ئایا رووسیا بەبێ هەڵوەشانەوەى ڤاگنەر ئەفريقيا دەخاتە ژێر كۆنتڕۆڵى خۆى؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمەريكاى لە راپۆرتێكى دا تيشك دەخاتە سەر، داهاتووى پەيوەندييەكانى گرووپى ڤاگنەر و دەسەڵاتى رووسيا، بەتايبەت ئەو گرووپە لە ئەفريقيا لە چەندين وڵات چەكدارى هەيە، شارەزایانی بواری سەربازیی دەڵێن، بە ئاسانی ناتواندرێت كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە قووڵایی كۆماری ئەفرقیای ناوەڕاست و وڵاتانی تری كیشوەری ئەفریقیا ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێت.

چەند كاتژمێرێك دوای كۆتاییهاتنی یاخیبوونی یەڤگینی بریگۆژین بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پەیوەندیان بە سەرۆك كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست كرد دڵنیاییان پێدا، كە ئەو هەزاران چەكدارە رووسیەی لەو وڵاتەنە لە شوێنەكانی خۆیان دەمێننەوە رووسیاش لەو كیشەوەرە لە پڕۆژەكانی بەردەوام دەبێت. 

لە لایەكی ترەوە هەزاران میل لە دووری شوێنی یاخیبوونی ڤاگنەر، هێزەكانی رووسیا لە سووريا دەوری چەند بنكەیەكی سەربازییان گرت، لە ترسی پەڕینەوەی هەڵگەڕانەوەی چەكدارانی ڤاگنەر لە رووسیاش لە سوپای وڵاتەكەیان لە سووریا.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاگاداری ڤۆستین ئەرشانج توادیرای ئاگادار كردۆتەوە كە سەركردایەتی رووسیا لەگەڵ سەرۆكی نیچمە هێزە چەكدارەكان رووبەڕووی چەند كێشەیەك بۆتەوە، ئەو كێشانە چارەسەركراون، جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كرملین دووبارە دەسەڵاتی بۆ گەڕاتەوە. 

رووسيا دڵنيايى داوەتە كۆمارى ئەفريقيا ڤاگنەر لەو وڵاتە دەمێنێتەوە

بەڵام ئەوانەی تر دڵنیا نین، گرووپی ڤاگنەر كە پڕۆژەیەكەی خودی بریگۆژین بوو، كە لە ماوەی رابردوو دایمەزراند، پاشان گۆڕیی بۆ بازرگانییەكانی فراوان و چڕنووكی لە لیبیا و ناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیركرد.

گرووپی ڤاگنەر هێزەكانی لە ژمارەیەك وڵاتی كیشەوەری ئەفریقیا بڵاوە پێكرد و جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە ژمارەیەك كۆمپانیا لە زیاتر لە (20) وڵات بوونیان هەیە پەیوەستن بە بریگۆژین.

ئێستاش بریگۆژین لە بلارووسیا پەناهەندەیە، ژمارەیەك لەو سەربازانەی رەتیان كردەوە لە ئۆكراینا شەڕ بكەن دابەش كراون، روون نییە كۆمپانیەكەی لە سایەی ئەو دۆخەی ئێستا لە داهاتوو چۆن كار دەكات، جۆن لیچنەر، كە كتێبێكی سەبارەت بە كۆمپانیای ڤاگنەر ئامادە كردووە دەڵێت، "بریگۆژین و یاریدەرەكەی ئەوان خەڵك لەسەر زەوی دەناسن، شارەزاییان لە دامەزراوەیی هەیە، بۆیە كرملین ناتوانێت ئەو كەسانە بگۆڕێت، چونكە چاوەڕوان دەكرێت بە هەمان شێوەی پێشوو بڕواتەوە پێش.

زیاتر لە جارێك وەزارەتی بەرگری رووسیا لەدوای هەڵگەڕانەی هەفتەی رابردوو جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویستە  چەكدارانی ڤاگنەر گرێبەست لەگەڵ سوپای رووسیا واژۆ بكەنە، ئەوەش واتا كۆتاییهێنان بە سەربەخۆیی گرووپی ڤاگنەر و خواستنی هەمان كار لە رووس و سوورییەكانی كە لەگەڵ گرووپی ڤاگنەر لە سووریا كاردەكەن، نازاندرێت فەرمانەكان بۆ پاشەكشێ دەبێت لە ئەفریقیاش.

وۆڵ ستریت جۆڕنا یەكەم رۆژنامە بوو ئاشكرای كرد ژمارەیەك بەرپرسی رووسیا لە هەوڵدان جەخت لەسەر دەسەڵاتی ئەو گرووپە لە ئەفریقیا بكەنەوە، ڤاگنەر ئاسایشی سەركردەكانی ئەفریقیای دابین كردووە پاڵپشتی دیكتاتۆرەكان و بە زەبری هێز بەرەنگاری خۆپیشاندەران یاخی بوونە مەدەنییەكان دەبێتەوە، هەروەك تۆمەتباریشە بە ئەشكەنجە و كوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل.

زێر و ئەڵماس و يۆرانيم ئامانجى سەرەكى ڤاگنەرە

هەروەك ڤاگنەر دەست لە كاروباری وڵاتانی ئەفریقیا وەردەدات، هەڵمەتی بانگەشەی چەواشەكارانە بەرێوە دەبات، يەكێك لەو هەڵمەتانە پێشبڕكێی وشتری بۆ رێكخستبوون.

هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە لەپێناو سازشكردنە لەسەر قازانجى كانەكانی زێر و ئەڵماس و یۆرانیۆم. تا هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆكراینا بریگۆژین جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ ڤاگنەر نییە، تەنانەت بوونیشی نییە، بەڵام ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا پێش چەند رۆژێك دانی بە پەیوەندی حكومەتی رووسیا و كۆمپانیای ڤاگنەر دانا، لەم رەوە ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزە بەشدارە لە بەدەستهێنانی سەرچاوەی سەربازیی و دارایی گرنگی رووسی.

چەكدارەكانی ڤاگنەر فڕۆكە و پێداویستی سەربازییان دەست كەوتووە، لە كاتێدا تێیدا رۆڵی سەرەكی لە چەند وڵاتێك دەبینن، لە بەرانبەردا سەركردەكانی گرووپی ڤاگنەر ئامراز و رێگەی نمایشی هێزیان بە ڕووسیا دا، ئەو توندوتیژییە بە گشتی جیا ناكرێتەوە بەبێ ئەوەی پاڵ بدرێنە كرملین. 

لەو كاتەدا كرێگرتەكانی ڤاگنەر زۆر بە متمانەوە مامەڵە لەگەڵ قسەكانی مۆسكۆ دەكەن، لە هەندێك حاڵەتدا ئامادە نین دەستبەرداری بن، تەنانەت بیر لە زیانی سەربازی گەورەش بكەنەوە هێشتا هەر پاڵپشتی كراون.

ڤیدیبڵ كوانجیكا، راوێژكاری توادیرا دەڵێت، "رووسیا ڤاگنەری بە ئێمەدا، ئەوەی تر هیچی لامان گرنگ نییە." لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، “ئەگەر وادانەنێین ڤانگەر بیتهۆڤن یاخود مۆزاراتی بۆ ناردووین، ئەوا ئەو واقیعە ناگۆڕێت و لە داهاتووش قبووڵێ دەكەین." ئەوە ئاماژەیە بۆ مۆسیقارەكان، لەبەر ئەوەی ناوی كۆمپانییاكە لە ناوی ڤاگنەری مۆسیقاری ئەلمانی  وەرگیراوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست گرنگترین چیرۆكی سەركەوتنە بۆ ڤاگنەر و نموونەی كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتێكە، چالاكییەكان و سەرچاوەكانی لەوێوەوە كێشەكان رووبەڕووی كرملین دەكاتەوە، ئەو دەیەوێت كۆنتڕۆڵی بكات، ڤاگنەر كۆمپانیای وەهمی بەكار دەهێنێت، بە شێوەیەكی فراوان بۆ شاردنەوەی چالاكییەكانە، چەندین كیانی ناسراوی لە كۆماری ئەفریقیا هەیە لە رێگەی چالاكییەكانی بەڕێوەی دەبات، كە بریتین لە كەناڵ و كارگەی خواردنەوەی مەشروبات و كارگەی ئاو، هەروەك پاسەوانی خودی توادیرا و دەكات و راهێنان بە هێزە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە دەكات.

لە سووريا بنكەكانى ڤاگنەر نزيك سەربازانى رووسيان

دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوا لە بانگی پايتەخى كۆمارى ئەفريقياى ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەكات، لە پاڵ ئەو كۆنتڕۆڵەش، ڤاگنەر پەیوەستە بە تۆڕێكی درێژی لەو رێگەی گرووپەكانی تاڵانكردنی تێدا بەربڵاوە و بە بانگی پایتەخت و بەندەریی دوالا لە بازرگانی كامیرۆن دەبەستێتەوە، بارهەڵگرەكانی سەر بە كۆمپانیای ڤاگنەر سەرقاڵی گواستنەوەی دار و پێداویستییەكانی ترن لە باج بەخشراون. 

جۆلیا ستانیارد، شارەزای بواری سیاسی لەناوەندی  (دەستپێشخەری جیهانی دژ بە تاوانی نێودەوڵەتی) دەڵێت، "زۆربەی كۆمپانیا ئەفریقییەكان سەر بە ڤاگنەرن، ئەوەی ئێمە دەیزاینین لایەكە لە تۆپە بەفرێك.

چاودێرانى سياسى دەڵێ، "ئەگەر كرملين بتوانێت دووبارە هەژموونى خۆى لەو وڵاتە بەهێز بكاتەوە كە ڤاگنەر سەرباز و خزمەتگوزاريى سەربازيى پێشكەش دەكردن، چونكە ئەو كۆمپانيايە پشتى بە هاوكارييەكانى وەزارەتى بەرگرى رووسيا دەبەست.

لە مالى نزيكەى هەزار و (500) چەكدارى ڤاگنەر لە پاڵ هێزەكانى مالى شەڕى گرووپە ئيسلامييە توندڕەوەكانيان دەكرد، لەو شەڕانە ڤاگنەر بە شێوەيەكى فراوان چەك و پێداويستى سەربازيى رووسى بەكاردەهێنا.

هێزە سەربازييەكانى سووريا لە (2015) چوونە ئەو وڵاتە چەكدارانى ڤاگنەر لە پاڵ ئەو هێزانە شەڕيان دەكرد، بنەكەيان لە نزيك هێزەكانى رووسيا بوو، سوپاى رووسيا دوو بنكەى سەربازى بۆ دروستكردن، يەكێك لە نزيك ديمشەق، ئەوەى تر لە نزيك كەناراوەكانى سووريا ئەوەش لە ترسى دەركەوتنى گرووپە ياخيبووەكانى ئەو وڵاتە بوو.

جێگرى وەزيرى دەرەوەى رووسيا سەردانى بەشار ئەسەد سەرۆكى ئەو وڵاتەى كردوو گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات كرد، بەتايبەت رووداوەكانى ئەو دواييە بەشێك بوو لەو گڤتوگۆيانە.

بەگوێرەى چەناڵى تێلگرامى چەكدارانى ڤاگنەر لە كۆمارى ئەفريقياى ناوەڕاست چەكدارەكانيان لە سووريا تا رۆژى هەينى گرێبەستيان لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى رووسيا كردووە، بەڵام هيچ ئاماژەيەك بۆ دەرچوونى ئەو بڕيارە نييە، راوێژكارێكى سەرۆكى كۆمارى ئەفريقياش دەڵێت، ئەو كارە زۆر گرنگ نييە.

رۆژى دووشەممەى رابردوو سێرگى لاڤرۆڤ وەزيرى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، چەكدارانى ڤاگنەر لە مالى ياخود كۆمارى ئەفريقيا پاشەكشە ناكەن، باڵيۆزخانەى رووسياش لە يانگى پەيامى دڵنيايى بۆ بەرپرسانى ڤاگنەر ناردووە.

سەبارەت بە مانەوەيان راوێژكارى سەرۆكى كۆمارى ئەفريقياى ناوەڕاست دەڵێت، "رووسيا چڕنووكى درێژە، بەڵام ئێمە هەستى پێ ناكەين، ئەوان بە رێگەيەكى دروست ئێمە هەڵدەوەرێنن."

سەرچاوە: مەركەز ناتوور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین