خانەنيشنكردنى ئەندازيارى داپۆڵيسنى خۆپيشاندانەكان گۆڕانكارى رووكەشە، ياخود جدى؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا قۆناغى دووەمى بونيادنانەوەى دەزگاى ئەمنى تەواوكرد، كە لە سەرەتاى ئەمساڵ دەستى پێكردبوو، كە زۆرێك پێيان وايە، لەگەڵ بەردەوامى پشتبەستنى بە سيستەمى ياسايي و ئيدارى خودى دەزگاكە گۆڕانكارييەكانى رووكەشن ، كاريگەرى لەسەر سەر سرووشت و پێكهاتەى ئەو دەزگاى هەواڵگريى نابێت.

بەگوێرەى چەند سەرچاوەبيەكى نيمچە فەرمى پێنجشەممەى رابردوو بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا چەند بڕيارێكى لەو بارەوەيە دەركرد، يەكێك لە بڕيارەكانى ئەوە بوو ليوا موحليمى كرد بە سەرۆكى نووسينگەى ئاسايشى نيشتيمانى لە دەزگاى هەواڵگرى، كە پێشتر عەلى مەملوك، ئەو دەزگايە بوو، پاشانيش سەرۆكى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى كرد بە راوێژكارى ئاسايشى سەرۆك، ليوا حەسەن كەمالى لە بەشى ئاسايشى سەربازيى لە شوێنى مولحيم دانا.

لە دوا كۆبوونەوەى كۆتايى ساڵى رابردوو ليژنەى ناوەندى حزبى بەعسى فەرمانڕەوا لە سووريا، گفتوگۆى لەسەر گۆڕانكارى لە دەزگاى هەواڵگرى ناوخۆى وڵات ئەو حزبەكەى كرد، دواتر دەزگا راگەياندنەكانى نزيك لە دەسەڵات زانيارييەكانى ئەو كۆبوونەوانەى لە سەرەتاى ئەو مانگە دزە پێكرد و بڵاوى كردەوە،  كە گۆڕانكارى زۆرێك لە دامەزراوە هەواڵگرييەكان دەگرێتەوە

سەرەڕاى ماوەى كورتى ئەو گۆڕانكارييانەى لەسەرەتاى مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ راگەيێندرا كە بريتى بوو لەوەى ليوا قەحتان خەليل دەبێتە بەرێوەبەرى هەواڵگرى ئاسمانى لە شوێنى غەسان ئيسماعيل، كە لە مانگى تەمووزى (2019) لەو پۆستەيە، بەڵام زانيارييە دزە پێكراوەكان باسيان لە پلانێكى فراوانتر دەكرد، كە هەندێك لقى دەزگاى ئەمنى لەگەڵ هەندێكى ديكە لێك دەدرێت.

ماڵپەڕى (صوت العاصمة)ى سوورى لە چەند سەرچاوەيەكى تايبەتەوە جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، بەشى هەواڵگرى سەربازيى بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەندێك لقى تێكەڵكردنى هەندێك لقى ديكە بە ئيدارەى سەرەكى دەستى بە رێكارەكانى كردووە.

لادانى عەلى مەملوك و بڕيارى لەناكاو

بەگشتى دەسەڵاتى سووريا بە فەرمى گۆڕانكارى دەزگا ئەمنييەكان بڵاوناكەوە، جگە لە گۆڕينى سەرۆكى دەزگاكان نەبێت، بەڵام قسەكردن لەو دووبارە داڕشتنەوە جۆرێك لە درووستى تێدايە، سەرەڕاى ئەوەش كۆدەنگيەك هەيە كە ئەو گۆڕانكارييە رووكەشە.

عەقيد عەبدولجەبار عەگيدى، شارەزاى سەربازيى و ستراتيژيى جەخت لەسەر رووكەشى ئەو گۆڕانكارييە دەكاتەوە و پێى وايە زۆربەيان شتێكى رووكەشانەيە جگە لە گۆڕينى عەلى مەملوك نەبێت، ئەو شارەزايە دەڵێت، "لەسەرەتاى هەموو ساڵێك حكومەتى سوورى لەسەر ئاستى ئەفسەر و بەرپرسەكان دەكرد، هەندێكيان بەهۆى تەمەن خانەنشين گۆڕانكارى لە ناوخۆى دەزگاى ئەمنى دەكرد، هەندێك پلەكانيان بەرزدەكرێتەوە، بۆيە شتێكى ئەوەندە گرنگ رووى نەداوە، تاوەكوو لە دەرەوە حيسابێكى پێويستى بۆ بكرێت."

عەگيدى كە لە دەسەڵاتى ئەسەد جيابۆتەوە دەڵێت، ئەوەى كراوە بەشێكە لە پلانى گۆڕانكارى، جگە لە لێسەندنەوەى دەسەڵات لە مەملوك، بەڵام ناشكرێت بڵێين بڕيارى لادانى لە پۆستى سەرۆكى نووسينگەى ئاسايشى نيشتيمانى و گواستنەوەى بۆ پۆستى راوێژكارى بەشار ئەسەد، بەشێك نييە لە رێكخستنەوەى داهاتوو لەسەر ئاستى سيستەمى ئەو وڵاتە.

وائيل عەتوان، لێكۆڵەر لە ناوەندى جسوور بۆ لێكۆڵينەوە، ئەوەى روويدا، شتێكى لە ناكاو بوو، بۆيە گۆڕينى پۆستي ليوا مەملوك، گرنگترين رووداوە لەو گۆڕانكارييەى راگەيێندرا.

عەتوان باس لەوەش دەكات، وەك چاودێرێك چاوەڕوانين زۆربەى گۆڕانكارييەكان رابگەيێندرێت، بەڵام ئەوەى سەربابەت بە مەملوك، كۆتاييهێنانە بە سەرپەرشتى پۆستى سەرۆكى هەموو دەزگا هەواڵگرييەكانى دەسەڵاتى سووريا و پێدانى پۆستێكى بێ دەسەڵات، كارێكى لەناكاوبوو، چونكە عەلى مەملوك بە كردەيى نەك بە فەرمى پياوى دووەمى دەسەڵاتى سوورى بوو، ئەو لە ماهير ئەسەد گرنگتر بوو، كە لەسەرەتاى راپەڕينى گەلانى سووريا ئەندازيارى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد بوو، ئەگەر بڕيارەكەى پەيوەست نەبێت بە تەمەن و نەخۆشييەوە، ئەوا ئێمە لەبەردەم بڕيارێكى زۆر گرنگ داين.

پاڵنەرى گۆڕانكارييەكان

پلانى گۆڕانكارى دەزگا ئەمنييەكانى سووريا دەگەڕێتەوە بۆ (2019) لەگەڵ درووستكردنى (108) لق، كە لەلايەن رووسياوە داواكرابوو، ئەركيان پارێزگاريى بوو لە دامەزراوە حكوميى و نێردە ديپلۆماسى و بەرژەوەندييە دەرەكييەكانى سووريا، بەڵام لەو هەنگاوە وەستا.

بەگوێرەى زانيارييە دزە پێكراوەكان، وڵاتانى عەرەبى بە مەرج ياخود ئامۆژگاريى ئەسەديان كردبوو، كە چاو بە كارى دەزگا ئەمنيى و هەواڵگرييەكان بخشێنێتەوە، ئەوەش لە پێناو وەڵامدانەوەى هەندێك خواستى ناوخۆيى و دەرەكى لەلايەك و لايەكى ديكەش گەڕانەوەى هەڵاتووەكان بۆ ناوخۆى سووريا.

بەڵام عەبدولجەبار عەگيدى پێى وانييە، هيچ شتێك هەبێت ئاماژە بێت بۆ هەبوونى فشار لەسەر دەسەڵاتى سووريا بۆ ئەوەى دووبارە پێكهاتەى خۆى دابڕێژێتەوە، بەڵكوو جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر ئەو فشارانەش راست بێت، ئەوەى كراوە هيچ گۆڕانێكى درووست نەكردووە، دەكرێت زۆر بە ئاسانى تێبينى ئەوە بكرێت، سەرجەم ئەوانەى ئێستا بوونەتە بەرپرس، جەخت لەسەر سيستەمێكى شايستەتر و سەركردايەتيەكى لێهاتووتر دەكەنەوە، بەراورد بە ساڵانى رابردوو لايەنگرى و دەڕندايەتيان بەرانبەر شۆڕش و گەل زياتر دەكەن، ئەوەش لەسەر مولحيمى شوێنگرەوەى مەملووك جێبەجێ دەبێت، هەروەك لەسەر غەسان و كەمال حەسەن و هەموو ئەوانەى ديكە كە پلەيان بەرزكراوەتەوە بۆ بەرپرسى لقەكان، چونكە هەموويان يەك جۆر بيركردنەوەيان هەيە.

لەپاڵ ئەو گۆڕانكارييە رووكەشانە وائل عەتوان هۆشدارى دەدات، لە ئاوێتەبوون و سرووشتى سيستەمى ئەمنى و ديكتاتۆريى، كە رێگە نادات هيچ كەسێك بۆ ماوەيەكى درێژ لە پۆستێك بێت، چونكە دەبێتە هۆى بونيادنانى هەژموون و هێزێك دەبێتە هەڕەشە لەسەر سەركردايەتى كلاسيكى.

تۆڕى دەزگاى ئاسايشى دەسەڵاتى سووريا

سيستەمى ئاسايش لە سووريا لە پێنج دامەزراوەى سەرۆكى پێكهاتووە، سەرۆكى دەزگاى يەكەمى ئاسايشى نيشتيمانى و سەربە سەرۆك كۆمار سەركردايەتى دەكرێت، بەگشتى بەرێوەبەرى نووسينگەكانى دواتر لە ئيدارەى دەزگاى هەواڵگرى گشتى پێگەى دووەميان لە پلەبەندى فەرمى هەيە، ئەوانيش لە رووى تيۆرييەوە سەر بە وازەرەتەكانن، بەڵام بە كردارى سەر بە نووسينگەى ئاسايشى نيشتيمانين و بەرپرسن لە كارى نزيكەى (10) لە ناوەندەكانى سەر بە نووسينگە و لق و گرووپەكان لە پارێزگاكان.

بەڕێوەڕايەتى ئاسايشى سياسى سەر بە وەزارەتى ناوخۆيە، چەندين لقى تايبەتى هەيە، بارەگاكەى لە ديمەشقە، جگە لە لقەكانى ديكە لە پارێزگاكان، لە ناوەكەى ديارە ئەركى كۆنتڕۆڵكردن و دەستگيركردن چالاكوان و كەسايەتيييە مەدەنييە سياسييەكانە.

لەسەر ئاستى سەربازيى ئيدارەى هەواڵگرى سەربازيى سەربە وەزارەتى بەرگرييە، ئەوەش لەو كاتەوەى حافز ئەسەد لە (1970) دەسەڵاتى وەرگرتووە، پێگەيەكى تايبەتى هەبوو، باشترين بەڵگەش بۆ ئەوە ئاسف شەوكەتى زاواى ئەو پۆستەى لەبەردەست بوو، كە لە ساڵى (2012) بە تەقينەوە گيانى لەدەستدا، كە لە (2005-2011) ئەو پۆستەى لەبەردەست بوو، لەدوا ئەوەش كە كرا بە جێگرى دەستەى ئەركان و پاشان جێگرى وەزيرى بەرگريى لە پۆستەكەى بەردەوام بوو.

ئيدارەى هەواڵگريى لق و بەشى تايبەتى زۆرى هەيە، بارەگاكەكەى لە ديمەشقە، زۆربەيان بايەخ بە پێكهاتەى سەربازيى سەر بە وەزارەتى بەرگريى دەدەن، جگە لە لقى پارێزگاكان و ئەو گرووپانەى بەسەر شارۆچەكە و شارە سەرەكييەكان دابەشبوونە، بەگشتى دەسەڵاتى سووريا بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆپيشاندانەكان پشتى ئيدارەى ئاسايشى سەربازيي بەست، بەڵام ئەوەشى رۆڵى سەرەكى هەبوو بەرێوبەرايەتى هەواڵگرى ئاسمانى بوو، كە لە شەقام هێرشى دەكردە سەر خۆپيشاندانەكان و دايدەمركاندنەوە، لە (2011) خوێناويترين كۆمەڵكوژى ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین