، ئەو كەسانەی لەو لیژنەن هەموویان كەسانی نزیك لەخۆیەتی، ئەوەش ئاڵۆزییەكانی نێوان كلیچدارئۆغلۆ و ئیمامئۆغلۆی زیاتر كردووە، كە داوای گۆڕانەی بە پەلەی دەكرد. 

رووداوى (2018) لە ناو جەهەپە دووبارە دەبێتەوە

كەمتر لە (24) كاتژمێر لەدوای كۆتاييهاتنى هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی سەرۆكایەتی لە (28) مانگی رابردوو ئیمامئۆغلۆ ئاماژەى بەوەكرد، خواستی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی پارتەكەى هەیە، گوتیشی، "كەس نیگەران نەبێت، هەموو شتێك لە نوێ دەست پێ دەكات، ئەوەتان لە بیر بێت، تەنیا شتێك گە ناگۆڕێت، گۆڕانە." لەو سۆنگەیەوە جووڵەیەكی چالاك لە ناو ئەو حزبە دەستی پێ كرد.
دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كلیچدارئۆغلۆ، ئەو ناوانەی رەتكردۆتەوە كە ئیمامئۆغلۆ بۆ لیژنەی جێبەجێكردنی پارتەكەی دیاری كردبوو، لە هەمان داوای ئیمامئۆغلۆی بۆ بەستنی كۆنگرەشى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى نوێ بۆ پەرتەكەيان پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو رەتكردەوە،
دوێنێ چوارشەممە ئیمامئۆغلۆ چەند لێدوانێكی نوێی دا جەختی لەسەر خواستی گۆڕینی سەرۆكایەتی حزبەكەی كردەوە، ئەو گۆڕینەی لە لیژنەی ناوەندی كلیچدارئۆغلۆ كردوویەتی رەتيكردەوە.

ئیمامئۆغلۆ لە لێدوانەكانى لەبەردەم رۆژنامەنووسان گوتی، "درك بەوە دەكەین گۆڕانكاری بە تەنیا لە گۆڕینی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن نابێت، ئەوە تەنیا منيشم نییم داوای گۆڕانكارى دەكەم، بەڵكوو گەل داوای ئەو گۆڕانە دەكەم."

كەمال كليچدارئۆغلۆ گۆڕانكارى لەناو حزبەكەى دەكات

لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر كردەوە، من لەو كەسانە نیم لەپێناو نموونەیەكی باڵا لە بەرپرسیارێتی رابكەم، من لەوەش دوودڵ نیم، بەردەوام دەبم لەم رێگەیە، بە چڕی چاودێری رووداوەكان دەكەم.
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "بەداخەوە لە ماوەی نۆ ساڵی بەدوای یەكدا سێ هەڵبژاردنمان دۆڕاندووە، بۆیە ناكرێت بە هەمان ئاڕاستە هەنگاو بنێین."

بەگوێرەی زانیارییەكانی پشت پەردەوە دوای ئەوەی ئیمامئۆغلۆ وادەیەك لەگەڵ كلیچدار ئۆغلۆ دادەنێت، هەردوو ئۆغلۆ لەسەر خوانی نانخوارد كۆدەبنەوە، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ داوای گۆڕانكاری گشتگیر دەكات كە سەرۆكایەتی حزبەكەشیان بگرێتەوە، ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت كە ببێت بە ئەندازیاری ئەو گۆڕانكاریە، بەڵام كلیچدار ئۆغلۆ بە نەخێر وەڵامی دەداتەوە، سوور دەبێت لەسەر ئەوەی كۆنگرەی حزب دەبێت لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بێت.

سەرەتا كلیچدار ئۆغلۆ خواستی ئەوەی هەبوو ئەو كەسانەی لە ئیمامئۆغلۆ و بەشی ئیستەنبۆڵ نزیكن بەتایبەت جینان كەفتانچی بیانخاتە چوارچێوەی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی حزبەكەی، بەڵام دوای ئەوەی ئیمامئۆغلۆ خواستی خۆی بۆ سەرۆكایەتی حزبەكە راگەیاند، كلیچدار ئۆغلۆ سەرجەم ناوەكانی نزیك لە ئیمامئۆغلۆی دوورخستەوە.

لە چوارچێوەی پارێزگارییكردن لەخۆی كلیچدارئۆغلۆ رێگەی هەڵمەتەكانی دژ بەخۆی بڕیووە، سەرجەم پێكهاتەكانی حزبەكەی راستەوخۆ بەخۆیەوە بەستاوەتەوە، هەر ئەوەشە وایكردووە ئیمامئۆغلۆ بە ئاشكرا لێدوان بدات و جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆی لەسەر گۆڕانكاری بكاتەوە.
عەبدولقادر سێلڤی، نووسەری تورك ئاماژە بەوە دەكات، لە سەرخوانی نانخواردن، كلیچدارئۆغلۆ بە ئیمامئۆغلۆی راگەیاندووە، دەیەوێت جارێكی تر كاندید بێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، هەروەك كلیچدار داواشی لێی كردووە فۆكەس بخاتە سەر ئیستەنبۆڵ و بە هەموو هێزەوە خۆت بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ئامادە بكە، گوتووشويەتى، “لێمانگەڕێ جارێكی تر سەردەكەوینەوە، ئێمە لەدوای هەڵبژاردن سەیری شوێنەكانی تر دەكەین، تۆ تەنیا ئێستا بایەخ بەوە بدە جارێكی لە ئیستەنبۆڵ سەركەویتەوە."

بڕيارێكى دادگاى توركيا كێشەكانى ناو ئەوپارتە قووڵتر دەكاتەوە

سێلڤی ئاماژە بەوەش دەكات، هەمان رووداو لە (2018) لەنێوان موحەرەم ئینجە و كلیچدارئۆغلۆ رووی دا، لەدوای شكستی هەڵبژاردنەكان لە ئێوارە خوانێك ئینجە داوای لە كلیچدارئۆغلۆ كرد، پۆستی سەرۆكایەتی حزب بۆمن جێبهێڵە، ببە بە سەرۆكێكی فەخری، بەڵام بە تووڕەیی وەڵامیی دایەوە، پێی گوت، "تۆ دەتەوێت بە دوو رۆژ حزبەكە هەڵوەشێنیتەوە."
هەرچەندە موحەڕەم ئینجە واژۆی بۆ لادانی كلیچدارئۆغلۆ كۆكردەوە، بەڵام كلیچدار ئۆغلۆ ئیجنەی دوورخستەوە، ئەوەش وای كرد بەناچاری دەست لە كار بكێشێتەوە و پارتێكی تر دروست بكات.

ئەو نووسەر توركە ئاماژە بەوەش دەكات كە كلیچدارئۆغلۆ لە كۆنگرەی داهاتووی پارتەكەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پارتەكەی كاندید دەكاتەوە ئامادەیە نییە دەست لە كار بكێشێتەوە.

كەمال كليچدارئۆغلۆ پێگەى خۆى لەناو جەهەپە بەهێزكردووە

هەروەك دەڵێت، ئێستا وێنە ناڕوونەكەی  لەناو جەهەپە وردە وردە روون دەبێتەوە، كە لە كۆنگرەی مانگی تشرینی داهاتوو كارەكانی دەست پێ دەكات، ئەوەش دوای ئەو گۆڕانكاریانەیە، كە كلیچدارئۆغلۆ لە لیژنەی ناوەندی كردوویەتی، هەروەك سووریشە لەسەر كاندیدبوون و دیاریكردنی ناوی كاندیدانی سەرۆكی شارەوانی لەلایەن خۆیەوە. 

ئیسماعیل سایماز، نووسەری ئۆپۆزسیۆن كە  لەو پارتە نزیكە دەڵێت، "باوك و كوڕ رێك." لەسەر دياريكردنى وادەى بەستانى گۆنگرەى حزب رێكنەكەوتن، ئيمامئۆغلۆش دەبێت بە كانديد، كليچداريش بير لە پاشەكشە ناكاتەوە.

ئاڵتان سنجار، نوێنەرى ماڵپەڕى (ديكن)ى سەر بە جەهەپە لە ديدارێك دەڵێت، "پێشبينى ئەوە دەكرا چەند ناوێكى نزيك لە ئيمامئۆغلۆ لە لبژنەى جێبەجێكردنى باڵاى حزب بن، بەڵام ئەوە نەهاتەدى، هەموو ناوەكان لە ژێر كاريگەرى كليچدارئۆغلۆن.
لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، كليچدار ئۆغلۆ هەمان پڕۆسەى گۆڕانكارى رابردووى پەيڕەوكردەوە، بەڵام ئەمجار هيچ هاوسەنگييەكى تێدا نابينين، پێش بەستنى كۆنگرە هەموو پێكهاتەكانى حزب سەربەخۆيەتى، بەو فۆڕمەى ئێستاى ئێستاى حزب بێت، كليچدار لە قۆناغى داهاتووش بەردەوام دەبێت.
ئاڵتان ئاماژەى بەوەش كرد، ئيمامئۆغلۆ چەند بەربەستێكى ترى لەبەردەمە، يەكێك لەوانە بڕيارى دادگايە بۆ قەدەغەكردنى كارى سياسى، كە ئەوەش گەورەترين كۆتە لە ملى، كە لە مانگى ئەيلوول، يا ئۆكتۆبەرى ئەمساڵ لە دژى دەدرێت، ئەگەر هەيە ئەو بڕيارەى دادگا كاريگەرى راستەوخۆى لەسەر داهاتووى سياسى هەبێت، بۆيە ناكرێت باس لە كانديدكردنى بۆ پۆستى سەرۆكايەتى حزب و تەنانەت سەرۆكايەتى شارەوانيش بۆ ماوەيەكى درێژ بكرێت. 

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین