ئيسرائيل لاپەڕە كۆنەكانى هاكان فیدان هەڵدەداتەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ناوەندە ئەمنيى و سياسييەكانى ئيسرائيل چاودێرى دياريكردنى هاكان فيدان، سەرۆكى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى توركيا (ميت) بۆ پۆستى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە دەكەن.

هاكان فيدان كەسايەتييەكە لە تەلەئيب بە شێوەيەكى سەرەكى بەهۆى پەيوەندييەكانىى جێگەى گفتوگۆيە، بەڵام بەرپرسانى پێشوو لە دامەزراوەى ئەمنيى بڕوايان بەوە هەيە كە فيدان لەو پۆستە نوێەى بە كردەيى لەگەڵ ئيسرائيل هاوسەنگ دەبێت.
ئەمير بار شالوم، پەيامنێرى سەربازى بە ماڵپەڕى (زمەن ئيسرائيل)ى راگەياند، لە ساڵانى يەكەمى دياريكردنى فيدان وەك سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا بووە جێگەى پرسيارى ئيسرائيل، بەتايبەتيش لەبەر پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئێران.

ئيسرائيل هاكان فيدان بە نزيك لە ئێران ناو دەبات

لە (2012) تۆڕێكى مۆساد كە سيخوڕيان لەسەر ئێران دەگرد بوو ئاشكرا بوو، كە بەشێك  لەو تۆڕە توركيا كاريان دەكرد، لەو كاتە ئيسرائيل هەواڵگرى توركيا بەو ئاشكراكردنە تۆمەتباركرد كە ناوەكانى داوە بە ئێرانييەكان، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئيهود باراك، وەزيرى جەنگ بە توندى هێرش بكاتە سەر توركيا بە هۆكارى پچڕانى پەيوەنديەكانى نێوانيان تۆمەتبار كرد و نێردەى مۆسادى لە ئەنقەرەوە گێڕاوە بۆ تەلئەبيب.
لە لايەكى ترەوە شاى ئيتان كۆهين، پسپۆڕ لە سياسەتى توركيا لە پەيمانگەى ستراتيژيى و ئاسايشى قوددس و ناوەندى دايان لە زانكۆى تەلئەبيب پێى وايە، ئەردۆغان لە (100%) متمانەى بە هاكان فيدان هەيە، بەڵام لە ئيسرائيل كەسايەتييەكە جێگەى قسە لەسەركردنە.
سەرجەم سەرچاوەكان باس لەو پياوە ستراتيژييە دەكەن و دەڵێن، پيكەنينەكانى فێڵاويين، ئەوەى سەرسووڕهێنەرە ناوى سەرجەم ئەكتەرە جووەكان دەزانێت، هەڵوێستى دژ بە يەكى هەيە، لەگەڵ ئەوەى ئەندامى پارتى دادوگەشەپێدانە، بەڵام ئەستەمە ئاستى ديندارى بزاندرێت، لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەى كردوومانە هەرگيز مشرووبى نەخواردۆتەوە.

دەيڤيد ئيگناتيوس، پسپۆڕ لە كاروبارى ئەمنى لە رۆژنامەى واشنتن پۆست جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كەسەى زانيارييەكانى دا بە ئێرانييەكان خودى هاكان فيدان بوو، لە دواى رووداوى مەڕمەڕە لە (2010) ئەو كارەى وەك تۆڵەكردنەوە لە ئيسرائيل كرد، كە بووە بەهێزبوونى وێنەى توركيا لە ديدى لايەنگرانى ئێران.

سەرەڕاى نوێكردنەوەى پەيوەندييەكانى توركيا و ئيسرائيل، بەڵام هێشتا بە چاوى گومانەوە سەيرى دەكەن، باراكيش بە كەسێكى زۆر جددى ناوى دەبات، بەڵام ئەوەى (2012) كردى لەنێوان دەزگا هەواڵگرييەكان نەكراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاكان پياوێكى درەوشاوەيە، ئەردۆغان متمانەى زۆرى پێيە.

هاكان ناكۆكى توركيا و ئيسرائيلى قووڵتر كردەوە

سەبارەت بە گۆێنى ئەركەكەشى ئيگناتيوس روونى دەكاتەوە گواستنەوەى فيدان لە ئەمنييەوە بۆ ديپلۆماسى ئەوە ناگەيێنێت لەپشت پەردەوە دەست لە هێڵەكانى دەزگاى ئەمنى بەربدات، لە كۆتايى سەردەمى مائير دەغان، سەرۆكى كۆچكردووى دەزگاى هەواڵگرى ئيسرائيلى (مۆساد) گومانەكان بەرانبەر فيدان زياتر بوو، بەتايبەت دواى ئاشكرابوونى تۆڕێكى مۆساد لەلايەن ئێرانييەكانەوە ئاڵۆزييەكان لە نێوان هەردوو دەزگاى هەواڵگرى توركيا و ئيسرائيل زياتر بوو گەيشتە ئاستى پچڕان، سەرەڕاى گێرانەوەى نوێنەرى مۆساد لە ئەنقەرە بۆ ئيسرائيل، بەڵام نوێنەرى هەواڵگرى توركيا لە تەلئەبيب مايەوە، هاكان بۆ ئەنقەرەى نەگەڕاندەوە، ئەوەش ئاماژەيە بە لێهاتوويى ئەو كەسە، ناونيشانێكى جێهێشت بۆ ئەوەى لە كاتى پێويست دەرگاكانى بۆ بكاتەوە. 

دەيڤيد باس لەوە دەكات، بەرپرسێكى پێشووى مۆساد باسى ئەوەى بۆ كردووە، كە  هاكان فيدان بۆ ديدار بانگهێشتى ئەنقەرەى كردبوو، لە باسى كەسايەتى هاكان دەڵێت، كەسێكى ميواندۆستە و لێهاتووە، توانيوەيەتى پارێزگارى لە ناسنامەى رێكخراوەكەى بكات، خاوەنى فيكرێكى لەسەرەخۆ و تواناى شيكارى رووداوەكانى بەهێزە.
فيدان زياتر لە (10) ساڵ لە بارەگاى ناتۆ لە سوپا و پۆستەكانى تر بوو، ئاڕاستەى سياسى وەك راوێژكار لە دامەزراوەى هاوئاهەنگى ناوچەيى لەدواى ژيانى ئەكاديمى لە زانكۆى ماريلاند دەست پێكرد، ئينگليزيەكى زۆرباش دەزانێت، تەمەنى (55) ساڵە لەدايكبووى ئەنقەريە، بە باوكى بەرەگەز كوردە، هاكان وەك راوێژكارى كاروبارى ئەمنى لاى ئەردۆغان كارى كردووە.

دەيڤيد ئيگناتيوس روونى دەكاتەوە، هاكان فيدان سەرەتاى كارى لە هەواڵگرييەوە دەست پێ كرد، بەهۆى هەڵوێستى بەرانبەر ئێران ئيسرائيل نيشانەى پرسيارى خستەسەر، ماوەيەكى كورد نوێنەرى توركيا بوو لە ئاژانسى وزەى ئەتۆميى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان بوو، لەوێوە هاوسۆزى لەگەڵ ئێران تێدا دەركەوت، بەرگرى لەوە دەكرد ئێران مافى خۆيەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتى بەدەست بهێنێت، لەپشت زنجيرەيەك رێكارى هەماهەنگى بوو لەگەڵ دەستەى وزەى ئەتۆمى ئێرانى.

ئەردۆغان متمانەى تەواوى بە هاكان فيدان هەيە

هەروەها لە (2011) لە كاتى ئاڵوگۆڕى ديلەكان لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس، هاكان لە داڕشتنەوەى رێككەوتنەكە بەشداربوو، بۆ ئەو مەبەستەش چاوى بە چەند بەرپرسێكى مۆساد كەوتبوو، كە خواستى ئەوەى بوو هەژموونى توركيا لەو ناوچەيە بوونى هەبێت، پێگەى نێودەوڵەتى بەهێز بكات، لەبەر ئەو پەيوەندييەى بزووتنەوەى حەماس لەگەڵ پارتى دادوگەشەپێدان بەسەرۆكايەتى ئەردۆغان هەيە، بەڵام مۆساد هەستى بەوە كردبوو، لە قۆناغێكى دياريكراو تواناى چەسپاندنى ئەو دەستكەوتەى بۆ توركيا نييە، لەوانەشە بەهۆى ئەوەى هاكان عەرەبى باش نازانێت بەربەستى بۆ تێنەگەيشتنى تەواو لەگەڵ ئەحمەد جەعبيرى، سەرۆك ئەركانى حەماس درووست كردبێت، سەرەڕاى ئەوەش بەشێك لە ئاڵوگۆڕى ديلەكان بەرتوركيا كەوت، لێرە يەكێك لە خاڵە ناخۆشەكان ئەوەيە لە ديدى توركياوە دێتە پێشەوە، كە توركيا پێشوازى لە ساڵح عارورى، سەركردەى حەماس كرد.

قسەى ئيسرائيل سەبارەت بە هاكان فيدان، ئەوەيە كەسايەتييەكى ئەمنى هەواڵگرييە، پێكهاتەيەكى مۆزايكى خاوەنى چەند سيفەتێكى دژ بە يەكە، رەوشتێكى نەرم، حيكمەت، هەميشە پراگماتى، لەو ساڵانەى رابردوو بە يەكێك لە كەسايەتييە زۆر بەهێزەكانى توركيا دادەندرێت، ماوەى (13) ساڵ سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا بوو، بە نزيكترين كەس لە ئەردۆغان دادەندرێت، ئەمڕۆ نووسينگە گەورەكەى لە قەڵاوە بۆ وەزارەتى دەرەوە دەگوازێتەوە، چەندين هەنگاوى گەورەى لەگەڵ ئەردۆغان بڕيووە، هيچ گومان لەوەدا نييە، دياريكردنى بۆ ئەو پۆستە پەيامێكى روونە بۆ هەموو لايەنەكان لەوانەش ئيسرائيل.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین