عێراق لە نێوان سەقامگیرییە کاتییەکەى و کێشە چارەسەرنەکراوەکاندا راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت:

ئەندام پەرلەمانێکى عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانى عێراق وەک دیپلۆماتێکی سەرکەوتوو کاردەکات بۆ ئەوى بتوانێت پەیوەندییە باشەکانى لەگەڵ ڕۆژئاوا و ئەمەریکاییەکاندا بهێڵێتەوە و لە هەمان کاتدا پەیامی ئەرێنی بۆ تاران دەنێرێت.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، کە یارمەتیدەر بووە بۆ دروستکردنى ئارامی سیاسی بۆ ناوچەکەدا، عێراق لە هەموو کاتێک زیاتر جێگیرتر دەبینرێت لە (2003)وە کاتێ بە سەرکردایەتیى ئەمەریکا دەستوەردانى سەربازیى لە عێراق ڕوویدا. لە نووسینگەکەیەوە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرنامەیەکی دەستپێکردووە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخان و ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی، بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن پلانەکان لە مەترسیدان بەهۆی ناسەقامگیری نرخی نەوت و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بۆ بەدەستهێنانی دیپلۆماسییەکی باش لە ناوچەیەکی ناجێگیردا.

 دیپلۆماتێکی ڕۆژئاوایی دەڵێت، لە ماوەى کورت مەودادا گەشبنین، سودانی دواى هاتنى بۆسەر دەسەڵات ئەو گرووپانەی، کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە یەکەم تاقیکردنەوەی سەرەکی دەرچوو لەم هەفتەیەدا بە گەیشتن بە بودجەی دەوڵەت بۆ پەرلەمان، پێگەى ئەو سوودانى بەهێزتر دەکات، هەروەها تەرازوویەکی دیپلۆماسی بەکارهێناوە لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا. سودانی ستایشی واشنتۆنی کردووە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بۆ ڕاگرتنی گواستنەوەی دۆلارى قاچاغ بۆ ئێران، کە سەرپێچی بەرامبەر. سزاکانی ئەمەریکا، بەڵام هێشتا تارانی هاوپەیمانی لە عێراق بە دڵخۆشى هێشتۆتەوە، ئەویش بە دانانى پلانی پڕۆژەی گەورە بۆ دروستکردنی دەرفەتی کاری نوێ بۆ میلیشیاکان.

پەرلەمانتارێکى عێراق ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆک وەزیرانى عێراق وەک دیپلۆماتکارێکى سەرکەوتوو دەیەوێ پەیوەندییە باشەکانى لەگەڵ ڕۆژئاوا و ئەمەریکا و تاران بە هاوسەنگى بهێڵێتەوە. ئەو ئەندام پەرلەمانتارە ئەو نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئازادی قسە بکات، دەربارەی سەرۆک وەزیران گوتی، پشتیوانانی سودانی ئەو وەک پیاوێک دەبینن کە وەک بەڕێوەبەرێک کار دەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لە کاتێکدا بەرژەوەندی خۆیان دەپارێزن. ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی حکومەت، فەرهاد عەلائەدین دەڵێت، سودانی خزمەتی هەموو عێراقییەکان دەکات نەک تەنها ئەوانەی هاوپەیمانی ئێرانن. هەروەها عەلائەدین گوتیشى،ماوەیەکی زۆرە چێژمان لەم جۆرە سەقامگیرییە سیاسییە وەرنەگرتووە، ئێستا ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی دەبینەوە لە ژوورەکانی کۆبوونەوە و لە ژێر سەقفی پەرلەمان چارەسەر دەکرێن نەک لە دەرەوە. ئەمە گۆڕانکارییەکی بەرچاوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا کاتێک ڕکابەری سیاسی ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتێک کرد، کە بووە هۆی توندوتیژی و ترسی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتێکدا، کە لە دوای (2003) وە بە ململانێ و ئاژاوەوە دەناڵێنێت. ئەم ئارامییە لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگدەداتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا شیکەرەوەکان دەڵێن، زۆرێک لە کێشەکانی عێراق هێشتا چارەسەر نەکراون، چونکە زیاتر  پشتدەبەستێت بە داهاتی نەوت و بازاڕی جیهانی ناجێگیرەوە بۆ گەندەڵی و تایەفەگەری.

ریناو مەنسوور، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری عێراق لە ماڵی چاتەم لە لەندەن، دەڵێت، سیستەمی گەندەڵی و پاڵپشتی سیاسی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکی چاکسازی خنکاندووە. هەروەها دەشڵێت، کە بەکارهێنانی دەوڵەت چارەسەرێکی بەردەوام نییە. ڕاشیگەیاند، عێراق بە ئاسانی بەهۆی کێشەکانی دەرەوەی سنوورەکانیەوە ناسەقامگیر دەبێت و وڵاتەکەی وەک یاریگایەک ناوبرد بۆ کێشە هەرێمی و جیهانییەکان. بەڵام لە بەرانبەردا پێیوایە لەوانەیە ئارامی نێوان سعودیە و ئێران هەندێک پشوو بە عێراق بدات.

 عێراق هێشتا بە لاوازى دەمێنێتەوە بەرانبەر شۆکە جیۆپۆلیتیکییەکان، لە نێویشیاندا هەرێمى کوردستان کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دایە، کە تێیدا لایەنە ڕکابەرەکان ناکۆکن، تورکیا و ئێران ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی گرووپە چەکدارە کوردییەکان لە سنوورى هەرێى کوردستان ئەنجام داوە و دەڵێن، هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانییان دەکەن. 

هەروەها کێشەکان زۆرن و لە شوێنەکانی دیکەش هەن. ترسی ساڵی ڕابردوو لە عێراق، سەبارەت بە شەڕی ناوخۆ بەوە کەمبووەوە، کاتێک موقتەدا سەدر لە سیاسەت کشایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە شوێنکەوتووانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا،بەڵام ئەو پێشتر نیازى کشانەوەی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا، سودانی لە پرسى بودجەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای دانوستانە سەختەکان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنە شیعە و کوردی و عەرەبە سوننەکان پاش پەسەند کردنى. 

بەڵام بودجەی ئێستا، کە گەورەترین بودجەی عێراقە، پێشبینی خەرجکردنی (198.9) ترلیۆن دینار کە دەکاتە (153 ملیار دۆلار) لەگەڵ پلانی زیادکردنی (500) هەزار کرێکار بۆ ئەو بیرۆکراسییەی کە پێشتر گەشەی کردووە. زۆربەی خێزانەکانى عێراق پشت بە داهاتی ئەوانە دەبەستن کە فەرمانبەرى حکومەتن،  بۆیە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت ئەوا داهاتی دەوڵەتیش دادەبەزێت.

لە پرسى بەهێزکردنی ئابووری عێراق، سودانی وەبەرهێنانی بیانی زۆری دەستپێکردووە، لەوانە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنێکی (27) ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانى نەوتى فەڕەنسا و  قەتەر، بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز. لە هەمان کاتدا، دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی، خۆى لەسەردانیکردنی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سعودیەی بینییەوە، بەڵام لە هەمووى گرنگتر بە شێوەیەکی بەرچاو سوودانى پشتیوانی ئەمەریکای بەدەستهێناوە. باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، بەرنامەی حکومەتى عێراق بۆ چاکسازیی ئابووری و هەوڵەکانی دژ بە گەندەڵی ڕێک ئەوە بوو کە پزیشکەکان داوایانکردبوو. ئەو لە مانگی  ئایاردا لە بەغدا گوتیشىـ ئێمە پشتیوانی ئەم حکومەتە دەکەین، کە لە ڕێگەی ئەو هەنگاوانەوە دەکرێت عێراق ناوببرێت بە شوێنێک بۆ هاوکاری نەک مەیدانی جەنگ.

و: سنوور یاسین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین