فاكتەرەكانى پاشەكشەى دەنگى پارتى ديموكراتى گەلان شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە هەڵبژاردنى رابردوو پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) لە (8.82%) دەنگەكانى هێنا، ئەوە لە كاتێكدا بوو بەگوێرەى ئامارى فەرمى كە لە ماڵپەڕى خۆيان بڵاوكراوەتەوە  لە هەڵبژاردنى (2018) لە (11.7%) دەنگيان هێنابوو. 

رێژەى دەنگى هەدەپە كە لەگەڵ پارتى (چەپى سەوز) لە هەڵبژاردنى (14)ى  ئايارى رابردوو بەشداريان كردبوو پاشەكشەى زۆرى كردووە، سەرەڕاى ئەوەى راپرسييەكان باسيان لەوە دەكرد كە هەدەپە زۆرينەى كوردى لەو وڵاتە پێك دەهێنێت، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو كەمترين كورسى پەرلەمانى بەدەسهێنا. 

ئەو پاشەكشەيە تەنيا زادەى ئەو چركەساتە نييە، بەڵكوو لە هەڵبژاردنى مانگى حوەزيرانى (2015) رێژەى دەنگەكانى لە (13.12%) بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنى مانگى تشرينى يەكەمى هەمان ساڵ رێژەكەى بۆ (10.7%) دابەزى، بەوەش نزيكەى يەك مليۆن دەنگى كەم كرد.

لە هەڵبژاردنى ئەمساڵ لە (8.82%) دەنگەكانى هێنا، لە هەڵبژاردنى (2018) رێژەى دەنگەكانى لە (11.7%) كە لە ماوەى پێنج ساڵ ژمارەى دەنگدەران زيادى كردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەكانی هەدەپە كەمی كردووە.
لە ماوەى (10) ساڵى رابردوو بە تايبەت لە دواى هەڵبژاردنى حەوتى حوزەيرانى (2015) تێروانێكى قووڵ هەبووە كە بەبێ دەنگى كورد ناكرێت پێشبينى سەركەوتن بكرێت. 

مەدحەت سنجار، هاوسەرۆكى هەدەپە سەبارەت بە پاشەكشەى دەنگەكانى هەدەپە گوتى، ئێمە پێمان وايە لە هەڵبژاردنى مانگى رابردوو شكستمان هێناوە، چونكە نەگەيشتينە ئەو رێژەيەى ئامانجمان بوو بە دەستى بهێنين.

سەڵاحەددين دەميرتاش هاوسەرۆكى پێشووى ئەو پارتە لە زيندانەوە بڕيارى دووركەوتنەوەى لە كارى سياسى دا، ئەوەش لە كاتێدابوو دواى كردبوو هەدەپە بۆ پۆستی بۆ پۆستى سەرۆكايەتى كاندیدی بكات، بەڵام هەدەپە ئەو داواى رەت كردبۆوە..
سەبارەت بەو شكستەش دەميرتاش بە نيگەرانييەوە لە لاپەڕەى فەرميى خۆى لە تويتەر نووسيوويەتى، چاوەڕوانم دەكرد پارتى چەپى سەوز رێژەى زیاتر بەدەستبهێنێت. 

جەنگيز ئاڵگان، نووسەرى تورك باس لە چەند فاكتەرێك هەبوو كاريگەرى لەسەر دابەزينى رێژەى دەنگەكانى هەدەپە هەبووە، فاكتەرەكانی پاشەكشەی هەدەپە:

دابەزاندنى بەربەستى هەڵبژاردن

دابەزاندنى بەربەستى لە (10 بۆ لە 7%) بووە هۆى دەنگدانى ستراتيژى لە بەرژەوەندى هەدەپە، كە ئامانج لێى تێپەڕاندنى ئەو بەربەستبوو، بە تايبەت بۆ ئەوانەى لە ناوچەكانى رۆژئاوا دەژين، كە تاكتيكى لە هەموو ماڵێك دەنگێك بۆ هەدەپە ئامادەيى نەبوو، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى پارتى گەلى كۆمارى هەدەپە ئەو تاكتيكە بگرێتەبەر.
بۆيە دەنگى ناوچەكانى رۆژئاوا بۆ جەهەپە و پارتى كرێكارانى توركى كە لەگەڵ پارتى چەپى سەوز هاوپەيمان رۆيشت.
بەرەنگاربوونەوەى هێرشەكانى پەكەكە

پاشەكشەى دەنگ لە ناوچەكانى رۆژهەڵات و باشوورى رۆژهەڵات لە توركيا لە بەرژەوەندى هەدەپە، بۆ كاريگەريە روونەى سەركەوتنى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر دەگەڕێتەوە.

ئەوەشى پێى دەگوترێت، داپڵۆسينى پارتى كرێكارانى كوردستان لەو ناوچانە و كەمبوونەوەى ژمارەى چەكدارانى پەكەكە، حكومەت لەدواى كودەتەكەى (15)ى تەمووزى (2017) رێكاری تایبەتی گرتەبەر،  بەگوێرەى ئامارەكانى وەزارەتى ناوخۆی توركیا سەركەوتوو بوو لە رێگرى لە زيادبوونى كردەكان بۆ بەريەكەوتنيان لەگەڵ دانيشتووانى ئەو ناوچانە.
دياريكردنى قەيووم لەسەر شارەوانييەكانى سەر بەهەدەپە
حكومەتى توركيا چەند هەنگاوێكى لە ناوچەكانى رۆژهەڵات و باشوورى رۆژهەڵات گرتەبەر، سەرۆكى شارەوانييەكانى ئەو ناوچانەى بە تۆمەتى هاوكارى و لايەنگرى پەكەكە دوورخستووە,
بەگوتەى ئەو نووسەرە توركە ئەو شارەوانيانە سەرچاوەيەكى مرۆيى و مادى بوون بۆ پەكەكە، كەسانى نزيك لەو رێكخراوە دامەزراون، لەگەڵ ئەەوش گێچەڵيان بە خێزانە هەژارەكان دەكرد، دواتر ئەو دياردەيە كۆتايى پێ هات، دانيشتوانى ناوچەكان لەدواى ئەو هەنگاوانە بۆ يەكەمجار خزمەتگوزارى راستەقينەيان پێگەيشت.
بەهۆى بەرەوپێشچوونى پارێزگارى لە ئاسايشى ئەو ناوچانە خەڵك بە ئارامى شەوان بۆ گەشت و پياسە لە شەقامەكان دەسووڕايەوە، كە ئەوە ببووە بەربەست لەبەردەم بووژانەوەى وەبەرهێنان و دەستكردن بە پيشەسازى پێشكەوتوو و زيادبوونى دەرفەتى كار.
ناڕەزايى دايكان لەبەردەم بارەگاى هەدەپە
زياتر لە (1375) رۆژ كۆمەڵێك ئافرەت لەبەردەم بارەگاى هەدەپە لە دياربەكر مانيان گرتووە، داواى هێناوەى منداڵە رفێندراوەكانيان دەكردەوە، ئەو ئافرەتانە پێيان دەگوترا، دايكانى دياربەكر، كە لە سێى ئەيلوولى (2019) دەستى پێ كرد، دواتر فراوانتر بوو، ئەو دايكانە ئەو پارتە كوردييە بە هاوكارى پەكەكە بۆ رفاندنى ژن و منداڵەكانيان تۆمەتبار دەكەن.
يەكێكى تر لە فاكتەرەكانى تر ئەو بەرەگارييە بەردەوامەى ئەو ئافرەتانە بوو كە ماوەى چوار ساڵ لەبەردەم بارەگاى هەدەپە مانەوە، مامەڵەى ئەندامانى هەپەدە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە و هێرشەكردنە سەريان هۆكارى پاشەكشەى دەنگەكانيان بوو.

بەشدارى هوداپار لەگەڵ هاوپەيمانى جمهوور
لێكنزيكى هاوپەيمانى جمهوور و هودابار كە پارتێكى كوردى ئيسلاميى بوو، يەكێكى تر بوو لە فاكتەرەكانى كاريگەرى لەسەر پاشەكشەى هەدەپە هەبوو، چونكە هوداپار رۆڵى بينى لە رێگرى لە سەرپێچى لە پرۆسەى دەنگدان و بەرەنگابوونەوەى هەڕەشەكانى دژ بە دەنگدەران لەسەر سندووقەكانى دەنگدان، كە پارێزەران و چاودێرانى ئەو حزبە بەشدارى كارايان هەبوو.

 پاڵپشتى هوداپار بۆ هاوپەيمانى جمهوور دەرگايەكى نوێى لە ديدى سياسى كردەوە، كە بووە هۆى ئەوەى دەنگدەرى كوردى هەست بە ئاسوودەيى بكات بەرانبەر دابەشبوونى نەتەوەيى، بەڵام ئەم جارە هەستێكى هەبوو بەرانبەر ناسنامەى كوردبوون، هەروەك بەشدارى ئەو پارتە كوردييە لە هاوپەيمانى جمهوور بژاردەيەكى دايە دەنگدەری كورد كە دەنگ بە پارتى فەرمانڕەوا نەدات.

كوردە ديندارەكان

پرسى هاوڕەگەزبازى لە توركيا بەتايبەت لە لاى ديندارەكان لە ناوچەكانى رۆژهەڵات و باشوورى رۆژهەڵات كاردانەوەى بەرانبەر چەپى سەوز لێكەوتووەوە، بەهۆى ئەوەى پاڵپشتى ئەو پرسەيان دەكرد، ئەو پرسەش تەنيا لە لايەن كەمێك لە پارتە چەپە توركييەكان پاڵپشتى دەكران.
بەگوێرەى دەرهاوێشتەكانى پێشوو، چواريەكى دەنگدارانى پارتى چەپى سەوز دەنگيان بە حزبەكەيان نەدا، بەهۆى ئەو تێڕوانينە نەرێنيەى بۆ جەهەپە هەيان بوو، كە تا ئێستاش لە يادگەى دەنگدەرى كورد ماوە.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین