کاردانەوەی وڵاتان سەبارەت بە شەهیدكردنی ژمارەیەك پێشمەرگە لەلایەن ئێرانەوە
نوچە نێت
ئامادەكردنی: سنوور یاسین
بەهۆی هێرشەكەی ئێرانەوە چی ڕوویدا؟
ڕۆژی سێشەممە (2026/3/24) وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێکی پێشمەرگە لە سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.، لە ئەنجامدا (6) پێشمەرگە شەهید بوون و (30)ـی دیکەش برینداربوون".
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی کردەوە، "بارەگایەکی فیرقەی (7)ـی پیادەی دەڤەری (1) و هێزێکی فیرقەی (5)ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران، لە هەنگاوێکی دووژمنکارانە، غەدر، خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مرۆڤایەتی و دراوسێیەتی بەر هێرشی (6) مووشەکی بالیستیکی ئێرانی کەوتن".
شەهید بوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە بووە پرسی سەرەکی میدیاکان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و جیهان، هەمووان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەیان کرد، سەرەخۆشیان لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.
کاردانەوەی ئەمریکا
هەر زوو وڵایتانی جیهان کاردانەوەیان هەبوو سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ نموونە، ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/25) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە پەیوەندییەکەدا باڵیۆز باراک ، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ شەهیدانی پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران".
لە بەرامبەردا، "سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆز تۆم باراکی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی". هاوکات، "لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.".
هەر هەمان ڕۆژ ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە تووندی ئیدانەی هێرشە فراوانەکانی ئێران و میلیشیاکانی عێراق دەکات، لە دژی هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویاندا هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا سەرەخۆشی لە خێرانی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە شەهیدبوون و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازن.
ئیمارات
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد، ڕایگەیاند، "دەستدرێژییەکان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەوڵێکی تێکدەرانەیە دژی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی". هاوکات ڕاشیگەیاند، "ئیمارات هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و پشتگیریی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ هەموو هەنگاوێک لە پێناو پاراستنی ئاسایش، سەلامەتی هاووڵاتییان و سەقامگیری ناوچەکە".
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی وڵاتەکەیان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان، عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سەرجەم پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت".
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/3/26) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەیلا زانا، سیاسەتڤان، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.
لەیلا زانا لە پەیامەکەدا دەڵێت، "بە خەم و کۆڤانێکی مەزن هەواڵی گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی (30) پێشمەرگەی دیکەمان بیست. ئەمە خەمێکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ ماڵباتەکانیان، بەڵکو بۆ تەواوی گەلی ئێمە سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بە کەسوکاریان، ئێوەی بەڕێز، گشت پێشمەرگە ڕادەگەیێنین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین. یاد و یادەوەرییان لە دڵی گەلی ئێمەدا دەژی و ڕێگەیان بەردەوام دەبێت".
ئەڵمانیا و بەریتانیا
ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/25) وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەریتانیا و ئەڵمانیا خۆیان بە هاوبەشی خەمی گەلی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە زانی".
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "هەردوو حکومەتی ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان".
ئیتاڵیا
ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/25) کونسوڵگەری گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر بە زمانی کوردی پەیامیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " کونسوڵگەری گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەش پێشمەرگەی شەهید و گەلی کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەدەستدانی دڵتەزێنی شەش جەنگاوەری ئازا".
هاوکات پەیامەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لەم ساتەوەختەی خەم و پەژارە گەورەیەدا، بەشداری لە ماتەمینی کۆچی دوایی ئەم پیاوانەدا دەکەین کە بە بوێری و خۆبەخشی و هەستکردن بە ئەرکەوە خزمەتیان کردووە. قوربانیدانیان لەبیر ناکرێت. هەروەها بیری دڵسۆزانەمان لای بریندارەکانە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواویان".
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، شا عەبدوڵڵای دووەم لە پەیامێکیدا سەرەخۆشی لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست".
هاوکات دەشڵێت، "بە ناوی خۆی و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم".
شا عەبدوڵڵای دووەم لە پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، " لە خوای مەزن داواکارە گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment