ميراڵ ئەكشنار بەسەرۆكى ئى پارت هەڵبژێدرايەوە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە كۆنگرەى گشتى ئى پارت، كە پارتێكى ئۆپۆزسيۆنە لە توركيا و بەشێكى سەرەكيى بوو مێزە شەش كەسييەكە و هاوپەيمانى ميللەت، بۆ جارى سێيەم بەسەرۆكى گشتى ئەو حزبە هەڵبژێردرا.

دوێنێ شەممە (24)ى حوزەيران، ئى پارت لە ميانەى كۆنگرەى سێيەمى خۆى ميراڵ ئەكشنار بە (1127) دەنگ لە كۆى (1151) ئەندامى كۆنگرە سەرۆكاييەتى ئى پارت هەڵبژێردراوە، ئەوەش پێگەى لەناو حزبەكەى بەهێزتر دەكات.

ئى پارت لەو كۆنگرەبيە لەو شێوازە كلاسييكەى پارتەكانى تر لە توركيا دووركەوتەوە، كە بانگهێشتى پارتەكانى ترى دەكرد تاوەكوو ئامادەى كۆنگرەكەى بن.

لەو كۆنگرەيە ئەكشنار وتارێكى توندى دا، رەخنەى لە كاديرانى حزبەكەى گرت و ئاماژەى بەوە كرد، ناتوانێت ناشيرنييەكانى ئەوانە بگرێت كە بەدواى پۆستى باڵان لە حزب، هەروەك گوتيشى، پێوييستە رێكارى تايبەت بەرانبەر ئەوانەى بە دلێدوانەكانيان زيانيان بە حزب گەياندووە، سەبارەت بە كۆنگرەى پارتەكەشى گوتى، ئێستا كاتى لێپرسيينەوەيە، هەروەك لێپرسينەوە لە كاديرانى حزبيش دەكەين.

دەربارەى شكستى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەكشنار جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، من ماوەى مانگێكە لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن و دەستبژێرى سياسيى قسەم نەكردووە، كە كەمال كليچدار ئۆغليان بە شكستخواردوو ناودەبرد، پاشان پەيوەنديان پچڕاند و دەستيان بەهێرشكردنە سەرە من و حزبەكەم كرد، ئۆباڵى ئەو شكستەى هەڵبژاردنەكانيان خستە ئەستۆى من، لەگەڵ ئەوەشدا حزبەكەمان بۆ هەڵمەتى سەرۆكايەتى زۆر چالاكانە كارى كرد، بەڵام هەوڵەكانى ئێمەيان پشتگوێخست.

لەدواى هەڵبژاردنەكانى (14)ى ئايارى مانگى رابردوو پەيوەندييەكانى ئى پارت و پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان ئاڵۆزى تێكەوت، ئەوەش پێش ئەوەى هەندێك لە بەرپرسانى باڵاى ئەو حزبە لێدوان بدەن، كە ئەوان لە هاوپەيمانى ميللەت كشاينەوە.

هەندێك لە سەركردەكانى ئەو پارتە پێيان وايە، هاوپەيمانى شەش پارتەكە لەگەڵ كۆتاييهاتنى هەڵبژاردنەكان ئەركى ئەوانيش كۆتايى هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە پێويستى هاوئاهەنگى نێوان هاوبەشەكانى هاوپەيمانى ميللەت دەكرێت، كە دەكرێت لەو پرسانەى پێويستتن پێشوازى لێ بكرێت.

ئەكشنار سەبارەت بە هەڵوێستى پارتەكەى بەرانبەر لێدوانەكانى مێزە شەش كەسيەكە هێرشى توندى كردە سەريان و بە بێ ئينساف ناوى بردن، وەك ئاماژەيەك بۆ جێهێشتى هاوپەيمانى ميللەتيش گوتى، "لە ئەمڕۆ بەدواوە هيواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم."

لە چەند رۆژى رابردوو ميراڵ ئەكشنار چەند كۆبوونەوەيەكى لەگەڵ ياريدەرەكانى لە ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى و ئەنجوومەنى بەرێوەبردنى گشتى و نوێنەرانى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركيا كرد، لەو كۆبوونەوانە سياسەتى حزبەكەى لە قۆناغى رابردوو هەڵسەنگاند و پرسى پەيڕەوى ناوخۆى حزبەكەى تاوتوێ كرد، بەو ئامانجەى دەسەڵاتەكانى سەرۆكى حزب زياتر بكرێت، بەشێكى تريش پەيوەست بوو بە هاوپەيمانى لەگەڵ پارتەكانى تر بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان.

چاودێرانى سياسى پێيان وايە، سەرۆكى ئى پارت سياسەتێكى نوێ دادەڕێژێتەوە، ستراتيژى پارتەكەى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان هەڵدەسەنگێنێت، هەروەك سياسەتى هاوپەيمانى لەگەڵ پارتەكانى تر ديارى دەكات، بەتايبەت لەگەڵ پارتى گەلى كۆمارى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان و دانانى نەخشە رێگەى پارتەكەى لە ناو پەرلەمان و دروستكردنى بەشى رۆژنامەگەرى و بانگەشەى حزبى بۆ بەهێزكردنى ستراتيژى پەيوەندى لەگەڵ بنكەى جەماوەرى حزبەكەى و تواناكانى رێكخستنى حزب.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین