رۆژانە ٥٠٠ منداڵ لە سنورێک کاردەکەن هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو رووپێوییەی ساڵی 2022 وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی روانگە لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەرین و گەرمیان کردوویانە، لەو سنوورە هەزار و 466 منداڵ تۆمارکراون کە رۆژانە کاردەکەن.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پڕۆژەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیان هەیە. پڕۆژەکە چاودێری و پاراستنی منداڵەکانی لە ئەستۆیە و لەڕێگەی پڕۆژەکەوە چاودێری و سەردانی منداڵان دەکرێت و لە چەوسانەوە و توندتوتیژی دەپارێزرێن.

کوێستان محەمەد ئەوەشی راگەیاند: وەزارەتەکەمان توێژەری کۆمەڵایەتی و پشکنەری کاریان دابینکردووە، وەزارەتی ناوخۆ گواستنەوەی تیمەکان و دابینکردنی پۆلیسی نەوجەوان لە ئەستۆ گرتووە و رێکخراوی منداڵپارێزیش سەردانکردنی ماڵان و دابینکردنی توێژەری کۆمەڵایەتیی لە ئەستۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین