لە مانگێکدا ٢٣ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران کوردستانی

نوچه‌نێت

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لاینکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و مەدەنی و هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


بە پێی هەواڵێکی "ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ"، لە مانگی مارسی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و مەدەنی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەو هەواڵە، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٥ کەسیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە و سنە دەستبەسەر کراون کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراوە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بووە.
هەروەها، سێ کەس لەوانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون کە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەکانی شاری نەغەدە گوازراونەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین