ئەردۆغان چۆن رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دا؟ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى چەندين هەفتە لە سووربوونى ئەردۆغان لەسەر رێگرييكردن لە وەرگرتنى سويد لە هاوپەيمانى ناتۆ رايگەياند، رێگە دەدات سويد هەنگاوێك بنێت، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى كەسانێكى زۆر پرسيارى گۆڕينى بۆچوونى  سەرۆك كۆمارى توركيا بكەن.

دوو سەرچاوەى ئاگادار لە دانوستاندنەكانى نێوان توركيا و هاوپەيمانەكانى لە وڵاتنانى رۆژئاوا رايانگەياند، دوو بەرەوپێشچوونى سەرەكى بووە هۆى رازيكردنى ئەردۆغان، بەڵام بە درێژايى دانوستاندنەكانيش پاشەكشەى لەگەڵدا هەبوو.

توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ يۆنان ئاسايى دەكاتەوە

لەسەرەتاوە ئيدارەى بايدن بڕيارى دا لەدواى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى مانگى ئادارى ئەم ساڵ هاوكارى توركيا بكات، ئەوەش بۆ ماوەى پێنج ساڵى تر هێزێكى دايەوە توركيا،  لەدواى پەيوەندى تەلەفۆنى جۆ بادين، سەرۆكى ئەمەريكا بۆ پيرۆزبايى لە ئەردۆغان بايدن راشكاوانە گوتى، "ئەگەر ئەنقەرە رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد لە ناتۆ دەبڕێت، ئەمەريكا بڕى (20( مليار دۆلار فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا دەدات." 

لەدواى چەند پەيوەندييەكى تەلەفۆنى نێوانيان و چەند كۆبوونەوەيەكى نێوان بەرپرسانى توركيا و ئەمەريكا لەوانەش وەزيرانى دەرەوە و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى، هەردوولا سەبارەت بەو فڕۆكانە گەيشتنە لێكتێگەيشتن.

سەرچاوەيەكى جيا رايگەياند، ئەو گرێبەستە (40) فڕۆكەى نوێ و نوێكردنەوەى (79) فڕۆكەى (ئێف 16) لەخۆ دەگرێت، ئەوە جگە لە زياتر لە (900) مووشەكى جۆجۆ و (800) بۆمبى ترى لەگەڵە.

قۆناغى دووەم كە بووە هۆى ئەوەى ئەردۆغان رازى بێت، رەزامەندى كەنەدا بوو كە گەمارۆى فرۆشتنى چەكى لەسەر توركيا لادا، ئۆتاوا لە (2019) بەهۆى هێرشەكانى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا گەمارۆى خستە سەر توركيا، لە مانگى حوزەيرانى (2020) بەشێكى لە گەمارۆكەى هەڵگرت، لەدواى گفتوگۆكانى نێوانيان لەسەر ئاستى باڵا رەزامەندى لەسەر فرۆشتنى كامێراى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەبڕى.

ئەردۆغان داواى لە سەركردەكانى يەكێتى ئەوروپا و وڵاتانى ئەوروپا كرد لە رێگەى راگەيێندراوێك پاڵپشتى وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا و دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكان بكەن، كە ماوەى چەندين ساڵە هەڵپەسێردراوە، لەگەڵ ئەوەشدا كەندا هەناردەى سەربازى راگرت دواى ئەوەى لە چەند گرتەڤيديۆيەك دەركەوت كامێراى كەندى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان لە ناوچەى كارەباخ لە مانگى تشرينى يەكەمى (2020) دژ بە هێزەكانى ئەرمينيا دەركەوت، كەنەدا جارێكى تر گەمارۆى خستەوە سەر توركيا.

توركيا پێشتر پشتى بە كامێراى پێشكەوتى كەنەدى بۆ فڕۆكەى بێ فڕۆكەوانى دەبەست، دواتر گوتەبێژى فەرمى كاروبارى نێودەوڵەتى رايگەياند، رێكارى هەناردەمان بۆ توركيا تائێستا بەردەوامە، گوتيشى كەنەدا و توركيا بە هاوبەشى بەشدار لە ئاڵوگۆڕى پەيوەندى ئابوورى و بازرگانى دوولايەنە. 

سويد ئەردۆغان تووڕە دەكات

سەرەڕاى ئەو گرێبەستانە لە قۆناغى كۆتايى سويد هەوڵى رەزامەندى ئەردۆغان بە چەند هەنگاوێك نا، وەك رازيكردنى لايەنگرانى پەكەكە بۆ لێكۆڵينەوە بە هاوكارى تيرۆر و كاركردن لەگەڵ ئاژانسە ئەمنييەكانى توركيا بۆ دروستكردنى نووسينگەيەك لە سويد تاوەكوو چاودێرى ئەو كەسانە بكات كە پەيوەندييان بە گرووپە چەكدارە كوردييەكان هەيە.

نزيك بوو ئەردۆغان گڵۆپى سەوز بۆ سويد هەڵكات، بەڵام لە ناكاو دەسەڵاتدارانى سويد لە يەكەم رۆژى جەژنى قوربان رێگەيان بە سوتاندنى قورئان لە ستۆكهۆڵم دا، ئەوەش دۆخەكەى ئاڵۆزتر كرد، چوار رۆژى پێچوو تاوەكوو سويد سەركۆنەى ئەو هەنگاوەى لە وڵاتەكەى كرد.

ئەو رووداوە ئەردۆغانى مسوڵمانى موحافيزكارى بەتەواوى توڕە كرد، پەيوەست بە ئاين و ئازادى رادەبڕين رۆژئاواى بە ئيزدۆواجى تۆمەتباركرد.

لەدواى ئەوە لەكۆتايى هەفتەى رابردوو ئەردۆغان لە پەيوەندى لەگەڵ بايدن داواى كرد سەركردەكانى يەكێتى ئەوروپا و وڵاتانى ئەوروپا راگەيێندراوێك بڵاوبكەنەوە تێيدا پاڵپشتى لە وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا و دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكان بكەن.

ئەو سەرچاوە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، سەرۆكى ئەمەريكا بەو قسانەى ئەردۆغان بۆ دەستپێكردنەوەى وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا تووشى سەرسوڕمان بوو، بايدنيش بە ئەردۆغانى راگەياندەوە، بەو سيفەتەى ئەو كاتەى يەكێتى ئەوروپا توركياى وەك كانديد بۆ وەرگرتن لە يەكێتى ئەوروپا قبوڵ كرد، لە سەردەمى ئيدارەى  بيل كلينتۆن هانى ئيدارەكەى داوە تاوەكوو پاڵپشتى ئەو بڕيارە بكەن، بۆيە ئێستاش پشتيوانى لەو داوايە دەكەم.

ئەنقەرە هەستيارييەكانى زۆر زياتر كردبوو لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەسنيا، بەڵام دواتر ئەنقەرە بڕيارى دا پەيوەندييەكانى لەگەڵ يۆنان دەست پێ بكاتەوە بۆ ئەوەى متمانەيەكى هاوبەش بونياد بنێنن. 

رۆژى دووشەممە سويد رايگەياند، پاڵپشتى هەوڵەكانى زيندووكردنەوەى وەرگرتنى توركيا لە يەكێتى ئەوروپا و نوێكردنەوەى پڕۆسەى يەكێتى گومرگى نێوان توركيا و يەكێتى ئەوروپا و هەڵگرتنى ڤيزا دەكەن.

ئەردۆغان لەگەڵ چارڵس مايكل، سەرۆكى يەكێتى ئەوروپا كۆبوويەوە، بەڵێنى ئامادەكردنى راپۆرتى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و سەركردەكانى گرووپەكەى داوە، لە كۆتاييش ئەردۆغان بڕيارى رێگەدان بە سويدى لە يەكێتى ئەوروپا دا.

بەڵام روون نييە، ئەردۆغان هيچ بەڵێنێكى لە ئۆلاڤ شۆڵتز، ياخود ئيمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى فەڕەنسا سەبارەت بە ئەندامبوونى وڵاتەكەى لە يەكێتى ئەوروپا لە لوتكەى ناتۆ لە ڤيلينيۆس وەرگرتبێت، بەڵام شۆڵتز گوتى، لە كۆبوونەوەم لەگەڵ ئەردۆغان لە پەراوێزى ناتۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەردۆغان دەكەم.

بايدن پاڵپشتييەكى كۆن بير ئەردۆغان دەهێنێتەوە

دواتريش جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياند، واشنتنن دەست دەكات بە گفتوگۆ لەگەڵ كۆنگرێس بۆ پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) هەروەك بۆب مينيديز، سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى كۆنگرێس، كە رۆڵى سەرەكى لە پێنەدانى فڕۆكەكان بە توركيا، ئێستا ئارامييەك سەبارەت بە دوژمنكارى توركيا بەرانبەر دراوسێكانى هەيە، بڕياريشە لەگەڵ ئيدارەى بايدن سەبارەت بە قەدەغەكردنى گرێبەستەكان قسە بكاتەوە.

بەرپرسان پێيان وايە ئيدارەى بايدن بۆ بەدەستهێنانى رەزامەندى كۆنگرێس لەدواى رەزامەندى پەرلەمانى توركيا بۆ وەرگرتنى سويد رووبەڕووى بەربەست نليێتەوە، هەروەك ئيدارەى ئەمەريكا پلانى ئەوەى هەيە گرێبەستى فڕۆكەى (ئێف 35) لەگەڵ يۆنان لەگەڵ رەزامەندى توركيا بخاتەڕوو، توركيا بڕيارى داوە بۆ دەستپێكردنەوەى قۆناغێكى نوێ لەگەڵ يۆنان.

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین