بەشار ئەسەد ئێران دەكات بە دراوسێى ئيسرائيل بیروڕا

نوچەنێت

نووسينى: ئيهود ئيعارى

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

بەدەر لە شكستى گەلى سووريا لەدواى (12) ساڵ لە جەنگى ناوخۆيى ئەو وڵاتە، ئيسرائيل گەورەترين زيانمەندە، مانەوەى بەشار ئەسەد و بەهێزكردنى هاوپەيمانيى لەگەڵ ئێران شكستى ستراتيژييى ئيسرائيلە بەرانبەر ديمەشق.

مانەوەى بەشار ئەسەد لە پۆستەكەى ئێران دەكاتە دراوسێى ئيسرائيل و هەژموونى خۆيى بەسەر هێزە چەكدارەكانى سووريا زياد دەكات، بەو جۆرە رێگە بە هەبوونى رێڕەوى وشكانى لە رێگەى عێراقەوە بۆ سووريا و گەشتى راستەوخۆى ئاسمانى لە ئێرانەوە بۆ سووريا دەدرێت، لە لايەكى تريشەوە مووشەك دوورهاوێژەكانى ئێران كە زۆر بەوردى ئامانجەكانى دەپێكێت بۆ حزبوڵاى لوبنانى دەگوازێتەوە، هەروەك ئەو دۆخە يارمەتيدەر دەبێت گرووپە چەكدارەكانى سەر سوپاى پاسداران زۆر بە فراوانى چەك بگوازنەوە و بازرگانى بە مادەى هۆشبەر بكەن و لە بەشى رۆژئاواى فەڵەستين هاوكارى گرووپە چەكدارەكانى فەڵەستينيش بكەن.

تا (2018) ئيسرائيل تواناى روخاندنى حكومەتى سوورياى هەبوو

بەكورتى هەڕەشەكانى رووبەڕووى ئيسرائيل دەبێتەوە،  دەستى بە زيادبوون كردووە،  ئاڵەنگەرييە سەربازييەكانى رووبەڕووى ئيسرائيل دەبوونەوە ئاڵۆزتربوونە، هۆيەكەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بە دەگمەن سووريا بەشێك بوو لە گفتوگۆى سياسى لە ئيسرائيل، لە ماوەى پێنج هەڵبژاردن لە  چوار ساڵى رابردوو، هيچ كات سووريا بەشێك نەبووە لەو هەڵبژاردنانە.

دامەزراوە ئەمنيى و هەواڵگرييەكانى ئيسرائيل پێيان وايە ئەو سەدان هێرشە ئاسمانيەى لە (2016) دەستى پێكردووە بۆ شكستهێنان بە پيلانەكانى ئێران لە بونيادنانى تواناكانى بۆ هێرش لەسەر خاكى سووريا سەركەوتوو بووە. چونكە دۆخەكە گەيشتبووە ئەو ئاستەى سەرۆك وەزيرانى پێشووى ئيسرائيل بەنهێنى هيوا بخوازێت تاران هێزى سەربازيى زياتر رەوانەى سووريا بكات، تاوەكوو سوپاى ئيسرائيلى لەڕووى ئاسمانى و هاوڵگرى بەسەرياندا زاڵ بێت و زەبرى زياتر لە گرووپەكانى ئێران بدات.

كۆبوونەوەى بەشا ئەسەد و ڤلاديمێر پۆتين

ئيسرائبل تاكتيكە كورتمەوداكانى ئێرانى كە مەترسى درێژخايەنيان دەبێت پشتگوێ خستبوو، چونكە تاران ئامادەيە لە پێناو بەردەواميى لە ئامانجى سەرەكى، كە جێگيركردنى مووشەكى دوورهاوێژ و مامناوەندە لە سووريا، لە پاڵ سيستەمى بەرگرى ئاسمانى، زيانى زۆر گەورە قبووڵ بكات.

تا ئێستاش ئێران خۆى لە رەوانەكردنى ژمارەيەكى زۆرى هێزەكانى بۆ سووريا پاراستووە، لەبرى ئەوە رەوانەكردنى تيمى راوێژكارى سوپاى پاسدارانى بە سەركردايەتى گرووپە شيعەكان خۆبەخشە ناوخۆييەكان پێ باشتبر بوو، لە داهاتووش ئەگەر هەيە ئێران ئامادەيى ئەوەى هەبێت ئاستى مەترسييەكانى لە چوارچێوەى بەڵێنى رێبەرى باڵا و نوێكردنەوەى چەكە ئاسمانييەكانى بەرزتر بكاتەوە.

پلانى ستراتيژيى قاسمى سلێمانى

كۆنتڕۆڵكردنى سەكۆ مووشەكييەكانى ئێران لە سووريا ئاماژەن بۆ پێشكەوتنى گەورە لە خاڵى دەورودانى ئيسرائيل بە كڵاوەى مووشەكى كە لە دەرياى سپييەوە بۆ رووبارى يەرمووك لە باكوور و رۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە، دەگاتەوە كەرتى غەززە لە باشوورى رۆژئاوا. 

ئەندامانى سوپاى پاسداران هەوڵدەدەن لە رێگەى رێكخستنەكانى سەربە هەردوو بزووتنەوەى حەماس و جيهادى فەڵەستينى هاوكارى ئەو دوو رێكخراوە لە كەرتى رۆژئاواى غەززە بكەن، بۆ دروستكردنى مووشەكى ناوخۆيى بە ئامانجى لێدان لە شوێنە سەرەكييەكانى نيشتەجێبوون لە ئيسرائيل.

رووسيا رۆڵى سەرەكى هەبوو لە رێگرى لە كەوتنى بەشار ئەسەد

قاسم سلێمانى پيلانێكى بۆ جێگركردنى پێداويستى سەربازى لە سووريا دانابوو كە ئێران لە خاكى ئەو وڵاتە سەرپەرشتى دەكرد، هەزاران سەكۆى مووشەك و شوێنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و مووشەكى دژە فڕۆكە و زنجيريەك پێگەى لەسەر سنوورى ئيسرائيل درووست كردبوو، هەموو ئەوانەش لە رێگەى زانياريى هەواڵگرييەوە هاوكارى دەكران، قاسم سلێمانى يەكەم سەركردەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە خاوەنى ستراتيژيەتێكى درێژمەودايە بەو ئامانجەى بە لەسەرەخۆيى بگات بە ئيسرائيل، سلێمانى شوێن پيلانى جەمال عەبدوناسر نەكەوت، سوپاى عەرەبى هێرش بكاتە سەر ئيسرائيل، بەڵكوو لەبرى ئەوە هێزيى نا نيزاميى و گرووپە بەهێزەكانى نزيك لە تاران بە بڕێكى زۆر مووشەك و بۆمب كە لە رێگەى سوپاى پاسداران سەركردايەتى دەكردن، بوون بە هەڕەشە بۆ سەر ئيسرائيل، پيلانەكەى قاسم سلێمانى بۆ ماندووكردنى ئيسرائيل بوو، نەك هێرشى لەناكاو.

وەڵاميى سەرەتايى ئيسرائيل بۆ جەنگى ناوخۆى سووريا

دواى خۆپيشاندانەكانى مانگى ئادارى (2011) دژ بە بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا، حكومەتى ئسرائيل سياسەتى بێلايەنى و دەستوەرنەدانى لە كاروبارى سووريا هەڵبژارد، رێگەشى نەدا رێكارى نهێنى بۆ هاوكارى گرووپەكانى دژ بە ئەسەد بۆ كۆتاييهێنان بە دەسەڵاتەكانى حكومەتى سووريا بگيرێتەبەر.

بۆ ئەو بڕيارەش دوو هۆى سەرەكى هەبوو، يەكەم، ئيسرائيل ويستى خۆى لە ئاژاوەى سنوورەكانى باكوور بپارێزێت، كە بەگوێرەى رێككەوتنى (1974) پابەند بوو بە راگرتنى جەنگ لەگەڵ حكومەتى سووريا.

دووەم، ئيسرائيل نيگەرانى گەورەى بەرانبەر گرووپە جيهادييەكان هەبوو، كە لەناويان لايەنگرانى دەوڵەتى ئيسلاميى و قاعيدە هەبوو، كە ئەوانە بەسەر گرووپە عەلمانى و ميانڕەوەكانى وەك جێگرەوەى بەشار ئەسەد زاڵ بوون.

بەرەى نووسەڕەى سەر بە رێكخراوى قاعيدە هەندێك شوێنى پێشەوەى بەرانبەر سوپاى سووريا لە بەرزايەكى جۆلان لە سنوورەكانى ئيسرائيل كۆنتڕۆڵ كرد، پاشان لايەنگرانى رێكخراوى تيرۆرستى داعش هاتنە ئەو ناوچەيە.

ئيسرائيل چاودێرى وەڵامدانەوەى ئەمەريكا ى لە جەنگى سووريا دەكرد، واشنتن زۆر بەشێوەيەكى سەرەكى بايەخى بە سەركەوتنى ئاشكراى ئەسەد و رووسيا و هاوبەشە ئێرانييەكانى لە ميانەى بە ئامانجگرتنى سياسەتى (بلۆكردن) و دانانى كەمتر لە (70%)ى خاكى سوورياى لەژێر دەستى بەشار ئەسەد دەدا.

بەديهاتنى ئەو ئامانجە لە ميانەى هاوكارى كورد بوو بۆ پارێزگارى لە كيانێكى سەربەخۆ لە رۆژهەڵاتى فوڕات و درووستكردنى ناوچەيەك لە تەنەف لە باشوورى سووريا  ئەمەريكا بەرێوەى ببدات، بە ناڕاستەوخۆش بۆ داگيركردنى سێ ناوچە لە باكوور پاڵپشتى توركيا بكات، تاوەكوو وەڵامى هەر هێرشێكى سووريا دژ بە ئيدليب بداتەوە، كە گرووپە ياخييەكان كۆنتڕۆڵيان كردووە.

هەواڵگرى ئيسرائيل بەتەواوى لە لێكەوتەى مانەوەى بەشارئەسەد بۆ پيلانە درێژخايەنەكانى بەرانبەر ئيسرائيل نەگەيشتبوو، بۆ نموونە لە (2018) ئيسرائيل رازى بوو گرەنتى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا قبووڵ بكات كە گرووپە سەربازييەكانى سەر بەو بێت، كە زۆربەيان مسووڵمانانى رووسيا بوون كە رێگرى لە بڵابوونەوەى سوپاى پاسداران لە (70 بۆ 80) كيلۆمەتەر لە جۆلانەوە دووربن.

سوپاى ئيسرائيل درەنگ دركى بەوە كرد كە (حەشەدى شەعبى) پێكهاتەكانى بۆ سووريا دەگوازێتەوە دەبێتە كەناڵێك بۆ گواستنەوەى چەك بۆ ئەو ناوچەيە.

قەبارەى پەيڕەوكردنى سياسى لە وڵاتانى عەرەبى دراوسێى ئيسرائيل، وانەيەك بوو لە جەنگى ئيسرائيل دژ بە لوبنان لە (1982) وەرگيرابوو، كە ئامانج لێى دانانى بەشير جەميل بوو، وەك سەرۆكێكى مەسيحى دۆست، بەڵام ئەو كارە بە شكست كۆتايى هات، ئيسرائيل تا ساڵى (2000) بەردەوام بوو لە داگيركردنى لوبنان، بەو ئامانجەى رێگە بۆ دەركەوتنى حزبوڵا خۆش بكات.

بەشار ئەسەد جانتاى سەفەرى ئامادەكرد بوو بۆ هەڵاتن

لەو كاتەوە ئاڵۆزييەكانى ناوخۆيى لوبنان وايكردووە سەركردەكانى ئيسرائيل لە هەموو پێكهاتە سياسييەكان خۆيان لە هەوڵدان بۆ داڕشتنەوەى ئەو نەخەشەيە لايەكى تر لە دەرەوەى سنوورەكانيان بپارێزن.

لە دەستدانى دەرفەتى كۆتاييهێنان بە بەشار ئەسەد

تا مانگى ئەيلوولى (2015) ئيسرائيل چەند رەفەتێكى لەبەردەست بوو بۆ لێدانى زەبرى كوشندە لە بەشار ئەسەد، چ لێدانى راستەوخۆى ئاسمانى، چ لێدانى نهێنى لە رێگەى هێزى تايبەت، بەڵام لە مانگى ئەيلوولى (2015) هێزە ئاسمانييەكانى رووسيا لەسەر داواى قاسم سلێمانى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى رووسيا لە كۆشكى كرملين هاتنە سووريا.

دواى ئەوەى لە ئەنجامى دابەشبوونى گەورە بەشێكى سوپاى سووريا هەڵوەشايەوە، هەندێك لەوانەى كە هاوپەيمانى بوون كوژران، براكەى كە فەرماندەى پاسەوانانى كۆشك بوو قاچێكى لەدەست دا، بەشار ئەسەد بيرى لە هەڵان بۆ وڵاتێكى تر كردبۆوە، هەواڵگرى ئيسرائيل زانيارى ئەوەى هەبوو بەشار ئەسەد جانتاى سەفەرى ئامادەكردبوو.

قاسم سلێمانى و بەشار ئەسەد

ئيسرائيل خاوەنى تۆمارێكى گەورەى پڕ چالاكييە لەناو ديمەشق، مووشەكى ئاسمانى ئيسرائيل هەندێك جار بەشێوەيەكى نزم بەسەر كۆشكى سەرۆكايەتى سووريا تێپدەڕى، لەگەڵ ئەوەشدا هيچ هەنگاوێكى بۆ خێراكردنى رۆيشتنى بەشار ئەسەد نەهاوێشت، لەگەڵ گەيشتنى رووسيا پێدانى هاوكارى ئەمنى دۆخەكە گۆڕا.

بيرۆكەى هێرشى راستەوخۆ هەڵگرى واژۆيەكى ئاشكرا،  يا نهێنى بوو لە ئيسرائيل، بژدارەى دوايى بۆ پەلەكردن، نەمانى تواناى هێرشى بەشارئەسەد دژ بە ياخى بووەكانى لەخۆ گرتبوو. 

لە (2014) گرووپێك لە كۆمەڵە چەكدارە ياخيبووەكان كە پێكهاتبوو لە گرووپە ئيسلاميى و عەلمانييەكان، پێگەيان لە چەند ناوچەيەكى ديمەشق و لايەكى رۆژهەڵاتى حەلەب، ناوەندى سەرەكى بازرگانى لە سووريا بەهێزكرد، ئەو گرووپە جگە لەو شوێنانە لە ناوچەكانى دەوروبەر و باشوور و نزيك سنوورەكانى سووريا پێگەيان بەهێزكرد، توانيان زۆربەى يەكەكانى ليواى يەكى سوپاى سووريا تێكبشكێنن، سێ بەشى ئەو ناوچەيان كۆنتڕۆڵ كرد، نزيكەى (15 بۆ 20 ) كيلۆمەتريان مابوو بگەنە دەروازەكانى پايتەخت، ئيسرائيل زۆر بە ئاسانى دەيتوانى لە بەرزايەكانى جۆلان رۆژئاواى ديمەشق چاودێرى ئەو شەڕانە بكات.

ئيسرائيلييەكان بە نهێنى پەيوەندييان بە هەندێك سەركردەى ديارى ياخيبووەكان لە پارێزگاى دەرعا و قەنيترە، لە باكووشى سووريا كرد، چەند كۆبوونەوەيەكيان بە درێژايى سنوورەكان لە شارى تەبەريەى ئيسرائيل كرد، ئيسرائيل بەو جۆرە خۆى لە هێرشى گرووپە ياخييەكانى سووريا پاراست و هەندێك هاوكارى پێشكەش كردن.

هەروەها ئەفسەرانى ئيسرائيل بەنهێنى بەشداريان لە ناوەندى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى (موك) كرد، كە ناوەندى هەواڵگرى ئەمەريكا لە كۆتايى (2013) دايمەزراند بوو، لە پاڵ نوێنەرانى وڵاتانى كەندا و ئەوروپا.

ناوەندى موك ئەركى رێكخستنى هەماهەنگى هاوكارى و چەك بوو بە گرووپە ياخييەكانى دژ بە سووريا، بەڵام ئەو ناوەندە لە ماوەى سێ ساڵ لە ئەرەكەكەى شكستى هێنا، چونكە وڵاتەكان هەندێك گرووپيان پێش هەندێك دەخست بۆ هاوكارى، دروستكردنى بەرەى باشوور لە سەرەتاى (2014) كە هاوپەيمانييەكى شلۆق بوو زياتر لە (50) گرووپ و ليواى ياخيبووەكانى لەخۆى گرتبوو، بەڵام نەتواندرا بەشێوەيەكى باش هەماهەنگيان لەنێوان بكرێت..

جەنگى سووريا لە پێنج هەڵبژاردنى ئيسرائيل جێى بايەخ نەبوو

ئيسرائيلييەكان لەگەڵ گرووپە ياخيەكان كە نوێنەرايەتى سوپاى سورياى ئازاديان دەكرد، كە تواناى هێرشى يەكگرتوويان نەبوو پەيوەندى هەبوو، سەرەڕاى ئەوەش ئەندامانى ئيسرائيل دواى گفتوگۆيان لەگەڵ بەرپرسە ناكۆكەكانى ئۆپۆزسيۆن لە دەرەوە و ئەفسەرانى باڵا كە پێشتر لە سوپاى سووريا بوو بۆيان دەركەوت حكومەتى كاتى سووريا و دەستەكانى ترى دەرەوەى پێويستيان بە هەموونى راستەقينەيە لەسەر خاكى سووريا.

بەو جۆرە دەرفەتى لادانى بەشار ئەسەد لە دەسەڵات پڕبوو لە مەترسى، ئەمەريكا و هاوپەيمانە رۆژئاواييەكانى رەتيان كردەوە هيچ رێكارێك لە دژى بگرنەبەر، هەرچەندە هەموويان لەوە دڵنيابوون كە ئەسەد بەرپرسە لە كۆمەڵكوژى گەلەكەى و ئاواركردن و هەژاركردنى نيوەى دانيشتوانى وڵاتەكەى، بەڵام ئەگەر ئيسرائيليش خواستى ئەوەى هەبوايە ئەسەد دەسەڵات جێبهێڵێت، دەبوو خۆى لەو نيچمە بێلايەنييە داماڵێت و رێكارى سەربازيى بەسەربەخۆ بگرێتەبەر، چونكە گورزە ئاسمانييەكانى لەهەمووان زياتر جێگەى هيوابوو، كە لێدان بوو لە پێگەكانى لە باشوور و پاسەوانەكانى ئەسەد لەناوخۆى سووريا، كە ئەوە زنجيرەيەك ئاسانكارى بۆ گرووپەكان دەكرد تاوەكوو بگەن بە پايتەخت، ژمارەيەكى  ئەفسەران لە ريزى دووەم كەم پاڵپشتى ئەوشێوازەيان دەكرد، بەڵام ناتەنياهۆ و سەرۆكى دەستەى گشتى سوپا ئەو بژاردەيان رەتكردەوە.

بيرە نەوتەكانى سووريا

بەرسانى ئيسرائيل ترسى ئەوەيان هەبوو لە ئەنجامى بێ هيوابوون بەشار ئەسەد تۆڵە بكاتەوە بە مووشەكى سكۆد، كە هەڵگرى كڵاوەى كيمياويە لە ئيسرائيل بدات، كە لە (2012) سوپاى سووريا پەناى بردە بە ئەو چەكە و لە ئاسمان بەكارى دەهێنا، هەندێك جاريش دژ بە بە گرووپەكان لە هێرشى زەمينى لە گەڕەكەكانى سووريا بەكارى دەهێنا. 

كاتێكيش سەد بەو جۆرە هێڵى سوورى بەزاند، لە مانگى ئاب لە ناوچەى غوتە لە رۆژهەڵاتى ديمەشق هێرشى كيمياويى ئەنجام دا، باراك ئۆباما، سەرۆكى ئەو كاتەى ئەمەريكا و بەرپرسانى ئەمەريكى و هەندێك وڵات بە نهێنى ئيسرائيليان هاتن تاوەكوو تەلەئەبيب چەند گورزێك لە سووريا بدات، ئيدارەى ئۆباماش دەيويست لە دەرەوەى ئەو زۆنگاوە بمێنێتەوە، كە ئۆباما بۆ دۆخى توركياى بەكار دەهێنا.

ئيدارەى ئەمەريكا نەيدەويست بچێتە ململانێكانى سووريا

بەڵام لە بەرانبەردا بەرپرسانى ئيسرائيل بڕياريان دا بە تەنيا ئەو هێرشە نەكەن، ئەو رێككەوتنەى دواى ساڵێك لەگەڵ رووسيايان كرد ئەوەيان هەڵبژارد، بۆ لێدان لە كڵاوەى چەكە كيمياوييەكانى سووريا، هەروەك پێشبينى دەكرا بەشار ئەسەد هەندێك لەو كڵاوانە دواى رادەستكردنيان بە رێكخراوى قەدەغەكردنى چەكى كيمياوى بهێڵێتەوە.

دواى لەدەستدانى دەرفەت پێشبينى هيچ سوودێك ناكرێت، كە هێرشى ئيسرائيلى ئاڕاستەى جەنگى ناوخۆيى سووريا دەگوڕێت، ياخود نايگۆڕێت، تەنيا هەندێك مەترسى تێوەگلانى ئيسرائيل لە بەرەنگاربوونەوەى درێژخايەن و هاوكارى دەست بەسەرداگرتنى  دەسەڵات لەلايەن گرووپە جيهادييەكان دەكات و رووسياش زووتر هەوڵەكانى بۆ دەربازكردن و بەرگرى لە دابەشكردنى سووريا دەست پێ كرد، هەرگيز وا نازانين ئيسرائيل بە پاساوى هۆشداريى ياخود لە دەستدانى ئەو دەرفەتە ناوازە بۆ گۆڕانى هاوكێشەكە لە بەرژەوەنديى خۆى ئەو هەڵەى كردبێت.

گفتوگۆكان لەگەڵ  كورد و دروز

بەرپرسانى بەرگرى ئيسرائيل باسيان لە دوو دەستپێشخەرى لەگەڵ دروز و كورد وەك دوو كەمينەى سووريا دەكرد.

ئەو ناوچەى بە چياى دروز ناسراوە، چەند كيلۆمەترێك لە رۆژهەڵاتى جۆلان بە باشوورى سووريا دروورە، بەرپرسانى گرووپە چەكدارەكانى ئەو ناوچەيە كە لە (2012) داواى لە درووزە ئيسرائيليەكان و ژەنەڕاڵەكانى پێشوو لە سوپاى ئيسرائيلى دەكرد ئيسرائيل هاوكاريان بكات، ئەسەد زۆربەى هێزەكانى كشاندبۆوە، گەنجانى دروزى لە ترسى سەربازى ناچار لە سوپاى سووريا هەڵدەهاتن، خۆپيشاندانەكانيش دژ بە دەسەڵاتى ئەسەد پەرەى دەستاند، هەندێك سەركردەكانى ئيسرائيل خواستى هاوكاريان هەبوو بۆ ئەوەى دەسەڵاتى ئەسەد لە سنوورى خۆيان دووربخەنەوە، سەرەڕاى ئەوەش سەركردە ئاينييەكانى دروز داوايان لە شوێنكەوتەكانيان كرد نەچنە هيچ بەرەيەكى شەڕى ناوخۆ.

لە رابردوو  پسپۆڕانى ستراتيژى ئيسرائيل، بەتايبەتيش ئيگال ئالۆن، پاڵەوانى جەنگى سەربەخۆيى ئيسرائيل لە (1948) و وەزيرى دەرەوەى دواتر، بيريان لە هاوكارى دروستكردنى دەوڵەتێكى دروزى كردەوە بۆ ئەوەى بێتە ناوچەى جياكراوە  لەنێوان سووريا و ئيسرائيل.

بەڵام دواى گفتوگۆيەكى چڕ لەگەڵ پياوماقووڵانى دروز لەوانەش (پياوانى كەڕامە) كە گرووپێكى دژ بە ئەسەدن، ئيسرائيلييەكان گەيشتنە ئەو بڕوايەى دروزەكان ئامادە نين پەيوەندييەكانيان بە تەواوى لەگەڵ ئەسەد بپچڕێنن، بەڵكوو هيواخوازن چەك و هاوكارى دارايى لە ئيسرائيل بەدەست بهێنن، بيريش لە دەستپێكردنى بەرەنگاربوونەوەى تەواو نەكەنەوە.

ئيسرائيل ماوەيەك مووچەى حەوت هەزار چەكدارى ئۆپۆزسيۆنى سوورياى دەدا

ئەو ئەنجامە بەهۆى ئەو ئاڵۆزييە كلاسيكيەى نێوان دروزييەكان و حۆڕانييەكانى دەرعا بوو، ئەوان سوننەى باشوورى سووريان كە بڕبڕەى پشتى جووڵانەوەكانى دژ بە ئەسەد بوون، خواستى دروزەكان رێڕەوێكى ئارام بوو لە رێگەى حۆڕان بەرەو ئوردن، كە پڕبوو لە مەترسى، چانسى سەركەوتنى درێژخايەنى زۆر لاواز بوو.

سەبارەت بە كورد لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا، ئەوان پاڵپشتى ئەمەريكيان بۆ پارێزگارى لە سەربەخۆيى لە سووريا و لە رۆژهەڵاتى فوڕات هەبوو، ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات كە هێزێكى زۆرينە كوردە بە درێژايى ماوەى شەڕى ناوخۆيى سووريا پارێزگارى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل كرد بوو.

ئەو بيرۆكانەى لە (2016) گفتوگۆكيان لەسەركرا، ئەوەى تێدا بوو هانى مەزڵووم عەبدى درا، شارى عەفرينى سووريا كە سنوورى توركيا بە كەناراوەكانى دەرياى ناوەند ببەستێتەوە، ئەوەش لە پێناو رەوانەكردنى نەوت بوو لە گێڵگە نەوتييەكانى ژێر دەستى كورد، بەبێ رەوانەكردنى بە توركيا.

جگە لەوەش هەندێك هيواخوازبوون بتوانن يەكێتييەك لەگەڵ هەرێمى كوردستان لە باكوورى عێراق دروست بكەن، بۆ ئەوەى ئەو بۆشاييەى لەنێوان كوردانى سووريا و كوردانى عێراق بە سەرۆكايەتى بارزانيى لە هەولێر پڕبكەنەوە، پارێزگارى لە پەيوەندى بەهێزيان لەگەڵ توركيا بكەن، بەڵام بەهۆى ناكۆكييەكانى كورد لەسەر دەسەڵات شكستى هێنا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەردۆغان دژى كيانێكى كوردى بوو بە رێژايى سنوورەكانى.

هەڵمەتى ئيسرائيل سووربوونى ئێران 

لە هاوينى (2018) فڕۆكەى رووسى و گرووپەكانى سەر بە ئێران و پاشماوەكانى سوپاى سووريا دەستەى هاوكارى ناوخۆيى هاوكاربوون بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە، دووبارە هەژموونى خۆى بە پلەى جۆراوجۆر بگێڕێتەوە، كە نزيكەى سێ يەكى  خاكى سوورياى لەدەستدابوو، رێژەكەى گەيشبتبووە كەمتر لە (50%).

ئێستا هێزە ياخيبووەكان لە قووڵايى خاكى سووريا بە تەواويى شكستيان هێناوە، لە باشوور ئيسرائيل ناچاربوو ئۆپراسيۆنەكانى بووەستێنێت، كە رووماڵێكى فراوانى راگەياندنى بۆ دەكرا، كە لە مانگى حوزەيرانى (2016) هاوكارى مرۆيى گەيشتە دانيشتوان، هەروەها دوور لە چاوى راگەياندن، مووچەيەكى ئاسايى دەدايە حەوت هەزار چەكدارى گرووپەكان، هەندێك لە سەركردەى گرووپەكانى سووريا لە رێگەى ئيسرائيلەوە بەدواى شوێنى نوێ دەگەڕان بۆ وەرگرتنى پەنابەرى.

سەبارەت بە وڵاتانى عەرەبيش پێشتر پاڵپشتى لادانى بەشار ئەسەديان دەكرد، ئێستا بەشێنەيى باياندايتەوە بەرەو نزيكبوونەوە و ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان، وەك دەستپێكيش سووريا گەڕايەوە بۆ كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى، ئێستاش توركيا باس لە ئاشتەوايى لەگەڵ سووريا دەكات، كورد  بە ئاشكرا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە  ناچارن گفتوگۆ لەگەڵ بەشارئەسەد بكەن، بەهەمان شێوە ئيمارات هەوڵى رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل و بەشار ئەسەد دەدات سەبارەت بە گێڵە داگيركراوەكانى بەشعا، كە هەريەك لە سووريا و حزبوڵا داواى دەكەن.

بەشێك لە سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن لە رێگەى ئيسرائيلەوە بەدواى پەنابەرى دەگەڕان

لەو قۆناغەى ئێستا ئيسرائيل بەردەوامە لە خۆپاراستن لە بە ئامانجگرتنى دەسەڵات و سوپاى بەشار ئەسەد، تەنيا هێرشكردنە سەر كاروانە سەربازييەكانى ئێران نەبێت، ئەو جياكردنەوەش گرنگە كە بريتييە لە بەردەواميى كارگە سەرەكييەكانى بەرهەمهێنانى پيشەسازى سەربازيى لە مەسياف و سەفيرە، كە تيمى شارەزايانى سوريا و ئێران بە هاوبەشى لە لايەن ناوەندى لێكۆڵينەوەى زانستى سوورى سەرپەرشتى لێكدانى پارچەكانى مووشەكى پێشكەوتوو لەو پەيمانگايانە دەكات. 

بەهۆى فشارى هێرشى ئاسمانى ئيسرائيلى بۆ سەر گرووپە چەكدارە شيعەكان،  ئێران بەردەوامە لە رێكخستنەوەى بڵاوكردنەوەى سەربازى لە سووريا، زۆربەى هەفتەكان كاروانەكانى ئێران لە لايەن ئيسرائيلەوە دەكرێنە ئامانج، پيلانى سەرەتايى قاسم سلێمانيش پەيوەست بوو بەو كاتەى ئێستا.

لەگەڵ ئەوەشدا ئێران لە رێگەى بڵاوكردنەوەى گرووپە چەكدارەكان لە ناوچە جۆراوجۆرەكانى سووريا كۆنتڕۆڵى ناوچەى سەرەكى لە دۆڵى فورات كردووە، بەتايبەت دەوروبەرى دێرزور و بوكەمال بيابانى سوورياى لە دەوروبەرى تەمورد دەورەبى ديمەشق و حەلەب و باشوورى جۆلان بەتەواوى كۆنتڕۆڵ كردووە.

حزبوڵاى لوبنانى بە كردەيى دەستى بەسەر لێورارەكانى رۆژهەڵاتى زنجيرە چياى قەلەمون لەسەر سنوورەكانى لوبنان  و لێوارەكانى چياى شێخ داگرتووە، بە بەردەواميش يەكەكان لە پێگەكانى ناو سووريا دەگۆڕێت، كڵاوە مووشەكييەكانى حزبووڵا پەرەى پێدراوە، لە دەيانەوە بووە بە سەدان. بەگوێرەى ناوەندى "جسور" كە ناوەندێكى لێكۆڵينەوەى ئۆپۆزسيۆنى سووريايە و بارەگاكەى لە ئيستەنبۆڵە، سوپاى پاسادارانى ئێرانى و حزبوڵا لە هەموو خاكى سووريا لە (469) پێگەيان هەيە.

لە هەمان كات كەشتييە ئێرانييەكان لە بەندەرەكانى سووريا بۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و مووشەك بەكاردێن، گرووپە شيعەكانى عێراق لەسەر سنوورەكانى رۆژهەڵاتى سووريا و دەوروبەرى رێگەى سەرەكى نێوان هەردوو وڵاتن، ئەمرۆش كار لەسەر پێگەى خۆيان لە ژنگال لە باكوورى عێراق دەكەن، ئەو هەواڵانەش بۆ بەدەستهێنى رێگەى دووەمى وشكانييە.

كۆتايى

هەواڵگرى ئيسرائيليى پێى وايە لە (80 بۆ 90%) پێگەى سەربازى ئێران لە سووريا وێران كراوە، ئەو هەڵسەنگاندنە ورد بێت ياخود ورد نەبێت، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن، كە سوپاى پاسداران لە پێناو بەهێزكردنى پێگەى بەردەوامى و بڵاوبوونەوەى لەسەرەخۆى سەربازى باجى گەورە بدات.

دروزەكان لەگەڵ ئەوەدا نەبوون پەيوەندى تەواويان لەگەڵ ئەسەد بچڕێنن

كاتێكيش ئەمەريكا ئەو كەمە سەربازەى لە سووريا كۆتايى پێهێنا، كە پێكهاتووە لە (900) سەرباز كە لە چەند ناوچەيەكن لە ژێر ئاڵاى هێزەكانى هەسەدەن  بە سەركردايەتى كورد، ئەو ژمارەيە زۆر گرنگە، كە لە ناوچەكانى رۆژهەڵاتى فورات و تەنەفن لە خاڵى بە يەكگەيشتنى سووريا و عێراق و ئوردن نيشتەجێن، لەو قۆناغەى ئێستا هەبوونى هێزى سەربازيى ئەمەريكا رێگرە لە بڵاوبوونەوەى سوپاى پاسداران بۆ فراوانكردنى  گواستنەوەى هاوكارييەكانيان بۆ سووريا.

پوختەى بابەت ئەوەيە، ئەسەد لە دەسەڵات ماوە، گردبوونەوەى سەربازيى ئێران هەنگاو بە هەنگاو فراوان دەبێت، بە تێپەڕينى كات تواناى زياتر بەدەستدەهێنێت، ئەو چارەنووسەى رۆژئاوا و هەندێك وڵات بۆ دوورخستنەوەى لە ئێران دايان بە بەشار ئەسەد، تەنيا هيوايە، هاوپەيمانى بەهێزى ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ (1970) ئەمڕۆ ئێران جباوازييەكى هەميشەيى دواى جەنگى لە سووريا هەيە.

ئايا دەرفەت بۆ خۆپارێزى لەو مەترسيەى ئێستا هەيە؟ ئەو دەرفەتە لە دەست چوو تاوەكوو بڵێين ئێستا لەبەردەستە.

ئيسرائيل جگە لە بژاردەى پووچەڵكردنەوەى هەوڵەكانى ئێران بە زەبرى هێز هيچ شتێكى لەبەر دەست نييە، ئەو ستراتيژيەى ئێستاى ئێران قاسمى سلێمانى بۆ زاڵ بوون بەسەر ئيسرائيل ئەو پيلانەى داڕاشتووە، كە ئەو عەقڵى بەڕێوبەرى پيلانى گشتگير بوو بۆ خنكاندى دەوڵەتى جوو بە شێوەيەكى لەسەرەەكى، راستە ئەو لە ژيان نەماوە، بەڵام تا ئاستێكى بەهێز پيلانەكەى ماوە. 

سەرچاوە: پەيمانگەى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین