دیمەشق بووەتە شاری مردووەکان
نوچهنێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی " شەرق ئەوسەت"، یەکێک لە دانیشتووانی دیمەشق بەو هەواڵنێرییە وتووە " قەیرانەکە گەورەترە لە توانای ئێمە و ژیانمانی خستووەتە مەترسییەوە. کاروباری وڵات ڕاوەستاوە. بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان بە هۆی پچڕانی کارەبا و تێکچوونی سیستەمی کۆمپیوتر و تۆڕەکان کارێکی ئەوتۆ ئەنجام نادەن".
ئەو هاووڵاتییە سورییە هەروەها وتوویەتی: کارمەندەکان بە هۆی نەبوونی سیستەمی گواستنە و گەیاندن ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، هەواڵێک لە زانکۆ و قوتابخانەکانیش نییە".
هەروەها وتوویەتی: "ئێستا قەیران تەنیا هەژاری نییە، بەڵکو گرنگترین کێشە کەمبوونی وزە، سووتەمەنی و هەموو ئەو شتانەن کە بۆ درێژەپێدان بە ژیان پێویستن. بارودۆخی کۆمەڵگە کارەساتبارە".
لە لایەکی ترەوە، مۆسکۆ پەرەی داوە بە ڕەخنەکانی خۆی سەبارەت بە "سزاکانی سیزهر"ی ئەمریکا کە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئاسایی سووریا ڕاگەیەندراوە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەو بارەوە وتی: وڵاتانی ئەوروپیی لەو یاسایە ترساون و تۆقیون، چونکە بەو جۆرە هەموو ڕێگاکان بۆ کردنەوەی زەمینەی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دادەخرێن.
لە لایەکی ترەوە، ڕاپۆرتێکی بێ وێنە لە لایەن ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی مافی مرۆڤ ڕوو لە ڕووسیا بڵاو کراوەتەوە و داوای لەو وڵاتە کردووە بەدواداچوون بۆ "کردەوە ناڕەواکانی" سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٥وە واتە لەو کاتەوە کە دەستێوەردانی سەربازیی مۆسکۆ لە سووریا دەستی پێکردووە بکات و ئەو کردەوانە دیاری بکات.
بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە، لە لایەن ڕێکخراوە ناحوکمییە ڕووسییەکانی شارەزا لە بواری شەڕی سووریا بۆ یەکەمین جار، بە بۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی شەڕ لەو وڵاتەدا، بە مەبەستی "ڕوونکردنەوەی دۆخی قوربانییانی ئوپەراسیونە سەربازییەکان" ئەنجام دراوە. میدیاکانی لایەنگری کرێملین زۆر جار هەوڵیان داوە ئەو پرسە وەلا بنێن و بایکۆتی بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment