تۆبياس ليندنه‌ر: ئه‌ڵمانیا ئامادەییە بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک پێویست بێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (26/حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسى له ئه‌نجامه ئه‌رێنييه‌كانى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ به‌رلين كرد، هه‌روه‌ها "داواى كرد ئه‌ڵمانيا له پشتگيریی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌رده‌وام بێت."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، تۆبياس ليندنه‌ر ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ "یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌ر‌ده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه."
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆیوونه‌وه‌که بوو که به‌ڕێز باڵیۆزی عێراق له به‌رلین ئاماده‌ی بوو.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment