بە پشتیوانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان چەندین منداڵی نەخۆش چارەسەر دەكرێت
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (هەشتی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، تیمێکی ئیتاڵی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی منداڵان گەیشتە دهۆک. رێکخراوی هیڤی کە جێبەجێکاری پرۆژەکەیە ڕایدەگەیێنێت، وەک بەشێک لە پابەندی درێژخایەنی مرۆیمان بۆ رزگارکردن و پاراستنی ژیانی مندڵانی تووشبوو بە نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ، بەردەوامبوونی بەرنامەی نەشتەرگەری دڵی مندڵان رادەگەیەنین کە ئەمە بەرنامەیەکی گرنگە و لە (2005)ەوە بە پشتگیریی بێوێنەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
رێکخراوەکە دووپاتی دەکاتەوە، "لە رۆژانی 7 بو 12ی ئەم مانگە و بە هاوئاهەنگی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک و سەنتەری ئازادی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، رێکخراوی هیڤی میوانداری تیمێکی نەشتەرگەری پسپۆڕی ئیتاڵی لە نەخۆشخانەی سان دوناتو و رێکخراوی (Bambini Association Mondo nel Cardiopatici) دەکات. ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لە رێگەی بونیاتنانی هاوبەشییەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری رزگارکەر بۆ ئەو منداڵانەی پێویستییان پێیەتی."
بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە رێکخراوی هیڤی دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە دەستپێکەوە لە (2005)ەوە هاوکاری دارایی و لۆجیستی ئەم پڕۆژەیە بووە و بەشێکی منداڵەکانیشی ناردووە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئەم تیمە تاوەکو ئێستا زیاتر لە (830) نەشتەرگەری و قەستەرەی دڵی بۆ منداڵان کردووە؛ زیاتر لە (540) نەخۆشیش نێردراونەتە ئیتاڵیا بۆ پشکنین و نەشتەرگەری.
جێگەی ئاماژە پێدانە تیمە ئیتاڵییەکە پێکهاتووە لە پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵی منداڵان، پزیشکانی پسپۆڕی پشکنینی دڵی منداڵان، پزیشکانی بێهۆشکردن، پزیشکانی چاودێریی چڕ و پەرستاران، شانبەشانی ستافی پزیشکی ناوخۆیی سەنتەری ئازادی دڵ لە دهۆک.
بەگوێرەی رێکخراوی هیڤی، تیمەکە لە (13) ئەندام پێکهاتووە و تایبەتمەندە لە نەشتەرگەری دڵی منداڵان و بەرنامەی کارەکانیان پێکهاتووە لە:
- ئەنجامدانی (10) بۆ (12) نەشتەرگەری بۆ منداڵانی تووشبووی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی دڵ.
- پشکنین بۆ زیاتر لە (200) نەخۆشی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخیان و ئامادەکردنیان بۆ وەرگرتنی هەموو جۆرە چارەسەرێک لە داهاتوودا.
- دەستنیشانکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشییە سەختەکان بۆ چارەسەرکردنیان لە ئیتاڵیا.
- هەڵسەنگاندنی پێویست لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون لەلایەن پزیشکی تایبەتمەندی پشکنینی دڵ و ئیکۆ کە هەڵدەستن بە پشکنینی کۆرپەلە لە سکی دایکیاندا.
- مەشق و راهێنانکردن بە کارمەندانی پزیشکیی نێوخۆیی بۆ بەرزکردنەوەی توانایان لە بواری نەشتەرگەری دڵی منداڵان.
- دەستنیشانکردنی ژمارەیەک کارمەند بە مەبەستی ناردنیان بۆ مەشق و راهێنان لە شاری میالنی والتی ئیتاڵیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment