ئایا تورکیا ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە سنوورەكانى عێراق دەکات؟
نوچەنێت
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
بەرپرسانى باڵاى تورکیا و عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەكەيان گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی ئاسایش لە باکووری کوردستان (هەرێمى کوردستان) و عێراق.
ماڵپەڕى (بى بى سى تورکى) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکراى دەکات، ئەنقەرە رایگەیاندووە لە هاوینى ئەمساڵ کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەهێنن، تورکیا لەم کۆتاییانەدا پەیامی پۆزەتیڤیان لە عێراق وەرگرتووە، کە بەیەکەوە هەنگاو بنێن و لەدوای کۆبوونەوەکانی بەغدا هەنگاوی ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی تورک لە باکووری کوردستان ئاشکرا دەبێت.
ڕۆژى (16-3-20204) هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگاى هەواڵگریی تورکیا (میت) وەک شاندى باڵاى سەربازيی و ئەمنيی کۆبوونەوە لە بەغدا، چاوەروان دەکرێت لەگەڵ شاندەکە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە بەغدا بەشداربێت، هەروەها ئەم بەرپرسانە کۆدەبنەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری بەرگری و سەرۆکی هەواڵگری.
کۆبوونەوەی یەکەمی لوتکەی ئەمنی تورکى لە (19)ی کانوونی دووەم لە ئەنقەرە بەرێوەچوو، لەدوای کۆبوونەوەکە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون.
لە مانگی کانوونی دووەم پەکەکە لە باکووری کوردستان لە هێرشێکدا (21) سەربازی تورکیای کوشت، لەدوای ئەم رووداوە دەسەڵاتدەرانی تورکیا پەیوەندیان لەگەڵ عێراق بەهێزتر کرد و بڕیاریانداوە بۆهەمیشەی لە هاوینی ئەمساڵ کێشە ئەمنییاکانیان بەیەکجاری چارەسەربکەن بەتایبەت لە سنورەکان و باکووری کوردستان.
گولەر وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، "ئێمە پابەنددەبین لەسەر ئەو تابلۆییەی سەرۆک کۆماری تورکیا کێشایتی بۆ سنوورەکانی عێراق، دەبێت لەم هاوینە سنورەکان و کێشەی تیرۆر کۆتایی پێبهێنین."
لەلایان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا پەکەکە خراوەتە لیستی تیرۆر، پەکەکە لەساڵی (1980)وە بەهۆی کێشەی سیاسی دەرفەتیان وەرگرتووە لە باکووری کوردستان جێگیر بوونەو و تاوەکو ئێستاش چالاکیەکانیان بەردەوامە.
تورکیا لە ساڵی (2019) ئۆپەراسیۆنەکی بەناوی( چینگ قفل) لە باکووری کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجامدا و چەند بنکەکەیەکی لەم ناوچانە دامەزراند.
وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، لەدوای مانگەکانی هاوینی ئەمساڵ بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بەدرێژایی (30 تا 40) کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی عێراق و ڕێرەوی ئەمنی بۆ وڵاتەکەمان دادەمەزرێنین.
ئایا تورکیا خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ ئامادە دەکات؟
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری بەرگری دەڵێن، پێویستە تورکیا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە باکووری کوردستان ئەنجامی داوە بۆ قۆناغێکی ديكە بگوازێتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی سەربازيی و سیاسيی تورکیاییە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ.
گولەر رایگەیاند، "لێرەبەدواوە پێویستە تورکیا بچێتە قۆناغێکی نوێ" و ئۆپەراسیۆنی چنگ قوفل کۆتایی پێدەهێنین لە هاوینی ئەم ساڵ ئەو ناوچانەی پێویستن تێیدا پۆپەراسیۆنەکانمان فراوانتر دەکەین.
گولەر ئاماژە بەوەش دەكات، ئامانجی ئێمە ئەوەیە ڕێرەوێکی ئەمنی دابمەزرێنین بۆ ئەوەی لەم ناوچانە بەتەواوەتی ئەم هێرشانە بوەستێنین کە بەپێچەوانەوە دەکرێتە سەر تورکیا، لەم کۆتاییانە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازانی تورکیا پەکەکە کشاوەتەوە لە قەندیل و شوێنی خۆی گواستەوە بۆ ناوچەکانی باشووری ئاسۆس.
بەم دواییانە تورکیا زۆربەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئاسۆس بووە کە نزیکەی (150 بۆ 200) کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە دوورە، جگە لەم ناوچانە چەندین ناوچەی تر کراوەتە ئامانج وەک چیای گارەو مەتین هەروەها بنکەی کاتییان دامەزراندووە لە ناوچەکانی هەلگورد و گارەو مەتین. ئەنقەرە هەڵسەنگاندنی بۆ چەند ناوچەیەکی تری باکووری کوردستان کردووە لە دوای هاوینی ئەم ساڵ ئۆپەراسیۆنی نوێ رێکبخات.
لەم (10) ساڵەی کۆتایی تورکیا بەبیانووی "نەهێشتنی کێشەو شەڕی دژی تیرۆر" لەگەڵ لایەنەکان لە باکووری کوردستان و باکووری سووریا بە هەمەلایان بوونیان هەیە و بەردەوام بە چەندین ئۆپەراسیۆن هێرشی کردۆتە سەر ئەم ناوچانە.
تورکیا دەیەوێت لەگەڵ عێراق بەیەکەوە کاربکەن
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باس لەوە دەكەن، تورکیا دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی پەکەکە ئەنجام بدەن، لەم دوییانەش تورکیا تێبینی ئەوەی کردووە عێراقیش لەڕووی "پاکردنەوەی وڵات لە هەڕەشەکانی هێزە بيانييەكانە" لە جاران هەوڵەکانی زیاتر پیشان داوە.
بۆ تورکیا پێشهاتێکی نوێیە عێراق بە ئاشکرا لە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمنی عێراق بە ئاشکرا لە بەیاننامەی هاوبەش پەکەکەی وەک "هەڕەشەی تیرۆر" بۆ سەر وڵاتەکەی ناو دەبات.
تورکیا کێشەی ناوخۆی سیاسی عێراق و کاریگەریەکانی ئێران بۆ سەر گروپە شیعەکان وەک رێگرییەک دەبینێت لەبەردەم خۆی بۆئەوەی بەیەکەوە کاربکەن لەدژی پەکەکە.
تورکیا دەیەوێت لەگەڵ عێراق ناوەندێکی ئۆپەرراسیۆنەکی هاوبەش دابمەزرێنێت بۆئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەپێی توانا بەشداربن لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە، وەزیری بەرگریی تورکیاش ئەمەی پشتراست کردۆتەوە کە دەسەڵاتدارانی عێراقیش وەڵامی ئەرێنیان پێداون بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی جددی نەنراوە.
لێرەدا ئامانجی سەرەکی تورکیا ئەوەیە دەیەوێت عێراق بەشداربێت لە شەڕی دژی پەکەکە لە باکووری کوردستان.
تورکیا سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق وەک وەچەرخانێک دەبینێت
لەم چوارچێوەدا واباس دەکرێت سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کە بڕیارە لەمانگی نیسان یان ئایاربێت کە وەچەرخانێکی گرینگ دروستبکات لەنێوان هەردوو وڵات.
سەرچاوە: بى بى سى تورك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment